لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەدەریایی سپی ناوەڕاستدا
هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند
ڕێکەوتی ٢٠/١٠/٢٠٢٠ لە نزیک کەناری دەریایی لیبیادا ( ١٥ ) پەنابەر دوای ژێر ئاوکەوتنی بەلەمەکەیان لە دەریایی سپی ناوەڕستدا ژیانیان لەدەست دا
ژێرئاوکەوتنی بەلەمی پەنابەرەکان لە نزیک کەناری ( سامبراتا ) بووە بە دووری ( ٧٠ )کم لە ڕۆژئاوای شاری تەڕابلوس
هەر سەبارەت بەم ڕووداوە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند دووێنێ ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢٠ چەند ماسیگرێک تەرمی ( ٥ ) لەو پەنابەرانەیان دۆزیوەتەوە
لەلایەکی تریشەوە پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا ڕایگەیاند دوێنێ ڕێکەوتی ٢١/١٠/٢٠٢٠ ( ٧٠ ) پەنابەریان لە هەمان ناوچە لەبەلەمێکدا دەستگیرکردووە گەڕاندویانەتەوە لیبیا
شایەنی باسە لە دوای ڕووخاندنی دەسەڵاتی (معمەر قەزافی ) لەساڵی ٢٠١١ دا کەناراوە دەریاییەکانی لیبیا بۆتە دەروازەیەکی تر بۆ پەڕینەوەی پەنابەران بەرەو ئەورپا کە تەنها ( ٣٠٠ ) کم دوورە لە کەناراوە دەریاییەکانی ئیتاڵیا
حکومەتی (ئاشتبونەوەی نیشتمانی لیبیاش – الحكومة الوفاق الوطني ) ڕایگەیاند هەفتەی ڕابردوو بەرپرسی پێشووی پۆلیسی ئێشکگری دەریایی لیبیا ( عبدللرحمان میلاد )یان دەستگیرکردووە بەتۆمەتی بازرگانیکردن بەپەنابەرانەوە
بەپێی ئامارەکانی پۆلیسی ئێشکگری لیبیا لە مانگی ینایری ئەم ساڵەوە ( ١٠،٠٠٠ ) دەهەزار پەنابەریان لە دەریایی سپی ناوەڕاست دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ ووڵاتانی ئەوروپا.