ماڵه‌وه‌

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: هەڵسوراوێکی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران  هەڕەشەی لێ دەکرێت لە تورکیا

تورکیا؛١٤/٠٤/٢٠٢٠:  (عائدە محمد حاجی یونس ) کە هەلسوراوێکی بەرگریکارە لەمافەکانی پەنابەرانو سەرۆکی ڕێکخراوی ( بيت السوري في ازمير )ە بە هیوا خدر لە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی ڕاگەیاند” هەڕەشەم لێکراوەو وە لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی تورکیاوە بریاری دەستگیرکردنم دەرکراوە لەسەر بەهانەوە چوونی پەنابەران”

Read More »

بەهانای پەنابەرانەوە بچن! بەسەدان پەنابەر لە تورکیا ژیانیان لە مەترسیدایە

ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان! هەڵسوراوانی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران! هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ دەوڵەتی تورکیا بەبڕیاری ( ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ) سەرۆک کۆماری تورکیا سنورە ئاوی و ووشکانیەکانی بەڕووی پەنابەرانی سوریدا کردەوە، ئەمە هەنگاوەش دوای شکستە سەربازییەکانی لەسوریا کە بەو هۆیەوە بە هەزارەها پەنابەرانی تری ووڵاتانی تری وەک ( …

Read More »

پەنابەران بەزەبری هێز بەرەو شۆێنێکی نادیار ڕاپێچ کران

هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی٢٧/٣/٢٠٢٠ پۆلیس و هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە زەبری هێز پەنابەرانی سەرسنوری نێوان تورکیاو یۆنان لە دەروازەی ( پازار کۆڵێ ) سەر بەشاری ئەدرنایان ناچارکردووە ئەو ناوچە سنوریە چۆڵبکەن و سواری پاسیان کردوون و بەرەو شؤێنێکی نادیار ڕاپێچکران”

Read More »

تورکیا هێزی سەربازی ڕەوانەی سەر سنور کرد

لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە :  هیوا خدر : بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” دوای سەردانیکردنی ( سڵێمان سۆیڵۆ ) وەزیری ناخۆی تورکیا ڕێکەوتی ٥/٣/٢٠٢٠ بۆ سەر سنورەکانی نێوان تورکیاو یۆنان بۆ ئاگاداربوونی دۆخی سنورەکانی تورکیا،  ڕێکەوتی ٦/٣/٢٠٢٠ زیاتر لە ( ١٠٠٠ ) سەربازی تایبەتی بە گشت پێداویستیە سەربازییەکان ڕەوانەی سەر سنورەکان کرد وهیزه‌کانیان …

Read More »

سێ پەنابەر گیانیان لەدەستداوەو  ٢١٤  پەنابەریش بەسەختی بریندار بوون

هیوا خدر :  ئەو زانیاریانەی لەڕێگای پەیوەندی  تەلەفونی بەو پەنابەرانەی لەسەرسنورەکانی تورکیا بەدەستی هێناوە  بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” ئەمڕۆ بۆ ماوەی ١٩ ڕۆژە پەنابەران لەسەر سنورەکانی یۆنان و تورکیان سەخترین ساتەکانی ژیانیان بەڕێدەکەن و لەچاوەڕوانی کرانەوەی سنورەکانی یۆناندان بەڵام هێشتا یۆنان بەردەوامە لە داخستنی سنورەکانی وە بەکارهێنانی توندوتیژیش بەرامبەر بەو پەنابەرانەی دەپەڕنەوە …

Read More »

ژمارەیەک  خێزانی پەنابەری کورد لە سنوری نێوان تورکیاو یۆنان بێسەرو شوێنن

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە تورکیا:٢٤/٣/٢٠٢٠: هیوا خدر : بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” سێ خێزانی پەنابەری کوردی عێراق و دوو خێزانی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی دوو هەفتەیە بێسەرو شوێنن هیچ هەواڵێکیان نیە کە بەشێکیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیەو تەندروستیان باش نیە..”

Read More »

یاریکردن بە چارەنوسی  په‌نابه‌ران به‌ توندی محکوم ده‌که‌ین

دوای ئه‌وەی شه‌وی ٢٧/٢٨ شوباتی ٢٠٢٠ له‌ پێکدادانەکانی باکوری رۆژئاوای سوریادا/ ئەدلب، ژماره‌یه‌ک سه‌ربازی تورکیا کوژرا و ڕووداو و ئاڵۆزیەکانی شەڕی  سوریا،  جاریکی دیکە شەپۆلێکی گەورەی ئاوارەی پەنابەری بەدوا خۆیدا هێنا. حکومەتەکەی ئەردوگان له‌کاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌کوشتنی سه‌ربازه‌کانی، بڕیاریدا سنوره‌کانی ئاوی وشکانی به‌ڕووی په‌نابه‌راندا بکاته‌وه،‌ تا له‌و ڕێگایه‌وه‌ فشاره‌کانی خۆی توند …

Read More »

پەنابەران دوای بێ ئومێدبوونیان لە نەکردنەوەی سنورەکانی یۆنان بەکۆمەڵ سنورەکان بەجێ دەهێڵن و بەسەدان برینداریش هەیە

لە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنەوە هیوا خدر : بە هەواڵگری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ڕاگەیاند/ دوای کردنەوە سنورەکان لەلایەن تورکیاوە بەڕووی پەنابەراندا یۆنان و یەکێتی ئەورووپاش هیچ بڕیارو هەڵوێستێکی ئەرێنیان بۆ پەنابەران نەبوو ئەمەش بێ ئومێدی پەنابەرانی لێکەوتەوە

Read More »

فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای په‌نابه‌ران په‌یوه‌ندی به‌ ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یکگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌رانه‌وه‌ کرد

هیوای خدر ‌ ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئاگادارکردوه‌وه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران له‌ تورکیا په‌یوه‌ندی کردوه‌و به‌ رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کردوه‌ له‌ شای ئه‌نقه‌ره‌و ووتی” سەرلەبەیانی ڕێکەوتی ٢/٣/٢٠٢٠ کاتژمێر ٩:٤٨ دەقیقە پەیوەندیم کرد بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR سەبارەت بەم دۆخەی ئێستای پەنابەران کە …

Read More »