usr_web171_1

باهه‌مووان به‌ده‌نگی به‌رز بڵێین ده‌ست له‌که‌مپی کاڵی هه‌ڵگرن .. مافی په‌نابه‌ر‌یان بۆ به‌ڕه‌سمی بناسن

وته‌ی ده‌شتی جه‌مال له‌خۆپیشاندانی به‌رده‌م باڵۆێزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ له‌نده‌ن 24 ئۆکتۆبه‌ری 2016 به ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌موان ده‌که‌ین .. ئه‌مڕۆ  په‌نابه‌ران له‌که‌مپی کاڵێ و دۆنکێک  به‌ ته‌له‌فون ئاگاداریانکردمه‌وه‌ که‌ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کیان لی داخراوه‌ له‌لایه‌ن کۆماندۆکانی حکومه‌تی فه‌ره‌نساو له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌ هێرش بۆ سه‌ر خیمه‌کانیان ده‌برێت و ژماره‌یه‌کی زۆر ژنو …

Read More »

جین لامبیرت ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ولەحزبی سەوز داوای لێکۆڵینەوە لە کوشتی ڕۆژنامەنوسان دەکات

   به‌ریتانیا –له‌نده‌ن ٢٣ئۆکتۆبەری  ٢٠١٦:  جین لامبیری ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ولەحزبی سەوز نامه‌یه‌ك ئاڕاستەی مەسعود بارزانی ونۆێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانکرد سەبارەت بە تیرۆری ڕۆژنامەنوسان. رۆژی سێشەمە ١٨ ئۆکتۆبەر جین لامبیرت ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو لە حزبی سەوز دوای ئەوەی  لەلایەن فیدراسیۆنەوە ئاگادارکرایەوە لە کوشتنی ڕۆژنامەنوس ویدات حوسین و ڕەوشی رۆژنامەنوسان وپیشیلی ئازادی …

Read More »

به‌ریتانیا  یه‌که‌مین کاروانی مێر منداڵی که‌مپی کاڵاسی وه‌رگرت   به‌ریتانیا-18 ئۆکتۆبه‌ری 2016:

    دۆێنی  دووشه‌مه‌ 16 ئۆکتۆبه‌ری 2016 وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا یه‌که‌مین کاروانی مێر مندالانی که‌مپی کاڵاسی‌ له‌ فه‌ره‌نساوه‌ هێنایه‌ بنکه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ کرۆیدن . ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ 14 مێر مندال بوو له‌ لایه‌ن گرۆپیک له‌ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاوه‌ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌هێنایان به‌ریوه‌ چوو.

Read More »

دنیای شارستانی و به‌ره‌ی ئینسانی ئازادیخواز.. ئه‌م بێده‌نگه‌یه‌ بشکینن

با بۆ بەرگری لە خەڵکی موسڵ بێینەمیدان  سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی له‌ ژیرناوی “ئازادکردنی موسڵ وکۆتایی هێنان به‌تیرۆریزمی داعش” ‌ له‌لایه‌ن هیزه‌ ئیمریالیسته‌ جیهانیه‌کان به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ده‌ستێپکرد. ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن خه‌ڵکی بێتاوان له‌ ژن و منال وپیرو په‌که‌وته‌ که‌وتۆنەته‌ نێو ئابڵوقەیەکی هەمەلایەنەی سەربازیەوە. لەلایەک کوشتاری کۆێرانه وبۆمباران وویرانکردن بەدەستی ماشینی جەنگی ئه‌م هێزانه‌و له‌لایه‌کی تریشەوە بەبارمتەگرتنی خەڵک وبەکارهێنانیان وەک …

Read More »

کۆبوونەوەی بەڕێزان دەشتی جمال سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران و ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتاریەتی فیدراسیۆن لە بالۆیزخانەی یۆنانی لە لەندەن لەسەر کەیسی ئەو پەنابەرانەی بی سەروشۆێنن.

