هەلوێست وکردەوەی ئینسانیانە ، وەڵامی دروستە بە پەلەقاژەی ڕاسیزمەکانی کوردستان .
usr_web171_1
ئاب 8, 2014
ماڵه‌وه
847 Views
جەماوەر ولایەنە سیاسی وکۆمەڵاتیەکانی کوردستان .
ئازادیخوازان ، مرۆڤدۆستان .
ڕێكخراوە ئینساندۆستەکانی جیهان .
کارەساتی ئاوارەبوونی بەکۆمەڵی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعش، یەکێک لەتراژدیترین، هەڵاتن و كۆڕه‌وی خەڵکی عیراقه، دوابه‌دوای ده‌سبه‌سه‌راگرتنی هه‌ندێك شار و ناوچه له لایه‌ن باندی مرۆڤكوژی داعشه‌وه و كۆمه‌ڵكوژی و سه‌ربڕین و ئهتككردنو ئیغتیسابكردنی ژنان و كچان وهسهپاندنی حوكمێكی تا سه‌ر ئێسقان دڕندانه و دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی مرۆیی ، له خوێن هه‌ڵكێشانی دانیشتوانه‌كه‌ی به بیانوی جیاوازی دین ، مه‌زهه‌ب ، زمان . به‌شێك له هاووڵاتیانی عه‌ره‌ب زمان په‌نایان بۆ كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان هێنا و به ئومێد و باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی خۆیان و خێزانه‌كانیان له مه‌رگ ڕزگار بكه‌ن .
به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا له كوردستان کەوتونەتە بەر هێرشێکی نەژادپەرستانە،سوکایەتی کردن وتاوانبارکردنیان وەک سەرچاوەی گرانی ونائەمنی وپەشێویی و هه‌ڵمه‌تی جۆراوجۆریان بۆ ده‌ركردنی ئاواره عه‌ره‌به‌كان دهسپێكردوهو ڕۆژانه ئه‌م جوڵانه‌وه ڕاسیستیه خه‌ریكی هه‌ڵخراندنی ئیحساساتی دژه مرۆیی خه‌ڵكی كوردستانن دژ به‌وان . له دهرهنجاما ئه‌م هه‌ڵمه‌تانه بۆ سه‌ر ئاواره‌كان و تهنگپێههڵچنیانیان جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ی نیه له گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌و هێرشی داعشیهكان ، ئه‌مه دروسكردنی فه‌زایه‌كه كه سبه‌ینێ کارەسات وتەعەدا ودەستدرێژی به دوای خۆ‌یا دێنێ ، ئه‌مه به دوژمنی كردنی كورد و عه‌ره‌به ، ئه‌مه ناڕه‌واو دژه مرۆییه.
هه‌ر ئێستا كه ڕه‌گه‌زپه‌رستانی كورد هه‌ڵمه‌ت له دژی ئاواره‌و لێقه‌وماوانی عه‌ره‌ب به ڕێده‌خه‌ن، سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی كورد ئاواره‌ی ووڵاته‌كانی دونیان ، په‌نایان بۆ ووڵاتانی جۆراوجۆر بردوه‌و له هه‌ر ووڵاتێك سیاسه‌ت و یاسای ڕه‌گه‌زپه‌رستانه هه‌بێ ، ئه‌وان زه‌ره‌رمه‌ند و به‌رژه‌وه‌ندی و ژیانیان ده‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسیه‌وه . كه‌وایه كاتێ به‌شێكی گه‌وره له خه‌ڵكی كوردستان خۆیان ئاواره‌ن و ڕویان له دونیا كردوه، كه‌سانێك چۆن ڕێگه به خۆیان ده‌ده‌ن ژیانی خهڵكیتر بخه‌نه به‌رده‌م مه‌ترسیه‌وه؟
خه‌ڵكی مرۆڤدۆستی كوردستان …
کوشتاری بە کۆمەڵ، ملپەڕاندن و شەڕ وتەقینەوەکان، رفاندن،تۆڵەکردنەوەی ئاینی و مەزهەبی وبێسەروبەری وپاکتاوکردن وقڕکردنی یەکتری.. بۆ قوتارکردن وپاراستنی گیانی منالەکان وخۆیان خەڵکی ئەو ناوچانە ناچار بوونە ڕوو لە کوردسان بکەن. ڕاسیستەکان ئەم خۆرزگارکردنەیان پێزیادەیە و کەمپین بەڕێدەخەن تا وەدەریان بنێن بەکەم وبەهیچیان دەژمێرن. قوتارکردنی مناڵ، پەککەوتەو پیر وژنان وخەڵکی سادەیان بەلاوە گرنگ نیە و لەڕاستیدا ئه‌وان نه‌ك نایانه‌وێ هاوكاریان بكه‌ن ، به‌ڵكو دهیانهّ ناچئریان بكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشیهكان ، مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی پڕه له ده‌سكه‌وت و به ته‌نگه‌وه هاتنی یه‌كتری ،
لەلافاوی مانگی ٦ی ئەمساڵ لەووڵاتانی بەڵکان، خەڵکی دەوڵەتانی بۆسنیاو سرب وکرواتیا، لەماوەیەکی یەکجار کورت‌دا بەهانای یەکترەوە چوون ،فەردەخۆڵیان هەلدەچنی ونان وپێخەفیان بۆ لێقەوماوان دەبردن. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خەلکی ئەم ناوچەیە مێژوویەکی خۆشیان پێکەوە نەبووە.
