حکومەتی هەرێم پەنابەرە زیندانیەکان لە چاوەڕوانیدا ڕادەگرێت
usr_web171_1
ئازار 21, 2015
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
776 Views
نهرویچ- گرتووخانهی تراندۆم:
عیرافان پەنابەرێکی کوردە ماوەی زیاتر لە دوومانگە لەگرتووخانەی تراندۆم نزیک فرۆکەخانەی ئۆسلۆ زیندانە، لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بەسکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”بەرپرسی ئەم گرتووخانەیە پی ووتین:حکومەتی هەرێم لە هەلیرەوە پێ ڕاگەیاندوین کە جارێک چاوەروان بین تا ئاگادارمان دەکەنەوە کەی دیپۆرتان بکەینەوە”
عیرفان ئەوەشی ووت”حکومەتی هەرێم ئەگەر لەگەل سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران نیە بەزۆرەملێ، بۆ ڕاشکاوانە پیان ڕاناگەیەنن کە ئێمە وەریانناگرینەوە تا لەم میحنەتە ڕزگارمان بێت وئازاد بکرێم و بگرێمەوە لای خێزانەکەم”
هەر لەو گرتووخانەیەوە بەپی ئەو زانیاریانەی لە ڕێگای پەنابەرە زیندانیەکانەوە دراوە بە فیدراسیۆن، ڕۆژی ١٥ مارس یەک شەمە پیشو زیاتر لە ٧٠پەنابەر بەرامبەر بە خراپی ژیانیانیان لە گرتوخانەی تراندۆمدا دەست بە ناڕەزایەتی ومانگرتن دەکەن.
یەکێک لەو پەنابەرە زیندانییانە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”رۆژانە خواردنی ساردمان دەدەنی، لە ماوەی ٢٤کاتژمیردا تەنها یەک کاتژمیر ونیو دەرگامان لێدەکەنەوە بینە ساحەی گرتووخانەکە، رۆژانی شەمە ویەک شەمە ١٦سەعات دەرگامان لی داخراوە، بۆ ئەوانەی جگەرە دەکێشن تەنها ٧ جگەرە وەردەگرن، باری تەندروستیمان زۆر خراپە…”
پۆلیسی زیندانیەکە بەرامبەر بەناڕەزایەتی ومانگرتنی پەنابەرەکان زپاتر لە ١٠٠ پۆلیس لە ئۆسلۆوە ڕەوانەی تراندۆم دەکەن بەمەبەستی کۆتایهینان بەونارەزایەتیەی زیندانیەکان سەرئەنجام ٢٤ زیندانی بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمیر بەرامبەر بەوزیانانەی لە گرتووخانەکە کەوتەوە سزا دەدرێن. ئەگەر چی کاربەدەستان بەڵێن بە جێ بەجێکردنی داواکاریەکانیان دەدەن بەڵام تائیستا وەلامی داواکاریەکانیان نەدراوەتەوە و پەنابەرە زیندانیەکان هەڕەشەی بەردەوامی ناڕەزایەتی دەکەن تا وەڵامیان دەدرێتەوە.