ماڵه‌وه‌

هەڵوەشاندنەوەی پلانی ناردنی پەنابەران بۆ رواندا. دەستکەوتی ڕاوەستانی بەرەی ئازادیخوازە!

سەرئەنجام پاش دەورەیەك لەهەوڵ و تێکۆشانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و ڕێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئێرانی و ڕێکخراوەکانی لایەنگر لەمافەکانی پەنابەران و پشتیوانی خەڵکی ئازادیخوازی بەریتانیا و پەیوەستکردنی پارتی کرێکاران بەخواستی هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا دۆێنێ ٦ی جوڵای لە یەکەمین کۆنگرەی رۆژنامەگەریدا  ستارمەر سەرۆك  وەزیرانی براوەی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند  ” …

Read More »

فیدراسیۆن ئاماری شەش مانگی ڕابردووی ئەم ساڵ 2024 بڵاو دەکاتەوە

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە  بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەرانەوە فیدراسیۆن ئاماری شەش مانگی ڕابردووی ئەم ساڵ بڵاو دەکاتەوە بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کۆی گشتی ئەوکەسانەی بەهۆی نائارامی و پشێوی سیاسی و جەنگ و کێشەی ئاینیەوە بەناچاری ئاوارەو پەنابەربوون تا کۆتایی ساڵی 2023 گەیشتە 117ملیۆن و 300 هەزار …

Read More »

راگەیاندنی فیدراسیۆن بەبۆنەی رۆژی جیهانی پەنابەرانەوە:

 ئێمە دەتوانین لە لوتکەی بزوتنەوەیەکی مرۆڤدۆستانەی گەورەدا دژ بە شەڕو میلیتاریزم و تاوانکاری و ڕەگەزپەرستیڕاوەستین و پێکەو ژیانێکی ئارام و ئاسودە مسۆگەر بکەین. ٢٠ی حوزەیزان ڕۆژی جیهانی پەنابەرانە که له لایەن ڕێکخراوی نه ته وه یه  کگرتووه کانەوە لەساڵی ١٩٥١ەوە به فه رمی دانی پێدانراوە ، بەلام هەر ئەو دەوڵەتانەی لەریزبەندی ئیمزاکەرانی ئەم …

Read More »

لەساڵیادی نقومبوونی کەشتی ئادریانا کە زیاتر لە ٦٠٠ پەنابەری تیا خنکا لەبەردەم باڵۆێزخانەی یۆنان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ڕێکخرا

 دۆێنێ هەینی ١٤حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەسەر بانگەوازی ڕێکخراوی لیبوردنی نیو دەوڵەتی- ئەمنستی ئەنتەرناشنال لەساڵیادی نقومکردنی کەشتی ئادریانا لەکەنار ئاوەکانی پایلۆس لەیۆنان کە ٦٠٠ پەنابەری تیا خنکا لەبەردەم باڵۆیزخانەی یۆنان لەشاری لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی ڕێکخرا. ئەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیە لە لایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئیرانی ورێکخراوی دژی راسیزم …

Read More »

خۆپیشاندان لەبەردەم باڵۆێزخانەی یۆنان لە لەندەن

داوای ڕێگای سەلامەت و یاسایی بۆ هەموو پەنابەران دەکەین خۆپیشاندان لەبەردەم باڵۆێزخانەی یۆنان لەلە ندەن رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کاتژمێر:٦ی ئیوارە شۆین:لەندەن :1A Holland park London W11 3TP لە ١٤ی حوزەیرانی 2023، کەشتیی “ئادریانا” کە بەزیاتر لە ٧٥٠ پەنابەر مەزەندەکرێت لە کەنارئاوەکانی پایلۆس لە یۆنان نوقم بوو. زیاتر لە ٦٠٠ …

Read More »

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وەلامی نامەیەکی نارەزایەتی فیدراسیۆن وڕێکخراوەکان دەداتەوە

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وەلامی نامەیەکی نارەزایەتی فیدراسیۆن وڕێکخراوەکان دەداتەوە سەبارەت بەناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا لەنامەیەکی نارەزایەتی هاوبەشی فیدراسیۆن وچەند ڕێکخراوی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران لە ١٦ئایاری ٢٠٢٤ لە خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاراستەیانکرا دژ بە پلانی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا .کە ئاماژە بەوە دەکات کە …

Read More »

ڕێگریکرا لە زۆرەملی ناردنی پەنابەران بۆ گرتووخانەی دەستبەسەر

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: ڕێگریکرا لە زۆرەملی ناردنی پەنابەران بۆ گرتووخانەی دەستبەسەر ئەمرۆ ١٦ مەی ٢٠٢٤ فیدراسیۆن و ژمارەیەک لەهەڵسوراوانی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران لە لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان بردە بەردەم یەکێک لە هۆتیلەکانی لەندەن کە ژمارەیەک لەپەنابەرانی ماوەی چەند مانگێکە تیا ڕاگیراوەو داوایان لێکراوە رازی بن بۆ ناردنیان بۆ کەشتی بەیبی ستهۆکۆڵم …

Read More »

دیپۆرتی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕابگرن!

دیپۆرتی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕابگرن! بەناڕەزایەتی دژ بەناردنی زۆرەملێی پەنابەران بۆ رواندا پەیوەستبن! رۆژی چوارشەممە یەکی ئایاری ٢٠٢٤ کاتژمێر: 5:30ی ئێوارە شوێن: بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران لەلەندەن Downing Street, SW1A ئەم هەفتەیە حکومەتی بەریتانیا پلانی بۆ دەستگیرکردنی پەنابەران بەرزکردەوە تا بە زۆرەملێ دیپۆرتی ڕواندایان بکات ئەمەش بەدوای پەسەندکردنی یاسایەک دیت …

Read More »