دۆێنێ هەینی ١٤حوزەیرانی ٢٠٢٤ لەسەر بانگەوازی ڕێکخراوی لیبوردنی نیو دەوڵەتی- ئەمنستی ئەنتەرناشنال لەساڵیادی نقومکردنی کەشتی ئادریانا لەکەنار ئاوەکانی پایلۆس لەیۆنان کە ٦٠٠ پەنابەری تیا خنکا لەبەردەم باڵۆیزخانەی یۆنان لەشاری لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی ڕێکخرا. ئەم خۆپیشاندانە نارەزایەتیە لە لایەن فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی و رێکخراوی سەراسەری پەنابەرانی ئیرانی ورێکخراوی دژی راسیزم …
Read More »خۆپیشاندان لەبەردەم باڵۆێزخانەی یۆنان لە لەندەن
داوای ڕێگای سەلامەت و یاسایی بۆ هەموو پەنابەران دەکەین خۆپیشاندان لەبەردەم باڵۆێزخانەی یۆنان لەلە ندەن رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ کاتژمێر:٦ی ئیوارە شۆین:لەندەن :1A Holland park London W11 3TP لە ١٤ی حوزەیرانی 2023، کەشتیی “ئادریانا” کە بەزیاتر لە ٧٥٠ پەنابەر مەزەندەکرێت لە کەنارئاوەکانی پایلۆس لە یۆنان نوقم بوو. زیاتر لە ٦٠٠ …
Read More »وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وەلامی نامەیەکی نارەزایەتی فیدراسیۆن وڕێکخراوەکان دەداتەوە
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا وەلامی نامەیەکی نارەزایەتی فیدراسیۆن وڕێکخراوەکان دەداتەوە سەبارەت بەناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا لەنامەیەکی نارەزایەتی هاوبەشی فیدراسیۆن وچەند ڕێکخراوی داکۆکیکار لە مافەکانی پەنابەران لە ١٦ئایاری ٢٠٢٤ لە خۆپیشاندانێکی نارەزایەتی بەردەم وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئاراستەیانکرا دژ بە پلانی ناردنی پەنابەران بۆ ڕواندا .کە ئاماژە بەوە دەکات کە …
Read More »ئاگاداری خۆپیشاندان
ڕێگریکرا لە زۆرەملی ناردنی پەنابەران بۆ گرتووخانەی دەستبەسەر
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: ڕێگریکرا لە زۆرەملی ناردنی پەنابەران بۆ گرتووخانەی دەستبەسەر ئەمرۆ ١٦ مەی ٢٠٢٤ فیدراسیۆن و ژمارەیەک لەهەڵسوراوانی بەرگریکار لەمافەکانی پەنابەران لە لەندەن خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتیان بردە بەردەم یەکێک لە هۆتیلەکانی لەندەن کە ژمارەیەک لەپەنابەرانی ماوەی چەند مانگێکە تیا ڕاگیراوەو داوایان لێکراوە رازی بن بۆ ناردنیان بۆ کەشتی بەیبی ستهۆکۆڵم …
Read More »Stop the Rwanda Plan ! end Detention end Deportation No One Illegal
دیپۆرتی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕابگرن!
دیپۆرتی پەنابەران بۆ ڕواندا ڕابگرن! بەناڕەزایەتی دژ بەناردنی زۆرەملێی پەنابەران بۆ رواندا پەیوەستبن! رۆژی چوارشەممە یەکی ئایاری ٢٠٢٤ کاتژمێر: 5:30ی ئێوارە شوێن: بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیران لەلەندەن Downing Street, SW1A ئەم هەفتەیە حکومەتی بەریتانیا پلانی بۆ دەستگیرکردنی پەنابەران بەرزکردەوە تا بە زۆرەملێ دیپۆرتی ڕواندایان بکات ئەمەش بەدوای پەسەندکردنی یاسایەک دیت …
Read More »با ١ی ئایاری ئەمساڵ بکەینە ڕۆژی نا وتن بە “جەنگ و ئاوارەیی” بەیاننامەی فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی بەبۆنەی یەکی ئایارەوە.
یەکی ئایارتان لێ پیرۆز بێت.. یەکی ئایار ڕۆژی هاوپشتی و هاوچارەنووسی و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەردەوام و خەباتی یەکگرتووانەی چینی کرێکارە بەڕووی سەرتاپای سیستەمی زاڵمانەی سەرمایەداری، لەسەراسەری جیهاندا. کارنامەی ڕەشی سەرمایەداری و چینی بۆرژوازی و دەوڵەتەکانی لە دونیای ئەمڕۆدا، هەر ساتە و هەر ڕۆژە، ناکۆکی و پێچەوانەبوونی خۆی لەگەڵ کۆمەڵگای بەشەری …
Read More »8 ی مارس رۆژی تێکۆشانە دژ بە سیستەمێك کە توندوتیژی و جیاکاری دژی ژنان بەرهەم دەهێنێت!
هەشتی مارس بۆنەیەکی میژوویی جێکەوتەی خەبات و بەرەنگاری کرێکاران و ژنانی یەکسانیخوازی جیهانە بەدژی زوڵم و ستەمکاری و جیاکاری سەرمایەداری دژی ژنان. وەکو رۆژێکی جیهانی خەباتی ژنان و پیاوانی یەکسانیخواز دژی نایەکسانی بەرامبەر بە ژنان و بۆ ئازادی ئەوان لەناو کۆمەڵگادا ریشەی داکوتاوە. ئەمڕۆ لە هەلومەرجێکدا ٨ی مارس بەڕێوەدەچێت کە جیهان لەنێو دەورەیەکی راگوزەردا …
Read More »پەیامی ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی نارازی گەیشتە پەرلەمانی بەریتانیا
“یەکێك لەو کارانەی کە دەتوانرێت زۆر خێرا ئەنجام بدرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی خەڵک کە باوەڕی بە پرۆسەی دیموکراسی هەیە، یەکلاییکردنەوەی ناکۆکی مامۆستایان و پاراستنی ژیانی ڕۆژنامەنووسانە” ووتەی جۆن ماکدۆنێڵ – پەرلەمانتاری حیزبی کرێکاران لە پەرلەمانی بەریتانیا سەبارەت بە پەیوەندیەکانی حکومەتی بەریتانیا لەگەل حکومەتی هەرێم ٧/٢/٢٠٢٤ ئێمە وەك دۆستی کوردستان قسە دەکەین، دۆستی ڕاشکاوانەی کوردستان. بەدرێژایی ساڵانی پێشوو …
Read More »