تیرۆری ڕۆژنامه‌نوس ویداد حوسین زه‌نگێکی مه‌ترسیداره‌ بۆ دریژه‌دان به‌ تیرۆر له‌ کۆمه‌ڵگای کوردستاندا

ویداد حسین  ڕۆژنامه‌نوس ته‌مه‌ن 28ساڵ وکارمه‌ند له‌ ماڵپه‌ری ڕۆژ نیوز دوای ئه‌وه‌ی  له‌ لایه‌ن دوو ئوتۆمبێڵی چه‌کداره‌وه ده‌ڕفێنرێت‌ به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌وپه‌ری دڕندانه دوای ئه‌شکه‌نجه‌دانی‌ تیرۆر ده‌کرێت و ته‌رمه‌که‌ی له‌ گوندی سێجێی سه‌ربه‌قه‌زای سیمیلی  شاری دهۆک فڕێ ده‌درێت.‌.

تیرۆری ڕۆژنامه‌نوس ویداد حوسین به‌ڕۆژی ڕووناک و به‌ پێش چاوی خه‌ڵکه‌وه‌و له‌ شارێکی پر له‌ ده‌زگای ئه‌منی و هه‌واڵگری، به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وپه‌ری ئاشکرای ئینسان دزین وتیرۆره‌ له‌ کوردستاندا و هیچ پاساوێک ناهێڵێته‌وه‌ له‌وه‌ی که‌ ڕاسته‌وخۆ به‌رپرسیارێتی ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی پارتی دیموکراتی کوردستان له لیپیچینه‌وه‌و‌ ئاشکراکردنی بکوژانی ویداد حوسین .. ئه‌زمونی چه‌ند ده‌هه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت به‌ڕۆشنی که‌ هه‌رکات کوسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ک له‌به‌رده‌م فه‌رمانره‌وایه‌تیاندا دروستبوو  ئه‌وا مافو ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر په‌لاماردان و داپلۆسینه‌وه…‌ هاوکات ئه‌م تیرۆره‌ ‌ زه‌نگێکی خه‌ته‌رناکی دیکه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه له‌ نیوفه‌زای نائه‌منی و نائیستقراریوقه‌یران و بنبه‌سته یه‌ک له‌دوای یه‌کانیان بۆ سه‌رکوت و خنکاندی هه‌رده‌نگێکی ناڕازی به‌رامبه‌ر به‌ سته‌م وچه‌وسانه‌وه وزه‌بروزه‌نگونایه‌کسانی وناعه‌داله‌تیه‌ک که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا داسه‌پێنراوه‌.

ئیمه‌ له‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئه‌مه‌ هه‌وڵه‌ تیرۆریستیه‌ له‌درێژی هه‌وڵه‌کانی پیشودا ده‌بینین بۆسنوردارکردنی ئازادی و سه‌رکوتی ئازادی هه‌ڵسورانی سیاسیو ئازادی بیروراده‌ربرین وتیرۆری سیاسی له‌ کوردستاندا. وه‌ پارتی  وده‌سه‌ڵات به‌ به‌رپرس ده‌زانین وداواکارین ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌ قیزه‌ونه‌ بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن و به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نرێن.

فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاڕاسته‌ی  سه‌رجه‌م که‌سوکاری ڕۆژنامه‌نوس ویداد حوسین وهاوپیشه‌‌و وه‌هاورییان ودۆستانی ده‌کات وئاماده‌یه‌ وه‌ک هه‌میشه‌ له‌ ڕیزی پیشه‌وه‌دا  رێکخراوه‌ جیهانیه‌کانی داکۆیکار له‌ مافه‌کانی ئینسان و رای گشتی دنیا و لایه‌نه‌کانی دژی تیرۆر ئاگاداربکاته‌وه‌و  له‌ پاڵ ‌هه‌ر هه‌وڵێکی ئازادیخوازان و ئینسان دۆستان له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌   له‌ پیناو ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادی بێ قه‌یدو شه‌رتی ڕه‌خنه‌و ره‌خنه‌گرتن و زامنکردنی  مافو ئازادیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا تیده‌کۆشێت.  

 

نه‌فره‌ت له‌ تیرۆر و ئینسان کوژان ‌ 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

15/8/2016

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *