تراژیدیای مەرگی بەکۆمەڵی ژمارەیەک  پەنابەری دیکە

 

یۆنان-٢٥-١٢-٢٠١٥:

 ئاری جەلال بەرپرسی نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی، سکرتاریتی فیدراسیۆنی ئاگادارکردەوە کە “کاتژمێر ١٠ی شەوی ٢٣ی دیسێمبەر، هەژدە(١٨) پەنابەری کورد و ئەڤغانی  لە جزیرەی  (دیدیم) ی تورکیاوە بە یەختێکی بچوک بەرەوە جزیرەکانی یۆنان بەڕێ دەکەون، دوای ١ کاتژمێر ڕۆیشتنیان بە دەریای ئیجەدا یەختەکەیان ژێر ئاو دەکەوێت، بەداخەوە لەئاکامی ژێر ئاوکەوتنی یەختەکەیان ١٤ پەنابەریان گیان لەدەست دەدەن کە زۆربەیان منداڵ بوون”

ئاری ئەوەشی ووت” لەو تراژیدیا خەمناکەدا  تەنها دایکی منداڵەکان بەناوی (لەیلا احمد قادر)ڕزگاری دەبێت ئەویش لە ئێستادا لە جزیرەی یروسە ی یۆنانە وە  هەروه ها شەش لەوانە 

 هاوڵاتی دانیشتوی شاری کەرکوک گەڕەکی پەنجا عەلین”

ئاری ئەوەشی ڕاگەیاند”  چوار کەس لەو پەنابەرانە کوردی کوردستانی ئێرانن  کە لەدەست ڕژێمی ئیران هەڵهاتبون گیان لەدەستدەدەن وەهەروەها چوار پەنابەریشیان ئەفغانی بوون کە سیانیان  مناڵ بوون”

ئاری سەبارەت بەو کارانەی فیدراسیۆنەوە ئەنجامی داوە ووتی “ئیستا هەر ١٤ تەرمەکە لە جزیرەی لەیروسنن ، لەگەڵ ئەوانەی ڕزگاریان بووە، لەلایەن کەسوکاری ئەو هاولاتیانەوە لە  کەرکوکەوە پەیوەندی بە منەوە کراوە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان، ئێمەش فەرمانگەی کۆچکۆجبەران لە هەولێر وە هەروەها لەگەل ئەندامی فیدراسیۆن لە یۆنان پەیوەندیمانکردوە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبێت”

سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەوە لێژنەیەی ماوەیەک بەر لە ئێستا لەنێوان فیدراسیۆن وفەرمانگەی کۆچوکۆچبەران وپەیوەندیەکانی حکومەتی هەرێم پێک هات بۆ هێنانەوەی تەرمی ئەو پەنابەرانەی لە ڕێ ژیانی پەنابەریدا گیان لەدەست دەدەن، ئاری جەلال ووتی”ئێمە تەواوی زانیاریەکانمان خستۆتە بەردەم ئەو لیژنەیە وداواکارین حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیاریتی هێناوەی تەرمی ئەو پەنابەران لە ئەستۆ بگرێت وکەسوکاریان لەوە زیاتر لە چاوەروانی و  نێگەرانیدا نەبن” 

 لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەل یەکێک لە ڕزگار بوەکاندا ووتی” لەلایەن قاچاخچیەکانەوە هەڕەشەی کوشتن لە هەموو ئەوکەسانەکراوە کە ڕزگارمان بووە ..”

 ناوی ژمارەیەک لە قوربانیەکان:

1-      هەیبەتی فەیزە    

2-      گوڵنار احمد        خێزانی

3-      هانا هەیبەتی تەمەن ٢٠ ساڵ کچی

4-      کازیوە هەیبەتی  تەمەن  ٢:١٠دوو مانگ و دە ڕۆژ

5-         سالار محمد قادر     

6-       عبدالقادر محمد قادر        برای 

7-      یوسف سالار محمد     منداڵ

8-      احمد سالار محمد        منداڵ

9-      ئەیوب سالار محمد  منداڵ

10-  ئایە سالار محمد      منداڵ

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *