وا بڕیارە حکومەتی نەرویج ژمارەیەک پەنابەر دیپۆرتی فرۆکەخانەی هەولیر بکاتەوە
usr_web171_1
كانونی دووهم 24, 2015
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
892 Views
وا بڕیارە حکومەتی نەرویج ژمارەیەک پەنابەر دیپۆرتی فرۆکەخانەی هەولیر بکاتەوە
ع.ق لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لە گرتووخانەی تراندۆم نزیک بەفرۆکەخانەی ئۆسلۆ بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی راگەیاند”لەم بلۆکی مندا لەگرتووخانەی تراندۆم ٣پەنابەری کوردین وابریارە دیپۆرتی هەلیرمان بکەنەوە”
ئەو پەنابەرە ئەوەشی ووت”جاریکی تر حکومەتی نەرویچی هەلمەتی گرتنی پەنابەرانی دەستپیکردۆتەوە وپیچەوانە بەخواستی خۆمان دەمانیرنەوە هەروەها دادگا پی راگەیاندوین حکومەتی هەریم هیج کێشەیەکی نیە لەوەرگرتنەوەمان”
لە بارەیەوە پەیوەندیمان بە دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنەوە کردوەپی راگەیاندین” لەماوەی رابردودا کەسوکاری ژمارەیەک لە پەنابەران لە ولاتی نەرویچەوە پەیوەندیان پیوە کردوین لەگرتنی چەند پەنابەریک ئاگاداریانکردینەوە دوای وەرگرتنی زانیاری لیان ولە پیناو بەرگرتن بە دیپۆرتکردنەوەیان بە فەوری نامەمان ئاراستەی ئارنا سولبرغ سەرۆک وەزیرانی نەرویج کرد، سەبارەت بەمەترسیەکانی ئەو سیاسەتە لە پیشلکردنی مافەکانی پەنابەران وناردنەوەی پەنابەران بۆ ناوچەیەک کەچەنگو پشیوی کۆمەلایەتی تیا یە ئاگادارکردەوەو داوامانلێکردن دەستبەجی ئەو پەنابەرە کوردانە لە زیندان ئازاد بکەن ومافی پەنابەریان بۆ بەرەسمی بناسێنن. هاوکاتیش ژمارەیەک ریکخراوی جیهانیمان ئاگادار کردەوە”
سەبارەت بەدەوری حکومەتی هەریمی کوردستان دەشتی ووتی”بەداخەوە لە کاتیکدا خەڵکی کوردستان لەگەل دڕندەترین گروپی ئینسان کوژی داعش بەروە رووە کراوەتەوە، لە کاتیکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان گرانی وبیکاری بی موچەیوکەمی خزمەتگوزاریان بەسەر ژیان وگوزەرانی خەڵکیدا داسەپاندوە لەولاشەوەبۆ یەک ساتیش ئامادەنین لەسیاسەتی هاوکاریکردنو ساتوسەودابۆ گەرانەوەی بەزۆری پەنابەران دەستهەڵگرن ”