٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی و ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه دژ به نایه‌کسانی و جیاکاری و ستهمکێشی ژنان له جیهاندا. چه‌وساندنه‌وه وهه‌ڵاواردن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان یه‌کێکه له دیارده ناهه‌موار و قیزه‌ونه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری. هه‌ربۆیه خه‌بات بۆ کۆتاییهێنان بە نایەکسانی کۆمەڵایەتیی نێوان ژنان و پیاوان وه‌ک به‌شێک له‌خەبات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستەمی …
Read More »کۆمەک گەیەنرایە منالە ئاوارەکانی کەمپی عەربەت
رۆژی ٣/٣/٢٠١٩ تیمێکی هاوبەشی (بزوتنەوەی دژی هەژاری و فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران/لقی کوردستان) سەردانی کەمپی ئاوارەکانیان کرد لە عەربەت و ئەو کۆمەکانەی کە لەلایەن خەڵکانی مرۆڤدۆستەوە لە ئەوروپاوە رەوانە کرابوو، کە بریتی بوو لە یاری مناڵان، بەسەر مناڵاندا دابەشکران. شایانی ووتنە زیاتر لە ١٥٠ مناڵ سوودمەند بوون لە یاریەکان.
Read More »پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی ده ربڕی كه هاوکاری کارەکانی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی پەنابەران بکات
ڕۆژی چوارشەممە کاتژمێر٩ ی به یانی وەفدێکی فیدراسیۆن کە پێک هاتبوو لە (دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی،ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتارێهت، ئامانج عه بدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، هاوژین محمد بەرپرسی ئۆفیسی لقی کوردستان) لە پاریزگاری سلیمانی چاویان کەوت بە بەڕێز( دکتۆر هەڤال ئەبو بەکر- پارێزگاری سلێمانی …
Read More »ئاگاداریەک بۆ رای گشتی سەبارەت بە ناردنەوەی تەرمی ئارام عەلی
ئاگاداریەک بۆ رای گشتی سەبارەت بە ناردنەوەی تەرمی ئارام عەلی بەریز حاجی عەدنان کە هەڵسا بە ناردنەوەی تەرمی جوانەمەرگ ئارام عەلی ئەم ئاگاداریەی بۆ ڕای گشتی نوسیوە ئیمە لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری ئەپەری قەدردانی لەهەول ماندوبوونی حاجی عەدنان ، سوپاسی ئیحساسی بەرێزیان دەکەین سەبارەت دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی …
Read More »ته‌رمی پەنابەر ئارام عەلی گەیشتەوە فرۆکەخانە سلێمانی
ئەمرۆ ١٠/٢/٢٠١٩ کاتژمێر ٣،١٥ بە کاتی کوردستان تەرمی پەنابەر ئارام عەلی لە شاری بەرمنگهام ی بەریتانیاوە گەیشتەوە فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی سلێمانی لەوێ لەلایەن کەسوکاری و هاوریان ودۆستانی و لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە وەرگیرایەوە.
Read More »پرسە نامەی فیدراسیۆن
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە لە دوو ڕووداوی دڵ تەزێندا دوو ئینسانی دڵ پڕ لە هیواو ئومێد (ئارام عەلی وفەرهاد نەجمەدین) دوایی ئەوەی دەروازەی ژیانێکی ئاساییان بەڕوودا داخرا،(ئارام) پەنای بۆ خۆکۆژی برد و کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا. و(فەرهاد)لە رووداویکی دڵ هەژێندا ژیانی لەدەستدا.
Read More »دوو هەواڵ لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
١- فیدراسیۆن ته‌رمی پەنابەرێکی گێڕایەوە هەرێمی کوردستان بەریتانیا-بەرمنگهام-٣١کانوونی دوەەمی ٢٠١٩: ڕۆژی کانوونی دووەم تەرمی ئەو پەنابەرە کوردەی کە ڕۆژی دووشەمە ٧ کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە یەکێک لە هۆتیلەکانی شاری برادفۆرد لە ولاتی بەریتانیا دۆزرایەوە گەڕێنرایەوە فرۆکەخانەی نیو دەولەتی هەولێر هەمان رۆژ بە ئامادەبوونی کەسوکاروهاوریانی لەڕێو رەسمێکدا نێژرا..
Read More »ئاگادارییەك لهسکرتاریەتی فیدراسیۆنه‌وه بۆ ڕای گشتی
لەم ڕێگایەوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، رای گشتی خەڵکی کوردستان وسەرجەم ڕیکخراوە پەنابەری وئینسانیەکان وحزب و ڕیکخراوە جەماوەری وپیشەییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن، وەهەروەها هەموو پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان وکەسوکاری پەنابەران ئاگادار دەکاتەوە کە لەبەرواری ٢٦ کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ بەریزان(ئاری جەلال، بەختیار عمر)کۆتای‌یان به‌کاری خۆیان لەگەڵ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی …
Read More »ئاگاداریەک سەبارەت بە ته‌رمی ئەو په‌نابه‌رە کوردەی له برادفۆرد دۆزرایه‌وه
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: ئەمرۆ تەرمی ئەو پەنابەرە کوردەی چوار شەمەی ڕابردوو لە یەکێک لە هۆتیلەکانی شاری برادفۆرد لە ولاتی بەریتانیا دۆزرایەوە دەگۆێزریتەوە بۆ شاری بەرمینگهام و لە ڕێ‌و ڕەسمێکدا بە ئامادەبونی فیدراسیۆن و کەسوکارو هاوریەکانی پاش ئامادەکاریەکان بەیانی کاتژمێر ٩ لەڕێگای هێلی ئاسمانی تورکیاوە بەرو کوردستان بەڕێدەکەوێت ، ڕۆژی …
Read More »خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت.دژ به‌سنوردانان بۆ یاساکانی کۆچبه‌ران و بڕینی بیمه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی منالان
دژ به‌سنوردانان بۆ یاساکانی کۆچبه‌ران و بڕینی بیمه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی منالان خۆپیشاندان به‌رێوه‌ده‌چێت. رۆژی چوارشه‌مه:16ی کانوونی دووه‌می 2019 کاتژمیر:1 بۆ 2 نیوه‌رۆ ڕۆژی چوارشه‌مه په‌رله‌مانی به‌ریتانیا دووهه‌مین خۆێندنه‌وه‌ی پرۆژه یاسای سه‌باره‌ت به کۆچ و بیمه‌کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ئه‌گرێت وه ئه‌م یاسایه ده‌یه‌وێت له‌ده‌ره‌وه‌ی یاساکانی یه‌کیتی ئه‌وروپا وه یاسایه‌کی نۆێ بهێنێته ئاراوه تایبه‌ت به‌کۆچ و ئازادی …
Read More »