دابەشکردنی پێلاوی زستانە بۆ قوتابخانەی کۆبانێ لە گەرەکی خەباتی شاری سلێمانی.
usr_web171_1
كانونی یهكهم 24, 2014
گهلهری وێنهكان, ماڵهوه, هانا
1,599 Views
ئەمڕۆ گروپی هانا کە پێک هاتەوە لە ( فدراسیۆنی پەنابەرانی کوردو عێراق و ڕیکخراوی وادی ئەڵمانی و ڕیکخراوی خەلك بۆ گەشەپێدان pdo, جەندین کەسایەتی دلسۆزی شاری سلێمانی لە جالاکیەیەکی خۆبەخشانەی تری دا .. بە كڕینی ٣٥٠ چووت پێلاو بۆ قوتابخانەی کۆبانێ لە گەرەکی خەباتی شاری سلێمانی چوە ئەم قوتابخانەیەو دەستی کرد بە دابەشکردنی پێلاوی زستانە بۆ منداڵەکان .ئامادەبوانی ئەم چالاکیە کەسایەتیەکان ( ، ئاری حەمە ، عوسمان زیندانی) ( نوێنەری فدراسیۆن دەشتی جەمال ، نوێنەرانی ڕیکخراوی وادی ئەلمانی بوار قادر و گۆنا عمر، نوێنەرانی ڕیکخراوی PDO بەهار عزەت ، کەنار ئەمین ، بەهار موونزیر )هەروەها کاک تالیب کۆمەکی زۆری کردین لە بنکەی فدراسیۆن … سەرەتا چوینە لای بەڕیوبەری قوتابخانەکە بەڕیز ( جەبار سعید) بە هاوکاری کاک خالید نوینەری ئاوارەکان .. دواتر بە هاوکاری مامۆستاکان کارەکەمان ئەنجام دا ..ئەوەی جیگەی سەرنجی هەموومان بوو مندڵەکان قاچیان زۆر تەر بوو لە ناو پێلاوەکانیان …. لەو جەوە ساردەدا دڵ خۆشی منداڵەکان ووزە بەخش بوو بۆ گروپی هانا.. نەمان توانی بۆ قوتابیەکانی پۆلەکانی ٧ و ٨ و ٩ بەرین مەگەر لە داهاتوویەکی نزیک دا ئەو کەلینەش پڕ بکەینەوە … وەرن و لەگەل مان بن و کۆمەك بکەن و هاوکاری کارەکەمان بکەن