بەهانای پەنابەرانەوە بچن! بەسەدان پەنابەر لە تورکیا ژیانیان لە مەترسیدایە

ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان!

هەڵسوراوانی داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران!

هەروەک هەموو لایەک ئاگادارن دوای ئەوەی لە ڕێکەوتی ٢٨/٢/٢٠٢٠ دەوڵەتی تورکیا بەبڕیاری ( ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ) سەرۆک کۆماری تورکیا سنورە ئاوی و ووشکانیەکانی بەڕووی پەنابەرانی سوریدا کردەوە، ئەمە هەنگاوەش دوای شکستە سەربازییەکانی لەسوریا کە بەو هۆیەوە بە هەزارەها پەنابەرانی تری ووڵاتانی تری وەک ( عێراق و کوردستان ، ئێران ، ئەفغانستان پاکستان ، ئەفریقیا ) چەندین پەنابەرانی ووڵاتانی تر بەرەو سنورەکانی نێوان تورکیاو یۆنان بەڕێکەوتن بۆ ئەو مەبەستەش تورکیا بە هەموو شێوەیەک کەوتە ئاسانکاری و دابینکردنی پاس بۆ گەیشتنی پەنابەران بە سنورەکانی نیوان تورکیا ویۆنان تا لەوڕیگەیەوە فشار بخاتە سەر ووڵاتانی ئەوروپا وبەرژەوەندیە ئابووری وسیاسیەکانی بەدەست بهێنیت.

پاش گردبوونەوەی هەزاران پەنابەر لەسەر سنورەکان بۆ چونە نێو خاکی یۆنان و دواتر بەرەو ووڵاتانی تری ئەورووپا بەڵام هەر لەسەرەتاوە یۆنان ڕێگری لە هاتنی پەنابەران کرد زۆر بەتوندی سنورەکانی توندوتۆڵکردەوەو  کەوتنە مامەڵەیەکی ئەوپەری نامرۆڤانە لەگەڵ پەنابەران، جگە لە بەکارهێنانی بۆمبی دەنگی و گازی فرمێسک ڕێژ دژ بە پەنابەران هەر پەنابەرێک بەهەر شێوەیەک بچوایەتە ناو خاکی یۆنان جگە لە ڕوتکردنەوەیان و لێسەندنی پارەو جل و بەرگ و مۆبایل و تەواوی بەڵگەنامەکانیان زۆر بەتوندی و نامرۆڤانە ئەشکەنجەیاندەدان ،هەرچەندە پەنابەران داوایان لەیەکێتی ئەوروپا کرد یۆنان ناچاربکەن کە سنورەکانی بکاتەوە بەڵام بە پێچەوانەوە چەندین ووڵاتانی ئەورووپا هاوکاری سەربازی زیاتری یۆنانیانکرد بۆ زیاتر توندوتۆڵکردنی سنورەکانی بۆ ڕێگەگرتن لە هاتنی پەنابەران.ئەم ڕێگەگریانە  نائومێدێکی زۆری لای پەنابەران دروستکرد بەو هۆیەشەوە بەشێک لە پەنابەران بە نائومێدیەوە سنورەکانیان بەجێ دەهێشت سەرەڕای ڕێگریکردنی سەربازانی تورکیا. ئەمەش بە دوای فشاری حکومەتەکانی ئەورووپا و وچەندین دیدار و پەیوەندی بە کاربەدەستانی تورکیا ،حکومەتی تورکیا پەنابەرانی سەر سنوری بە سەربازو تەلبەند گەمارۆ دا ڕێگەی گرت  لەگەڕانەوەیان بۆ نێو شارەکانی تورکیا بەتایبەتی لەسنوری (پازاڕ کۆڵێ ) سەر بەشاری ئەدرنا دوای گەمارۆی نزیکی مانگێک پەنابەرانی سەر سنور  بێ ئومێد بوو لەوەی یۆنان سنورەکانی بکاتەوە وە هەروەها بێ ئومێدیش بوون کە ووڵاتانی یەکێتی ئەوروپاش وەریان گرێت وە بەهۆی بەر بڵاوەبونی تەشەنەسەندی ڤایرۆسی کۆرۆناش تورکیا بڕیاری دا سەر سنور لەپەنابەران چۆڵ بکات.

