مەرگی بەکۆمەڵی دەریایی ولاشەی تێکچووی لەنگەرگرتوی کەنار دورگەکان و هاوارو گریان ودادو بێدادی هەزاران ژن‌و مناڵ وپیرو پەکەوتە لە دەست سنورە دڕکاویە دەستکردەکان وگرتووخانە دەستبەسەریەکانی پەنابەرن لەو ڵاتانی ئەوروپادا، پەڵەیەکی ڕەشە بەنێوچاوانی دەوڵەتان وسیستەمێکەوە کە بانگەشەی دیموکراسی ومافەکانی مرۆڤ دەکەن. سیستەمێک کەبەهاو شکۆ حاشا هەڵنەگرەکانی ئینسانی تیا کەتۆتە ژێر هەڕەشەوە مەترسی بەردەوامەوە .
٢٠ی حوزەیران، ٦٥ ساڵ بەسەر پەیماننامەی کۆنفیدراسیۆنی جنیفی ١٩٥١ لە پەیوەند بە مافەکانی پەنابەرانەوە تێپەر دەبێت، بەڵام دەوڵەتەکانی ئیمزاکەرانی نێو ئەم جاڕنامەیە نەک هەر پەیرەوییان لێنەکرد، بگرە بەکردەوەوهەڵسوکەوتەکانیان بە تەواوی ناکۆکە بە ناوەرۆک وبنەماکانی ئەو بڕیار نامەیە. سوپای ئامادەکراو بۆ کۆنترۆڵکردنی سنورەکان ودورگەکان، هێڵی بەرگری دروستکردن، تەڵبەندکردنی توندی سنورەکان، پەیڕەوی لەسیاسەتی چاوەڕوانی هیشتنەوە لەکەمپ و زیندان وژێر خێمەو خان‌و پلاستیکێکان ویارمەتیدانی دەزگای فرەنتێکس (Frontex)ی تایبەت بە پاراستنی سنورەکانی ئەوروپا وبەندوبەست ئیمزاکردن بەژیان وداهاتوی پەنابەران، دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەو جەهنەمەی خۆیان لە خوڵقاندیدا رۆڵی سەرەکیان بووە، تا دەگاتە دنەدانی ڕاسیزم و تەحقیر وبێڕیزی بەئینسانی پەنابەر… گۆشە سەرەکیەکانی سیاسەتی تا ئێستای ولاتە ئەوروپیەکانە بەرامبەر بەقەیرانی پەنابەران.
لە کاتێکدا ئەم شەپۆلە گەورەیە لە هەڵهاتن وئاوارەیی ملیۆنی بۆتە قەیرانێکی بەکردەوە، کەتەنها تایبەت نابێتەوە بەولاتێک وناوچەیەکەوە، بەڵکو وەک دیارەدەیەکی جیهانی باج لە ململانێی نێوان بلۆکە ئیمپریالستیەکان بۆ دابەشکردنەوەی ناوچەکانی نفوزی دەسەلات و بازاڕی کاڵاو سەرمایە وەردەگرێت. قوربانیەکان وشەپۆلی هەڵهاتوانی خەڵکی خۆرهەڵاتی ناوەراستو باکوری ئەفریقا، شەکەتو ماندوی ئەو ئامانج وستراتیجە جیهانییەن کە دەوڵەتە زلهیزەکانی دنیا جارێکی تر بۆ ئارایشدانەوەی جیهان و رۆڵی ڕابەری و سازدانەوەی فۆرمە ئابوری وسیاسیەکانی دونیای سەرمایەداری خوڵقاندویانە. هاوکات هەوڵەکان لەڕاستای شکڵدان بەئیتلافو هاوپەیمانی تازە لەنێوان هێزە جیهانی و ناوچەییەکاندا، جەنگی بە وەکالەت و لەلایەن دەولەتان وئه‌حزابی گۆێ له‌مست و گروپ وده‌سته‌و تاقمی ئینسانکوژەوە شانۆیەکی گەورە لە تراژیدیا کاولکاری، هەڵومەرجێکی ئەوپەری نائینسانی و نائەمنی و شهڕوتیرۆر وکێبەرکێی قەومی ومەزهەبی لەنیوان ئینسانەکاندا کردۆتە ڕەوێکی ئیجباری بەسەر ژیانی ئەمڕۆی ملیۆنەها ئینسانەوە.
