حکومەتی ئوسترالیا بەرپرسە لە مردنی پەنابەران…!
usr_web171_1
تشرینی دووهم 11, 2015
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
941 Views
هەوالی مردنی فازل جینگنی کە پەنابەریکی کوردستانی ئیرانە دوای ئەوەی رۆژی هەینی رابردوو لە کەمپی دورگەی کریسمس جۆتە دەرەوە رۆژی دووشەممە تەرمەکەی دۆزرایەوە کە تا ئیستا نازانری هۆکاری مردنەکەی چی یە .ئەم روداوەش جاریکی تر کیشەی پەنابەران و سیاسەتی رەگەزپەرستانەی حکومەتی ئوسترالیای کردەوە هەوالیکی گەورەی میدیاکانو رای گشتی جیهان کە ویرای پشتگیری مافەکانی پەنابەران هاوکات سەرکۆنەی سیاسەتو کارنامەی حکومەتی ئوسترالیان کردەوە.
نارەزایەتی یەکان بەهەمو شیوازیک گەییشتە ئاستیک کە لە کەمپی کریسمس ئایلاند توندو تیژی لی کەوتەوە بەهۆی تیکهەلچونی پۆلیسو پاسەوانی کەمپەکەو پەنابەران و پاشان بەشیک لە کەمپەکە سوتا وەک زۆر جاری تر.
بیگومان ئەمە یەکەم جار نی یە کە کارەساتی وا رو دەدا بەلکو جەندین جار تر لە ناوەوەو دەرەوەی ئەو کەمپانە مردن و خۆکوژی و کوشتن رویان داوە. لە راستیدا ئەو کەمپانە زیندانی یەکە بە وینەی زیندانی یەکانی ژیر دەسەلاتی حکومەتە سەرکوتگەرو میلیشایی یەکان کە سەدان منالیش تیایدا زیندانین.
کازم کە تەمەنی ٣٠ سالەو لە سالی ٢٠١٠ وە گەیشتوتە ئوسترالیاو دوای جەند سال لەم کەمپو ئەو کەمپ لە شارەکانی ئوسترالیا پاشان فیزەیەکی کاتی پیدراوەو بەلام گەریندراوەتەوە بو کەمپی کریسمس.ئەم جاوەری یەی وەک سەدانو هەزاران پەنابەری تر توشی دلەراوکیی و ناجیگیری دەرونی کردوە بویە بە پیی راپۆرتی پزیشکی هەولی خۆکوژیشی داوە.
بویە بە پیی هەمو بەلگەو راستی یەکان حکومەتی ئوسترالیا بەرپرسە لە مەرگی ئەم پەنابەرە وەک دەیانی تر بەهۆی سیاسەتی نا ئینسانی و رەگەزپەرستانەیان بەرامبەر سەرجەم پەنابەران.
ئەوە جەند سالیشە ئەم سیاسەتەی حکومەتی ئوسترالیا روبەروی سەرکۆنەو ریسوایی بوتەوە لە لایەن رای گشی ئازادیخوازی و ئینساندۆستی ئوسترالیاو جیهانی یەوە لەسەرو هەمویانەوە کۆمیسیونی بالای کاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکانو ریکخراوی لیبورنی نیو دەولەتی خاچی سورەو زۆری ترەوە .بەلام ئەم حکومەتە راسترەوەی حزبی لیبرال کە بەرنامەداریژەری ئەم سیاستەیە نەک هەر گویی نەداوە بە سەرکونەو ریسوا بونی خۆی بەلکو زیاتر و زیاتر پەیرەوەی لی کردوە.
مافی پەنابەری مافی هەر ئینسانیکە کە بەهۆی سەرکوتو شەرو کوشتارەوە توشی پەنابەری دەبی و نابی لە لایەن هیج دەولەتیکەوە نوکولی لی بکری و ئەم مافە پیشیل بکری ئەمە بەندیکی گرینی جارنامەی مافە جیهانی یەکانی مرۆڤە کە حکومەتی ئوسترالیا بەردەوام پیشیلی دەکات.
موزەفەر عەبدولا
١٠-١١-٢٠١