لقی کوردستانی فیدراسیۆن پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان ده‌ربڕی
usr_web171_1
تشرینی یه‌كه‌م 20, 2015
ماڵه‌وه, ناوه‌ندی هه‌واڵگری
747 Views
ئەمڕۆ بەروارى 2015/10/19 لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌گه‌ڵ کەمپینى شەفافیەت و لێپرسینەوە که به نوێنەرایەتى زیاتر لە (50) ڕێکخرا و سەندیکا و کۆمەڵە و کەسانى ئەکادیمى پشتیوانى خۆى له رێپیوانێکدا بۆخۆپیشاندانى مامۆستایان و فەرمانبەران ده‌ربری و به‌یانێکیان که بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌کانی مامۆستایان ئاماده‌کردبوو له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له قاوه‌خانه که‌لتووری پیشکه‌شکرد که له‌م جوارخاڵدا به‌رجه‌سته‌کرا :
1- مافى خۆپیشاندانى مەدەنییانە مافی هەموانە
2- مووچەی مامۆستایان دەبێت لەکاتی خۆیدا بدرێت ، وە داواکارین لە لایەنە پەیوەندارەکان و هاوڵاتیان دوربکەونەوە لە توندوتیژی و بە ڕێگەی شارستانی مامەلەَ بکەن لەگەڵ کێشەکاندا
3- نابێت قوت و مووچەی هاوڵاتیان بکرێتە قوربانی ململانێی سیاسیەکان و ئەمە پێچەوانە مافەکانی مرۆڤە
4- داواکارین چاکسازی ئیداری و ئابووری ببێتە خاڵی سەرەکی دەسەڵات دارێتی حوکمڕانی کوردستان و دوربکەونەوە لە دوبەرەکی ململانێی نا دیموکراسی و نا یاسایی….
5- شەفافیەت لەداهاتی نەوت و سەرجەم داهاتەکان هەبێت مامەڵەکردن لەگەڵ مووچە خۆراندا هاوڵاتیان بە شێوەیەکی دیموکراسی و یاسایانە بێت ،مووچە لەکاتی خۆیدا بدرێت
له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه پیشوازی کرا.