usr_web171_1

کاتی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خۆمان یه‌ک بخه‌ین …… ووتەی دەشتی جەمال بۆ مەراسیمی ٨ مارس ٢٠١٧ لە لەندەن

ژنانی دڵ پر له‌ ئۆمید ئازادیخوازان و یه‌کسانیخوازان هه‌ڵسوراوانی داکۆکیکار له‌ مافه‌کانی ژنان به‌ بۆنه‌ی 8مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ، ڕۆژی خه‌باتو ناڕه‌زایه‌تی وراوه‌ستانه‌وه‌و  دژ به‌ سته‌مکیشی  وهه‌ڵاواردن وبێمافی  وژێرده‌سته‌ی ژنان له‌ هه‌موو ئێوه‌و سه‌رجه‌م  ژنانی دنیا  پیرۆزبای ده‌که‌م.

Read More »

دۆخی په‌نابه‌ران و ئێزیدیه‌كان له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داعش و جه‌نگی موسڵدا

ناونیشانی سمینارێکه‌ فیدراسیۆنی سەراسەری په‌نابه‌رانی عێراقی بۆ به‌ڕێز به‌هار مونزر، به‌ڕێوه‌به‌ری “ڕێکخراوی خەڵک بۆ گه‌شه‌پێدان” لە کوردستان سازده‌کات. لەم سیمینارەدا لەسەر دۆخی ژنانی رزگاربووی ژێر چنگی، دەسەڵاتی ڕەشی داعش و هەروەها ئاوارەکانی شەڕی موسڵ قسەو باس دەکات. هاتن بۆ هه‌مووانه‌

Read More »

ئاهه‌نگێک بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٦ ساڵ بەسەر بەڕەسمیت ناسینی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان

 بژی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان به‌ بۆنه‌ی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان له‌ له‌نده‌ن ئاهه‌نگێک ڕێک ده‌خرێت بە بۆنەی تێپەڕبوونی ١٠٦ ساڵ بەسەر بەڕەسمیت ناسینی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، وەک ڕۆژی خەبات و ناڕەزایەتی بە نایەکسانی وجیاکاری و ستەمکێشی ژنان، هه‌ردوو ڕێکخراوی ژنانی په‌نابه‌رانی کوردو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و …

Read More »

با له‌ ٨ ‌مارسی ئه‌مساڵدا دژبه‌شودانی مناڵان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین.

با له‌ ٨ ‌مارسی ئه‌مساڵدا دژبه‌شودانی مناڵان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین. ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ له‌دنیادا و لە ئاکامی خه‌‌باتێکی نه‌پچراوەی‌ ژنان و پیاوانی ئازادیخوازو یه‌کسانیخواز به‌شێکی زۆر له‌ مافه‌ فه‌ردی و مه‌ده‌نیه‌کانی ژنان و منالان به‌ده‌ستهاتوه‌، و حکومه‌ته‌کانی ناچارکردوه‌ که‌ خۆشگوزه‌رانی و مافه‌کانی ژنان و منالان تاڕادەیەکی بەرجەستە به‌یه‌کسانی ده‌ستە به‌ربکه‌ن، ئه‌وا له‌وکۆمه‌لگایانه‌ی …

Read More »

بەهۆی  گیان لەدەستدانی ژن ومناڵە پەنابەرەکە نامەیەکی ناڕەزایەتی ئاراستەی ولاتانی یەکیتی ئەوروپا وحکومەتی یۆنانیکرا

یۆنان ٢٧نۆڤمبەری ٢٠١٦: لەنامەیەکی ناڕەزایەتیدا کە دەشتی جەمال سکرتێری فیدرراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی ئاڕاستەی یەکیتی ئەوروپا وحکومەتی یۆنانیکرد تێدا حکومەتی یۆنانی و وولاتانی ئەوروپای بەرپرس کرد لە مەرگی ژن ومنالێک وسوتانی ژن ومنالێکی دیکە لە کەمپی مۆریای  دورگەی لیسبۆس. 

Read More »

نامەیەکی کراوە بۆ بەڕێز پارێزگاری کەرکوک (نەجمەدین کەریم)

پاش سڵاو.. لە ڕێگای ئەم نامەیەوە دەمانەوێت ئەوپەڕی ناڕەزایەتی ونیگەرانی خۆمان دەربڕین  سەبارەت بە ڕاگواستنی ٢٥٠ خێزانی ئاوارەی عەرەب لە شاری کەرکوک. بەتایبەتی بەدوای هێرشە دڕندانەکەی ئەم دواییانەی ڕەوتی کۆنەپەرستی داعش، کە بەداخەوە کوژرانی وبرینداربوونی ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی مەدەنی شاری کەرکوک ودەزگا ئەمنیەکانی لێکەوتەوە. ئەوەی لەڕووداوەکانی چەند ڕۆژی رابردوودا بەڕۆشنی …

Read More »

باهه‌مووان به‌ده‌نگی به‌رز بڵێین ده‌ست له‌که‌مپی کاڵی هه‌ڵگرن .. مافی په‌نابه‌ر‌یان بۆ به‌ڕه‌سمی بناسن

وته‌ی ده‌شتی جه‌مال له‌خۆپیشاندانی به‌رده‌م باڵۆێزخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ له‌نده‌ن 24 ئۆکتۆبه‌ری 2016 به ناوی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌‌گه‌رمی به‌خێرهاتنی هه‌موان ده‌که‌ین .. ئه‌مڕۆ  په‌نابه‌ران له‌که‌مپی کاڵێ و دۆنکێک  به‌ ته‌له‌فون ئاگاداریانکردمه‌وه‌ که‌ هه‌موو ڕێگه‌یه‌کیان لی داخراوه‌ له‌لایه‌ن کۆماندۆکانی حکومه‌تی فه‌ره‌نساو له‌هه‌موو لایه‌که‌وه‌ هێرش بۆ سه‌ر خیمه‌کانیان ده‌برێت و ژماره‌یه‌کی زۆر ژنو …

Read More »

جین لامبیرت ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ولەحزبی سەوز داوای لێکۆڵینەوە لە کوشتی ڕۆژنامەنوسان دەکات

   به‌ریتانیا –له‌نده‌ن ٢٣ئۆکتۆبەری  ٢٠١٦:  جین لامبیری ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا ولەحزبی سەوز نامه‌یه‌ك ئاڕاستەی مەسعود بارزانی ونۆێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانکرد سەبارەت بە تیرۆری ڕۆژنامەنوسان. رۆژی سێشەمە ١٨ ئۆکتۆبەر جین لامبیرت ئەندام پەرلەمانی بەریتانیاو لە حزبی سەوز دوای ئەوەی  لەلایەن فیدراسیۆنەوە ئاگادارکرایەوە لە کوشتنی ڕۆژنامەنوس ویدات حوسین و ڕەوشی رۆژنامەنوسان وپیشیلی ئازادی …

Read More »

به‌ریتانیا  یه‌که‌مین کاروانی مێر منداڵی که‌مپی کاڵاسی وه‌رگرت   به‌ریتانیا-18 ئۆکتۆبه‌ری 2016:

    دۆێنی  دووشه‌مه‌ 16 ئۆکتۆبه‌ری 2016 وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا یه‌که‌مین کاروانی مێر مندالانی که‌مپی کاڵاسی‌ له‌ فه‌ره‌نساوه‌ هێنایه‌ بنکه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ کرۆیدن . ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ 14 مێر مندال بوو له‌ لایه‌ن گرۆپیک له‌ کارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیاوه‌ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌هێنایان به‌ریوه‌ چوو.

Read More »