دەشتی جەمال نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا کرد
usr_web171_1
ئهیلول 19, 2015
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
725 Views
پۆڵۆنیا-١٩-٩-٢٠١٥:لەنامەیەکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی پۆڵندا کەوینەی ئاڕاستەی ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆن کراوە بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی وە هاتووە”ئەم نامەیەتان ئاراستەدەکەم سەبارەت بە راگرتنی خێزانێکی ٥کەسی کەلەلایەن حکومەتی پۆڵنداوە لە گرتووخانەی Strzezony Osrodekبە بێ هیچ تاوانێک خۆیان منالەکانیان بۆ ماوەی سی مانگ:بریاری راگرتنیاندراوە وەپاشان دیپۆرتکردنەوەیان”
لە نامەکەدا دەشتی جەمال دەڵێت”راگرتنی ئەوخیزانو منالانە لەگرتووخانەی دەستبەسەردا شکاندنی پەیماننامەی نیو نەتەوەیی جنیڤە لە بارەی مافەکانی پەنابەرانەوە، ئەوانە کە قوربانی جەنگ ونائارامی وتیرۆریستانی داعشن . داوا دەکات دەستبەجێ ئازاد بکرێن”
وینەی نامەکە ئاراستەی یەکیتی ئەوروپا و رێکخراوی نەتەوە یەگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران کراوە.
شایەنی باسە ئەو گرتوخانەیە ٤٠پەنابەری تیا دەستبەسەرە کە پینجیان هاولاتی هەرێمی کوردستانن.