بەیانی هەینی لە بەریتانیا-شاری نوتینگهام و فنلاند شاری هلسنکی خۆپیشاندانی نارەزایەتی دژ بە گروپی تاسەرمۆخ کۆنەپەرست و مرۆڤکوژی داعش بەرپا دەکرێت
usr_web171_1
ئاب 14, 2014
ماڵهوه
820 Views
با هەموان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی
شاری نوتینگهام و هلسنکی دژ بە ڕەوتی دڕەندو کۆنەپەرستی داعش
گەرم رابگرین
هاوریان ودۆستانی ئازیز
بەیانی هەینی لە بەریتانیا-شاری نوتینگهام و فنلاند شاری هلسنکی خۆپیشاندانی نارەزایەتی بەرپا دەکرێت دژ بە گروپی تاسەرمۆخ کۆنەپەرستو مرۆڤکوژی داعش
با هەمون پێکەو بۆ ریسوایکردنی ئەم دەستەوقمەنامۆیانە بە مرۆڤایەتی بینە مەیدان، با رێگا نەدەین چارەنوس و ئایندەی کۆمەڵگامان ئەم دەستە ڕەشانە وێرانی بکەن ، با هەموو بەیەک دەنگ بڵێن رێگا نادەین کوردستان بکەنە ئەفغانستان …با بەر بە ئاساوارەکانی تاوانەکانی ئەم مرۆڤکوژانە بگرین، با چیتر ئاوارەی و ماڵویرانی نەبێتە بەشی دەیان ژنو مناڵو پیرو پەکەوتەوخاوەپیداویستیە تایبەتیەکان وداهاتوومان.
با هەموان لەم ئەرکە مەترسیدارە وداهاتوویەکی ئارام خۆشگوزەران بۆ کۆمەڵگاکەمان دەورمان هەبێت.
بەشداری بکەن بۆ راکێشانی پشتیوانی ڕای گشتی دنیا بۆ ئیدانەی ئەم دڕندانەوهەموو ئەو حکومەتو ولاتانەی یارمەتی ئەم فاشستانە دەکەن، با داوا بکەین بە هانای ئاوارەکان وقوربانیەکانی ئەو کارەساتە مرۆیانەی داعش دای سەپاندوە، بێن.
ئازادیخوازان، لایەنگرانی ئازادی ومەدەنێتو پیشکەوتن خوازی ئەم خۆپیشاندانانە گەرم گور رابگرن وداعش ولایەنگرانی بۆ ڕای گشتی دنیا ریسوابکەن.
لە هلسنکی رۆژی خۆپیشاندان: هەینی بەرواری ١٥-٨-٢٠١٤
کاتژمیر ٤ ئیوارە
شوینی کۆبونەوە/ بەردەم کۆمسیۆنی ئەوروپای هاوبەش
لە بەریتانیا رۆژی خۆپیشاندان هەینی بەرواری ١٥-٨-٢٠١٤
کاتژمێر:٢ نیوەرۆ
سەنتەری شاری نوتینگهام