خەڵکی ئازادیخوازومرۆڤ دۆست ڕیکخراوەکانی داوکیکار لەمافەکانی مرۆڤ وئاشتیخوازان! دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماسی فەلەستینی وهێزی چەکداری سەربازی کەتیبەکانی قەسام سەرلە بەیانی ٧ی ئۆکتۆبەر لەژیر ناوی “توفانی ئەقسا“پەلامارێکی لەناکاوی بەڕێگایی ئاسمانی وزەمینی ودەریاییان بۆ سەر ناوچەکانی ئیسرائیل دەستپیکرد لە ئاکامدا ژمارەیەك سەرباز ودەیان خەڵکی سڤیل کوژراو بریندارو بەدیلگیران ،حکومەتی ئیسرائیل لەژێر ناوی تۆڵەسەندنەوە …
Read More »با ڕێگەنەدەین ئارەزوو محمد ئیمامی دیپۆرتی ئیران بکرێتەوە!
ئازەزوو محمد ئیمای پەنابەری کوری ئیران و خەڵکی کرمانشانە ویەکێك لەهەلسوراوانی مەیدانی داکۆکی لەژنان بووە دوای ئەوەی بە کەفالەت لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئیران ئازاد دەکریت بە بەهانەی بەشداری لەخۆپێشاندانەکاندا، هانای بۆ کوردستان هێناوە لە شاری سلێمانی نیشتە جییە بوو وەك پەنابەر بەلام بەداخەوە ماوەیەکە لەلایەن دەزگائەمنیەکانەوە فشاری بۆ دەهێنریت تا …
Read More »دەبێ دەستبەجێی شیروان شیروانی ئازادبکرێ!
دەشتی جەمال شیروان شیروانی بە داسەپاندنی بڕیارێکی ناڕەوا و نامرۆڤانە لەمانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠وە لە زیندانەکانی پارتی ڕاگیرا و بڕیار بوو ٩ ئەیلولی ئەمساڵ ئازاد بکرێت، بەڵام جارێکی تر دادگای تاوانەکانی هەولێر ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٣، چەند دۆسیەیەکی تری بۆ زیادکردو سزای چوار ساڵی دیکەی زیندانی بەسەر شیراون شیروانیدا داسەپاند. جاریکی تر پارتی لەرێگەی رێکخستن و داتاشینی فایل و شایەتدانی ساختەوە دەیەوێت وێنەی شیراون شیراونی بگوڕێت بۆ کەسێکی …
Read More »دژ بەسیاسەتی جیاکاری و پشتگۆێخستنی کەیسی پەنابەرانی عێراقی لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەنگی ناڕەزایەتی هەڵدەبڕین!
لە رۆژی جیهانی پەنابەراندا: دژ بەسیاسەتی جیاکاری و پشتگۆێخستنی کەیسی پەنابەرانی عێراقی لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دەنگی ناڕەزایەتی هەڵدەبڕین! ئەمساڵ لە ڕۆژی ٢٠ی حوزیرانی ٢٠٢٣ رۆژی جیهانی پەنابەران کە لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران دیاریکراوە، بەم بۆنەیەوە فیدراسیۆن، بهرهی ئازادیخواز و مهدهنیهتی کۆمهڵگە و دونیای شارستانیهت …
Read More »هێرش بۆ سەرکەمپی مەخمور لەلایەن حکومەتی عیراقیەوە بەتوندی سەرکۆنە دەکەین!
ڕۆژی ٢٠ ئایار هێزێکی گەورە لە سوپا و پۆلیسی عیراقی هێڕش دەکەنە سەر کەمپی ڕوستەم جودی پەنابەری بە ئامانجی دروستکردنی تاوەرو دیوار و تەلبەندکردنی کەمپەکە، بەڵام بەهۆی ڕەتکردنەوەی لەلایەن پەنابەرانی کەمپەکە بۆ شکاندی گەمارویان، خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن لەئاکامدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان پەنابەرانی دانیشتووی کەمپەکەو سوپاو پۆلیسی عێراقی دروست دەبێت و ژمارەیەك لە پەنابەرانی …
Read More »نامەیەکی کراوە سەبارەت بە گێڕانەوەی مافی کۆمەڵەی ئۆتیزم و داون سیندرۆم
ئێمە لە ڕێگەی یاداشتێکی ناڕەزایەتی کە کۆمەڵەی ئۆتیزم و داون سیندرۆم لە شاری سلێمانی بڵاویکردۆتەوە و وێنەیەکی بەدەست ئێمە گەیشتووە، ئاگاداربووین لەوەی، دوای ئەوەی کە بۆردی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە پارێزگای سلێمانی بڕیاری داوە بە دروستکردنی سەنتەرێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بۆ لەخۆگرتن و ڕاهێنان و شیاندنەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، …
Read More »مەسەلەی پەنابەری دەرهاویشتەی نیزامی سەرمایەدارییە!
بەیاننامەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەبۆنەی یەکی ئایارەوە. یەکی ئایار کرێکاران لەسەراسەری جیهاندا بە دروشمی ‘ کرێکارانی جیهان یەکگرن!’ ئەو ڕاستیە دووبارە دەکەنەوە کە کرێکاران لەهەر ڕەنگ و ڕەگەز، نەتەوەیەك بن، یەك ناسنامەی چینایەتی و نێونەتەوەیی و یەك بەرژەوەندی و ئامانجی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە. سەرمایەداران لەهەر وڵات و هەر ڕەگەز …
Read More »با ٨ مارسی ئەمساڵ بکەینە رۆژی پشتیوانی لە ژنانی ئێران،
بزوێنەری ڕاماڵینی دەسەلاتی سەرمایە! ٨ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، رۆژی خەبات و تێکوشانە بەدژی نایەکسانی وجیاکاری وستەمکێشی ژنان. ڕۆژی وەستانەوەیە دژ بە بیروباوەڕ و نەریت و کەلتور و دەسەڵات و یاسای چینی دەسەڵاتدار. دەسەڵاتێک کە بۆ پاراستن و ڕاگرتنی پایەکانی خۆی بەسەر کۆمەڵگادا، ژنانی لە جێگاورێگایەکی کۆمەڵایەتی خوارترو لە ژێردەستەیی …
Read More »کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە
ڕۆژی شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ ٢٥٠ پەنابەر لەخۆدەگرێت بە ئامانجی پەڕینەوە بە شێوەی قاچاخ لە شاری ئیزمیری تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێدەکەوێت، بەڵام بەداخەوە بۆ ڕۆژی دواتر لە کەنارەکانی دەریای ناوەراست لە وڵاتی ئیتالیا لە شاری کرۆتۆن، بەدوای هەڵکردنی ڕەشابەیەکی بەهێز خۆی دەکێشیت بە قەراغی …
Read More »نامە بە ئەنتۆنیو گۆتیریش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان
بەرێز ئەنتۆنیو، هەروەك ئاگادارن دوێنی ٢٨ی سەپتێمبەری ٢٠٢٢ لەلایەن سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە هێرشی فرۆکەی بێفرۆکەوان و رۆکێت بارەگای حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئیرانی لە (پردێ، کۆیە، زرگویز و ماوەت..) بەخەستی بوردومانکرد کە بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێکەوتەوە و چەندین کەس بریندار بوون و بە دەیان خەڵکی گوندی ناوچە سنوریەکان و …
Read More »