میدیا ورۆژنامەکان وڵیکۆڵەرەوەکان ئامارەکانی قەیرانی پەنابەرییان بەکارەساتێک وەسفکردوە، کە بەدوای شەری دووەمی جیهانیەوە کارەساتێکی کەم وێنەیە لەمیژووی بەشەریدا، بەپێی ئامارە فەرمیەکان لە مانگی یەکەوە تا ئێستا ٢٠٤هەزار گەیشتونەتە ئیتالیا‌و یۆنان وئاماری قوربانیەکان تەنها لەدەریایی سپی ناوەڕستدا ٢٥٠٠ پەنابەری خنکاو بێسەروشۆێن بوون. هەروەها ١٥٤هەزارو ٢٢٧ گەیشتونەتە یۆنان وئاماری قوربانیەکانی دەریانی ئیجە لەچەند مانگی رابردوودا ٣٧٦ پەنابەر بووە، بەپی ئەو ئامارانەی لەبەردەست رێکخراوەکەماندایە لەماوەی شەش مانگی ڕابردودا ١٤٠ هاولاتیانی هەرێمی کوردستان لە رێگای ژیانی پەنابەریدا گیانیان لەدەستداوە و٦٤ پەنابەرێشیان تا ئێستا بی سەروشۆێنن.
بەڵام لەنیو ئەو دۆخە نالەبارو خاک وخۆڵی جەنگیەدا، شاهیدی ئەوەبووین کە دنیای شارستانی سەرباری ئەو هەموو بەڵاو موسیبەت وپەلامارانەی کەدەوڵەتانی سەرمایەداری ڕووبەڕووی هاوڵاتیانی ژێردەستی خۆیانیان کردۆتەوە، وێنەیەکی تر لەئینسان دۆستی و هاوپشتی وهاوکاری و جموجٶڵی ئینسان دۆستانەی نیشاندا، “وێڵکەم وتن بە پەنابەران، گەیاندنی کۆمەکی بێ دریغی خواردن‌و پۆشاک وهاوکاری مادی‌و معنەوی، بەهاناچونی پەنابەران لە میترۆکان وسەرسنورەکان وئیستگا سەرەکێکان، هەروەها داڵدەدان ولەباوەشگرتنیان، .. بەدور لە هەر جیاوازیەکی ڕەنگو پیستو زمان شۆێنی لەدایک بوونیان، بەدروشمی “بەخیربێن پەنابەران” .. نیشانەی زیندوبوونی دڵی ئینسان دۆستی وتەسلیم نەبوونی بەرەی ئازادیخوازیە بەپرۆپاگەندەی دەوڵەتانی سەرمایەداری وژورنالیستە نۆکەرەکانیان. هاوکات بەڵگەیەکە بۆ لەئارادابوونی ڕەهەندە قولترەکانی جوڵانەوەیەکی جیهانی بەرەی شارساتنیو ئازادیخوازی‌و خەباتی کرێکاران‌و زەحمەتکێشانو هەموو ئەوانەی لەدژی جەنگ وکاولکاری و بۆدنیایەکی ئینسانی بەردەوام لەمەیداندابوون.
هەر بۆیە لە ئێستادا کە کۆمەڵگای بەشەرێت لەنیو قوناغێکی هەستیارو پر لە ئالوگۆر ودژواردا تێپەردەبێت وجەنگوتیرۆرو نائارامی وئاوارەی بەکۆمەڵ وگێژاوی سیاسی وقەیرانی کوشندە کە دوژمنانی ئینسانیت بەسەرماندا دایانسەپاندوە. خۆشیان لەنیو وکیشمەکیشو شەری بەرژەوەندیەکاندا بۆ پاراستنی سەرمایەی ئیمریالیستییان دەجگن…، کۆشش و هەوڵێکی گەورە دەخاتە ئەستۆی ئازادیخوازان وئینسان دۆستان وداکۆکیکاران لە مافەکانی ئینسان… کە دەکرێت سیناریوەکە پێچەوانە بکاتەوە. کەوایە با ڕۆژی پەنابەران بکەینە سەرەتای قوناغێکی دیکە لەخەبات لە پێناو مافی هاولاتی یەکسان و بەرگری لە مافی هەڵهاتن وئەمنیت وحورمەتی ئینسانی پەنابەر.. با سنورە دەستکردەکان بچرێینین وقەڵای ئینسان دۆستی‌و ئازادیخوازی لەئەوروپا بەرز ڕابگرین.. با لێرەوە دەست پێ بکەین:
-
حکومەتەکانی ئەوروپا ولاتانی دراوسێ ئەوناوچانانەی پەنابەرانی پیادەپەڕنەوە بە پەلە ناچاربکرێن سنورەکانیان بەرووی پەنابەراندا بکەنەوە ودیوارە دڕکاویەکانی سنوریان هەڵگرن تا پەنابەران ناچارنەکرین ڕیگای دەریاکان ودارستانە چڕەکان بگرنەبەر.
