شەوێک لەلەندەن بۆ بە هاناوە چوونی ئاوارەکان ڕێکخرا!

رۆژی ٢٢-١١ لە زانکۆی سیواس لە لەندەن، شەوێک بۆ بەهانەوە چوونی ئاوارەکانی قوربانی دەستی تیرۆریستی داعش لە لایەن رێکخراوی AWL بۆ فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی رێکخرا.

لەم شەودا سەرەتا بە ووتەی دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دەستی پیکرد کە دوو وێنەی لەسەر رووداواکانی سەر شانۆ سیاسی ناوچەکە خستە ڕوو، وینەیەک بەدوای داگیرکردنی چەند ناوچەی عێراق وکوردستان بەدەست چەتەئیسلامیەکانی داعش کە کوشتارو ئاوارەی بەدوا خۆیدا هێنا، وینەیەکی تر لە بەڕەنگابوونەوەی مەزنی چەکدارانەی ژنان وپیاوانی کۆبانی بەرامبەر بە مەترسیدارترین گروپی مرۆڤ کوژی ئیسلامی سیاسی. هەروەها لەنیو ووتەکەیدا ئاماژەی بە ئەو بەرپرس وبازرگانە چاوچنۆکانە کرد کەبەدور لە هەرپێوانەیەکی ئەخلاقی ومرۆڤانە، لە چەند مانگی رابوردودا لە بەرەکانی پیشەوەی جەنگدا بازرگانیان لەگەل دەستەوتاقمی تیرۆریستی داعش کردوە ..داوای پشتیوانی کرد لە کەمپەینێک کە لە لایەن کۆمەڵێک کەسایەتیەوە ڕاگەیەنراوەو لەکۆتای قسەکاندا باسی گرنگی دەوری خەڵکی ئازیخوازی جیهان بۆ ڕاوەستان و پشتیوانی لە بەرەی بەرەنگاربوونەوەی کۆبانێ وهاوکاری وبەپیرەوە چوننی ئاوارەکانکرد.

لە درێژەی بەرنامەکانی ئەو شەودا ٣ کۆمیدیەنی ناسراو بەرنامەیان پێشکەشکرد پاشان دوو پەخشانە شیعر پێشکەشکرا بەدوا ئەوادا چەند گۆرانیەک ئینگلیزی ووترا ،   کە سەرجەم بەرنامەکان لەدەوری پشتیوانی لە ئاوارەکان وکارەکانی فیدراسیۆن تەوەرەی بەست ، بەرنامەکان بە خواردن وخواردنەوە کۆتای هات. و بڕی ٢٧٠پۆند بۆ ئاوارەکان کۆکرایەوە.شایەنی باسە بەشداربوان ئیمزای خۆیان دا لەکەمپەینی دژ بەبازرگانی لەگەل داعش.

 

فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی

٢٣-١١-٢٠١٤

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

ئۆفیسی فیدراسیۆنی پەنابەران لەکوردستان دووبارەکرایەوە

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی/لقی کوردستان بەمەبەستی بەردەوامیدان بە کارو چالاکیەکانی و پیشکەشکردنی هاوکاری و رێنمایی …