لەگەڵمان دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبرن, له بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خۆپیشاندان دهكرێت
usr_web171_1
ئاب 21, 2014
ماڵهوه
1,143 Views
ئێوە کە دژ بە کۆمەڵکوژی یەزیدیەکانن،
بەرامبەر بە هێزە خوێنخۆرەکانی داعش ئەوەستنەوە،
ناتانەوێ فاشیزم وڕەگەزپەرستی ژیانی خەڵک تێکبدا،
ئێوە کە خەمبارو دڵگرانن بە بینینی فرمێسکی دایک و باوکانێک کە ڕۆڵەکانیان لە دەستداوە، یان کچەکانیان لە بازاڕی هەڕاجی داعشدا فرۆشراون،
هەموو ئێوە کە خەمی کارەساتێکتانە کە بەرۆکی کۆمەڵگای کوردستان و عێراقی گرتووە،
وەرن
لەگەڵمان دەنگی ناڕەزایەتی هەڵبرن!
بەشداری لە کۆبوونەوە و خۆپێشاندانی ئێمەدا بکەن.
بەشداری و ئامادەبوونی ئێوە نیشاندانی هاوپشتی و هاوسۆزی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی یەزیدی و تەواوی قوربانیانی دەستی دڕندەیەتی و چەتەگەریی گروپی داعشە و هاوکاتیش دەرخستنی ڕقی ئێوە و بەڕەنگاربوونەوەی ئێوە لە دژی ئەو گروپە ئینسانخۆرە و هەڵومەرجێکی خوێناوی کە خوڵقاندوویانە!
ڕۆژی هەینی:٢٢-٨-٢٠١٤
کاتژمێر:٦ تا ٨ئێوارە
شۆین بەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داونیین ستریت
لەگەڵماندا پشتیوانی لەم داواکاریانە بکەن:
-
هەنگاوی خێرا بگیرێتە بەر بۆ یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی کە ئاوارە و بێخانەولانە بوون بە هۆی جەنگێکەوە کە بەسەریاندا سەپێندراوە، بە جیا لە دین و ڕەگەزیان. هاوکاتیش یەزیدیەکان ئەبێ ڕزگار بکرێن.
-
ئەو ووڵاتانەی کە هاوکاری داعشیان کردووە، نەک هەر ئەبێ سەرکۆنە بکرێن بگرە ئەبێ بەرپرس بکرێن بۆ ئەو هاوکاریە سەربازی و داراییەی کە پێشکەش بە داعشیان کردووە.
-
ئەو حزبە سیاسیانەی کە لەو بارودۆخەوە گلاون کەوتوونەتە هەڵخڕاندنی هەستی ڕەگەزپەرستی و تایفی، عەرەب لە دژی کورد و بە پێچەوانەوە وە سوننی لە دژی شیعە و بە پێچەوانەوە. ئەم سیاسەتەش بۆتە مایەی کارەسات و هەڵومەرجێکی نامرۆڤانە و ڕەگەزپەرستانە لە عێراق و کوردستاندا. پێویستە فشار بخرێتە سەر پارتە سیاسیەکان بۆ کۆتایی هێنان بەو سیاسەتە.
-
هەرجۆرە هەڵسوڕان و چالاکیەک لەلایەن لایەنگرانی داعشەوە لە ئەوروپا ئەبێ قەدەغە بکرێ. ئەوەی ئەوان پیادەی ئەکەن بەشێک نییە لە ئازادی بیروڕا و ئازادی هەڵسووڕانی سیاسی، بگرە بانگەشەیە بۆ چاندنی ڕق و کوشتار. بۆیە ئەبێ وەک نازیەکان تەماشا بکرێن. لە لایەکی تریشەوە، دەرکەوتنی ئەوان بارودۆخ ئەخوڵقێنێ بۆ سەر بەرزکردنەوەی گروپ و مەیلە ڕاسیست و ڕەگەزپەرستەکان لە ئەوروپادا لە دژی هەر هاوڵاتیەکی غەیرە ئەوروپی یان ئەوانەی کە بە ناو لە ووڵاتە ئیسلامیەکانەوە هاتوون. ئەمەش پشێویەک ئەنێتەوە کە ئەوروپا نیەتیەتی خۆی لێ لابدات.
ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان رێکخراوی بەریتانیاوە بانگەواز دەکرێت بە هاوکاری وپشتیوانی چەند حیزبو لایەنی سیاسی لە ئێران وعیراقوبەریتانیا.
سپانسۆری ئەم خۆپیشاندانە:
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق-رێکخراوی بەریتانیا
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئیران حیکمەتیست –تەشکیلاتی بەریتانیا
حیزبی کۆمۆنیستی کریکاریی ئێران- تەشکیلاتی بەریتانیا
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران حیکمەتیست-خەتی رەسمی-تەشکیلاتی بەریتانیا
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی-بەریتانیا
ریکخراوی ژنانی کوردو خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
رێکخراوی رزگاری کرێکار-Worker’s Liberty
بۆ زانیاری زایاتر پەیوەندی بکەن بە ژمارەی ٠٧٨٩٤٢٥٢٧٠٨ وە ژمارەی ٠٧٤٤٦١٣٥٨٥٧ژمارەی ٠٧٤٧٦٢٠٤١٢١