  لەدرێژەی هەوڵەکانی فیدراسیۆنی پەنابەراندا سەبارەت بە کەیسی بێسەروشوێنبووان ٢٧/٩/٢٠١٦ لەندەن نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەریەک لە بەڕێزان دەشتی جمال سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران و ئاسۆ گۆران ئەندامی سکرتاریەتی فیدراسیۆن بەمەبستی بەدواداچوون سەبارەت بە کەیسی پەنابەرانی بێسەروشوێن بووانی دەریای ئیجەو چەند پرسێکی دیکە سەردانی کنسوڵی گشتی یۆنان Dimitrios c. Dochtsis یان کرد …

Read More »

پەیامی دەشتی جەمال بۆ چلەی ویدات حوسین ڕۆژنامەنوس

٢٢-٩-٢٠١٦ ویدات حوسین چوە ڕیزی قەڵەمە بوێرەکانی بەرگری لەئازادی کەسوکاری ویدات حوسین هاوریان و دۆستان و هاوکارانی ویدات حوسین  ئەمڕۆ ٤٠ ڕۆژ بە سەرتیرۆری ویدات حوسین تی پەر دەبێت هێشتا هەواڵێک لە ئاشکراکردنی تاوانباران و ئەو ئینسان کوژانە نیە کە کوشتنی ویدادیان کردە ڕێگایەک بۆ پاراستنی دەسەلاتی ستمەگەرو گروپە مافیاکەی. …

Read More »

دەسەڵاتی کوردی بە ئاگاداری و بە بەرنامە خزمەتی زۆری بەسەلەفیەت وبیری توند ڕەوی ئیسلامی لە کوردستاندا کردوە

به‌ریتانیا –له‌نده‌ن٢٥سپتامبەری  ٢٠١٦:  دۆێنی شەمە ٢٤سپتامبەر فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەکتیبخانە هاوسمەنس لەلەندەن کۆرێکی بۆ رۆژنامەنوس”بروابەرزنجی” لە ژێر ناونیشانی “سەلەفیەکان-داعشی نوستو مەترسیەکانیان لەسەر ژیان وئاسایشی خەلکی کوردستان” ڕێکخست.

Read More »

به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا‌ له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه‌ به‌ ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوانیاندا   ده‌چنه‌وه‌

به‌ریتانیا –له‌نده‌ن31 ئاب 2016:  له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیاو فه‌ڕه‌نسا له‌ راگه‌یاندنێکی هاوبه‌شدا بڕیاردرا”به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوانیان بۆ چاودێری کردنی سنوره‌کانی به‌ریتانیا له‌ خاکی فه‌ره‌نساوه‌ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ په‌ڕێنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران”

Read More »

سه‌باره‌ت به‌ تیرۆری ویدات حوسین نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی بارزانی کرا

سه‌باره‌ت به‌ تیرۆری ویدات حوسین نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی بارزانی کرا به‌ریتانیا –له‌نده‌ن 30 ئاب 2016:   له‌ نامه‌یه‌کدا که‌ وینه‌ی ئاراسته‌ی ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆن کراو سکرتێری لقی یه‌کیتی کریکاری په‌یوه‌ندیه‌کان سه‌باره‌ت به‌ تیرۆری ویدات حوسین نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌کات و ده‌ڵێت “داوا دەکەین بەپەلە لێکۆڵینەوە لە ڕوداوی کوشتنی ڕۆژنامە نوس ویدات حسین …

Read More »

ڕەوش و باری پەنابەران لە ئەڵمانیا

ئه‌ڵمانیا-شاری کاسڵ له‌ هه‌رێمی هیسن  21ئاب 2016:  چنار عه‌لی هه‌واڵنیری فیدراسیۆن  له‌شاری کاسڵ له‌سه‌ر ره‌وشی په‌نابه‌ران له‌ که‌مپه‌کانی ‌شاری کاسڵ راپۆرتێکی کورتی ئاراسته‌ی فیدراسیۆن سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی کرد ئێمه‌ش به‌ پێویستمان زانی وه‌ک خۆی بڵاوی بکه‌ینه‌وه‌..   لەدەوروباری شاری کاسڵ چەندین کەمپی پەنابەران هەیە کە ئەو هاوڵاتیانە لە خۆدەگرێت کە لە …

Read More »