usr_web171_1

٢٥ ڕێکخراوی نامەیەک ئاڕاستەی یەکیتی ئەوروپا دەکەن

‌برۆکسل -١٤-٩-٢٠١٥:  لەنامەیەکدا کە وێنەی ئاراستەی ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن کراوە ٢٥ ریکخراوی نامەیەکی بەپەلە ئارستەی یەکیتی ئەوروپا وپەرلەمانی ئەوروپا دەکەن . لە نامەکەدا هاتووە” تراژیدیای مەرگی بەکۆمەڵی پەنابەران لەسەر سنورەکانی ئەوروپاو لەناو دەریای سپی ناوەڕاستدا ئەنجامێکی ڕاستەوخۆی سیاسەتی داخستنی سنورەکانە بەرامبەر خەڵکێک کە ژیان و ماڵوحاڵیان کراوەتە مەیدانی کێشمەکێش وململانێی …

Read More »

مناڵەکانمان مەکەنە قوربانی  جەنگەکانتان لەکەمپی باریکە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی رێکخرا

ئەمرۆ ١٣-٩-٢٠١٥ لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی پەنابەران وئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژئاوا، سەنتەری بەرگری لەمافەکانی پەنابەران بە ئامادەی ژمارەیەکی بەرچاو لەپەنابەران سوری لە کەمپی باریکە بۆ بەرگری لەمافە ئینسانیەکانی پەنابەران  وبەرپرس کردنی  ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکانە بۆ کاروباری په‌نابه‌ران  بەرامبەر بەوتراژیدیا سامناکانەی رۆژانە رووبەرووی پەنابەران دەبێتەوە خۆپیشاندانیکی نارەزایەتییان لەبەردەم بارەگای رێکخراوی نەتەوەیەگرتوەکان بۆ کاروباری …

Read More »

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بەرپرسە لە سەلامەتی ژیان وگۆێزانەوەی پەنابەران.. بەخۆپیشانی ناڕەزایەتی ئێمەوە پەیوەستبن!

  رۆژی یەک شەمە-١٣-٩ کاتژمێر:١١ بەیانی شۆێن:بەردەم ئوفیسی یوئین لە کەمپی پەنابەرانی سوری لە باریکە ئەرکی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکانە بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کە له‌و وولاتانه‌ی‌ ئیستا هاوڵاتیانیان  له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌و ڕون، دەست بەجێ  به‌هانای پەنابەرانەوە بچن و ژیانی شیاو گونجاو بۆ پەنابەران دابینبکات و حکومەتەکانی …

Read More »

فیدراسیۆن ڕاستیەکانی بارودۆخی ئیستای کوردستانی گەیاندە کۆنسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر

دۆێنی ١٠-٩-٢٠١٥لەسەر داوای کۆنسوڵگەریی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدرال لە هەولیر، وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک هاتبوو لە دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ، ئامانج عبدولا بەرپرسری لقی کوردستانی فیدراسیۆن ،ئاری جەلال سەرپەرشتیاری لقی کوردستان لەگەل هەریەک لە بەرێزان(مارک ئایشهۆرن کۆنسولی گشتی،ئایکە هێندرێک کرێبس کۆنسوڵ کاروباری سیاسیو …

Read More »

” وەرن با بە ئیرادەی خۆمان ژیان و ئایندەی خۆمان دابڕیژین، بەجێهێشتنی کوردستان، ڕێگاچارە نییە “

  ئەمرۆ ٨-٩-٢٠١٥ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری بۆ دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن و (ئامانج عبدولا ،ئاری جەلال)بەرپرسیارانی لقی کوردستان لە سینەما دڵشاد، گەلەری ڕەند بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لەدەزگاکانی راگەیاند رێکخست.

Read More »

پاراستنی گیانی پەنابەران، لە ئەستۆی دەوڵەتانی ئەوروپایە!

مەرگی بەکۆمەڵی نزیک  بە ٥٠ پەنابەر لەنیو ڤانێکی مریشک هەڵگردا لە خوارووی ڤینا لەسەر هیلی سەریعی A4 لە ولاتی نەمسا جارێکی تر ویژادانی کۆمەڵگای ئینسانی ڕاچلەکاند و ڕیزێک لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندن هەوالی ئەم مەرگەساتەیان بلاو کردەوەو وەزیری ناوخۆی نەمساش لای خۆیەوە ئەمرۆژەی بەرۆژێکی ڕەش بۆ ولاتی نەمسا ناوزەدکرد.

Read More »

فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران  له‌ کۆنفرانسی (گەنج لەدوڕیانی کۆچ و مانەوەدا)بەشدار بوو

لەرۆژی  ٣٠-٧-٢٠١٥ کاتژمیر ٤ ی دوا نیوەرۆ لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی  بانگهێشت کرا بۆ بەشدار بوون لە کۆنفرانسێک لەشاری سلێمانی لە ژێر ناونیشانی (گەنج لەدوڕیانی کۆچ و مانەوەدا)له‌ هۆڵی ئوتێل په‌رێژ  که‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی فیوچه‌ر کۆنفرانسه‌که‌ ڕێکخرابوو، كۆنفرانسه‌که‌ سه‌باره‌ به‌ پرسی كۆچی به‌ لێشاوی گه‌نجان و لاوانی باشوری …

Read More »

بەیاننامەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، سەبارەت بەکۆچی گەنجان.

دەسەڵاتدارانی کوردستان ،بەرپرسیارن لەدابین کردنی ژیان و ئازادی تەواو بۆ گەنجانی کوردستان! بەیاننامەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، سەبارەت بەکۆچی گەنجان. هەواڵەکانی کۆچی گەنجان لەکوردستانەوە بۆ دەرەوە، جارێکی دیکە مانشێتی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی کوردستانی گرتەوەو لەبارەی سەرچاوەو هۆکاری سەرهەڵدانەوەی ئەم دیاردەیەوە، لێکدانەوەو بۆچونی جیاوازیان خستەڕوو. بەتایبەتیش میدیاکانی سەربە دەسەڵات و ڕاگەیاندنە سێبەرەکانیان، …

Read More »

با لە ڕۆژی جیهانی گەنجاندا ئاوڕێک لە ژیانی گەنجان بدەینەوە

ده‌شتی جه‌مال

دەشتی جەمال ڕۆژی ١٢ ئاب ١٦سال بەسەر رۆژی جیهانی گەنجاندا ودەوریان لە کۆمەلگادا تیپەری ، ئەم رۆژە سالی ١٩٩٩ لەلایەن ریکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە رەسمیتی پێداروە وەک رۆژێک بۆ گەنجان دیاری کراوە کە تیایدا چالاکی  جۆراوجۆر دەکرێ سەبارەت بە رۆڵی گرنگی گەنجان لەنیو کۆمەڵگادا. بەداخێکی گەورەوە لەکۆمەڵگای ئێمەدا نەک هەر ئەوەی …

Read More »

“خراپی بارودۆخی پەنابەران لەتوركیا”

ئامادەکردنی : “رۆژ عەزیز “نوێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا بەهۆی خراپی ونائارامی لە عیراق وسوریا و رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەملیۆنان پەنابەر روویان لە تورکیا کردوەو خۆیان  رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ناساندوە لە تورکیا  ئەم پەنابەرانە زۆرینەیان خەڵکی عێراق سوریان م بێجگە لە پەنابەرانی ئەم دوو وڵاتە . پەنابەرانی  ئیرانی وئەفغانستان و پاکستانی …

Read More »