-
پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن ئەوڕێککەوتننامانەی کە لەگەڵ تورکیا ویۆناندا بەدژی پەنابەران و بۆ رێگەگرتن ودیپۆرتکردنەوەیان مۆریانکردووە، هەڵبوەشێننەوە.
-
ئەو پەنابەرانەی بێسەروشۆێنن و کەسوکاریان عەوداڵی دۆزینەوەیانن، حکومەتەکانی ئەوروپا وئەوولاتانەی پەنابەرانیان پیا تی پەردەبێت ناچاربکرێت بە بەدوادا چون بکەن بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان.
-
حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێت بەدەستبەجێ گۆیزانەوەی پەنابەران لەوکەمپ وگرتوخانەدەستبەسەرانەی پەنابەرانیان لەوپەری بی مافیداراگرتوە وسەرجەم پیداویستیەکانی ژیانیان بۆ دابینبکرێت.
-
چارەسەری قەیرانی پەنابەری پیش هەر شتێک لەگرەوی ڕاگرتنی جه‌نگ و ده‌خاله‌تی سه‌ربازی و میلیتاریزمی ئه‌مریکاو غه‌رب له‌لایه‌ک وروسیاو چین و حکومه‌ت و ئهوهیزو ده‌سه‌لاتانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش بوون.لە ولاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست وباکوری ئەفریقا.
-
. پێویستە ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و غه‌رب ناچاربکرێن بەدهستههڵگرن له‌سیاسه‌تی ده‌خاله‌ت و پشتیوانی له‌ده‌سته‌وتاقم و حکومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کان که‌خه‌ڵکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌یان له‌گه‌ڵ جه‌نگ و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامی و برسێتی به‌ره‌و رووکردۆته‌وه.بەندو بەستەکانی لەگەل ئەوانەدا هەلبوەشێننەوە.
-
جه‌نگی ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی ته‌نها رژێمی به‌عسی نه‌روخاند، به‌ڵکو کۆمه‌ڵگای عێراقی به‌ره‌و وێرانه‌یه‌ک پاڵپێوه ناوه شیرازه‌ی مه‌ده‌نی کۆمه‌ڵگای له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شاندوه وعێراق بۆته مه‌یدانی و کێشمه‌کێشی تیرۆریستان، ئیستاش کەبه‌شێکی زۆر له ناوچه‌کانی عێراق له‌لایه‌ن هێزێکی دڕنده‌ی وه‌ک داعشەوە داگیرکراوە وههزارن که‌س به‌هۆی جه‌نگ وکیشمهکێش و ئیستیبدای ئه‌و هیزانه وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ئاواره و ماڵویران و ده‌ربه‌ده‌ر بوون وژیانی ئاواره‌یی و په‌نابه‌ری بۆته گۆشه‌یه‌کی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکی عێراق، هه‌ربۆیه ئه‌مریکاو ده‌وله‌ته‌کانی رۆژئاوا به‌ته‌واوی لێی به‌رپرسیارن.
-
ئەو ووڵاتانەی کە هاوکاری داعشیان کردووە، بەتایبەتی حکومەتی تورکیا وسعودیه نەک هەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن، بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو هاوکاریە سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە و لێپرسینه‌وه‌یان لێبكرێت له‌و باره‌یه‌وه.
-
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و وولاتانه‌ی له ئیستادا له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌و ڕون، چالاکبکرین بۆ به‌هاناوه چوونی ئاواره‌کان وپه‌نابه‌ران وله‌وڕێگایه‌وه حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناجار بکرێن بۆ داننان به مافه‌کانی په‌نابه‌ران وهاوکاری ئاواره‌کاندا وگٶێزانەوەیان ..
-
دابینکردنی ئیمکانیات و پیداویستی گونجاو به شێوه‌یه‌کی پلاندارێژراوو به مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر جێکه‌وتنی په‌نابه‌ر وکۆچبه‌ران له‌نیو ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی هانای بۆ ده‌به‌ن و به‌هره‌مه‌ند بوونیان له ههمووپێداویستیهکی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری به‌شیوه‌یه‌کی یه‌کسان
-
بهڕهسمیهت ناسینی مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی به‌هۆی جه‌نگ وده‌عوای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی وه‌یان بەدەلیلی جنسی له‌شۆێنی ژیانی خۆیان هه‌ڵکه‌نراون وهاوکاریان بۆ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییان.
-
پشتیوانیکردن له‌و رێکخراو وکۆمه‌ڵانه‌ی کار بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی سکولار وئازایخوازانه ده‌که‌ن له وڵاتەکانی خۆرهه‌ڵاتی ناوەراستدا کەمافەکانی ئینسان و مافە فەردی و مەدەنیەکانی تیا پارێزراو بێت.