کۆمەڵگای کوردستانی عێراق لە تاقیکردنەوەیەکی سەختدا راوەستاوە. هەڵوێست وکردەوەی لەکاتە دژوار‌و سەختەکاندا، مانای قووڵی ئینسانی یان پێچەوانە پەیدا دەکەن. ئەگەر ئیدعای ئازادی دەکەین، یەکسانی ومافەکانی مرۆڤ دەکەین. مافی پەنادان سەرەتایترین مافە کەهەموو کەس بۆ قوتارکردنی گیانی مافی خۆیەتی هەوڵی بۆ بدات.
ئەگەر شانازییەک خەڵکی کوردستان بتوانێت، بینوینێ، ئەوەیە کە پێوابێت دەتوانێت ئەو ئەرکە ئینسانیە گەورەیە بگرێتە سەر شان. ئەگەر کۆمەڵگای کوردی پێوایە، شارستانی وپێشکەوتووە، دەکەوێتە بەرامبەر پرسیاریکی قورسەوە، پرسیارێکی بونیادی لەسەر تەواوی ناسنامە وماناکانی بوونی ئەم کۆمەلگایە لەو ناوچەیەدا. ئایا ڕاسیزم ونەژاد پەرستی وتۆڵەکردنەوە، شێوازی مامەڵەیەتی لەگەڵ ئاوارەکاندا. یان بەرپرسیارلە ژیان وماف وکەرامەتی ئاوارەکان.
خەڵکی کوردستانی عێراق، ڕێکخراوە مەدەنی وئینسانیەکانی، حزبە سیاسی وکۆڕ وکۆمەڵە جۆراجۆرەکانی، دەبێت، فشار بهینن بۆ حکومەتی هەرێم ،کە لەگەل ڕێكخراوە جیهانیەکانی ئەو بوارە بە دابینکردنی ژیانی ئاواره‌كان هه‌وڵبدا ، ئێمه پێش هه‌ر شتێك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به به‌رپرسیار ئه‌زانین له‌وه‌ی كه ڕێگه به‌م زه‌مینه سازیه ی ڕاسیسمی كوردی بگرێ ، ڕێگه به هه‌ر هێرش و سوكایه‌تی كردنێك به ئاواره‌كان بگرێ ، ئه‌وه ئه‌ركی حكومه‌ته له ڕێگه‌ی ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ، له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ت و ووڵاتانه‌وه ، له ڕێگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ، ژیان و ئه‌منیه‌تی ئه‌وان بپارێزێ ، له هه‌مان كاتا ئه‌ركی حكومه‌تیشه له ڕه‌وشێكی ئاسایی و یاساییدا هه‌موو لایه‌نێكی ئه‌منیش له به‌رچاو بگرێ و له ڕێگه‌ی دابینكردن و كردنه‌وه‌ی كه‌مپه پهنابهریهكانهوه چاره‌سه‌ری لایه‌نی كه‌م ، پێداویستیه‌كانی ئاواره‌كان بكات.
ئێمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له دژی هه‌ر بۆچوون و ههڵوێشتێكی ڕاسیستانه به‌رامبه‌ر ئاواره‌كان به گشتی ده‌وه‌ستینه‌وه و له حاڵه‌تی به‌رده‌وامی و گه‌شه‌ی ئه‌م جوڵانه‌وه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه، فیدراسیۆن له ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندیه نێودهوڵهتیهكانیهوه هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ئه‌كاته‌وه .
له هه‌مان كاتا چاوه‌ڕوانیمان له به‌ره‌ی ئینسادۆستی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه كه ڕێگه له ڕوودانی هه‌ر جۆره نا حهقیهك بگرن دژ به‌وان و له هاوكاری و پشتیوانیهكانیان به‌رده‌وامبن .
مافه جیهانداگره‌كانی مرۆڤ ، مافی سه‌ره‌تایی هه‌ر كه‌سێكه .
ڕیسوا بێ ڕاسیزم .
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
8.8.2014