لە ڕێکەوتی ٢٧/٣/٢٠٢٠ بەزۆرەملێ پەنابەرەکانیان لە سنورەکان چۆڵکرد گشت خێمەو چادرەکانیان سوتاندو تێکدران بەبیانوی کەرەنتینەکردنیان بۆ مەبەستی دڵنیابون لە توشنەبونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەپاسی تایبەت گواستیانەوەو بەسەر ( ٩ ) نۆ شاردا لەنێو هۆڵدا چەند شوێنکدا دابەشکران وکەرەنتینکران.

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی  لەلایەن پەنابەرانەوەئاگادارکرایەوە  کە هەر لەسەرەتای کەرەنتینە کردنیان لەگەل بارودۆخێکی سەختدا بەرەورووکران  بەوەی مۆبایلەکانیان لێوەرگیراوەو شوێنی مانەوەیان تەندروست نیەو خواردن و خواردنەوەیان باش نیەو بەکەمی پێیان دەدرێت وە دوای تەواوبونی ماوەی کەرەنتینەکردنیان و دڵنیابوون لەوەی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنانەبوون ، بەرپرسانی ئەمنی پێیان ووتوون کێ دەچێتەوە بۆ ماڵەوە کێش دەچێت بۆ ئەورووپا بابێت ناونوسیان بکەین ئەو پەنابەرانەی خۆیان ناونوسکردبوو  بۆ ئەورووپا بەشێکیان  پاسیان بۆ دابینکراوە تا گەیشتونەتە شاری ( ئەزمیر ) لەوێش پێیان ووتراوە پاپۆڕ دێت دواتر سەردەکەون تا ووڵاتانی ئەوروپی بەڕێگای دەریا دەتانبەنە ووڵاتانی ئەوروپی، هەروەها ووتیان دوای مانەوەمان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە هۆی قەدەغەی هاتوو چۆوە هێڵدراینەوە وە دوای تەواوبونی قەدەغەی هاتوو چۆ ئێمەیان هێنایە گەراجی شاری ئەزمیر وازیان لێهێناین بێ ئەوەی هیچمان پێ بڵێن، ئاماژەیان بەوەشدا کە هەرچی پارەو مۆبایلیان پێوە لێیانسەندراوەو بۆیان نەگەڕاندۆتەوە.لە ئێستا بەسەدان پەنابەر لەگەراجی شاری ئەزمیرن بەبێ پارەو هیچ پێداویستیەکی مرۆی بەو سەرمایە شەوێکیان بەڕێکرد کە بەدەیان ژن و منداڵ و نەخۆشیان تێدایە ئەمە لەکاتێکدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتورکیا زۆر تەشەنەی سەندوە.پەنابەران دەڵێن ئێستا ناتوانین بگەڕێینەوە ئەو شارانەی پێشتر لێی نیشتەجێ بووین لەبەر ئەوەی هیچ پارەیەکمان پێنەماوە هەروەها هیچ ماڵ و ناوماڵمان نەماوە چونکە ماوەی ( ٤٧ )رۆژ زیاترە ماڵەکانمان بەجێهێشتوە هیچمان نەماوە تا بۆی بگەڕێینەوە.

ئیمە روو لە ڕێکخراوە مرۆڤ دۆستەکان وسەرجەم هەڵسوراوای داکۆکیکار لەمافەکانی پەنابەران دەکەین کە بەهانای پەنابەرانەوە بچن بەهەر ڕێگایەک پیتان دەکرێت فشارەکانتان بۆ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان توند بکەنەوە تا بەرپرسیارێتی خۆی نیشانبدات لەئاست گیشەو گیرو گرفتەکانی پەنابەران وداواش بکەن  لە ووڵاتی تورکیا کە چیتر  یاری بەژیان وچارەنوسی پەنابەران نەکەن وبەکاریان نەهێنن بۆ بەرژەوەندییە سیاسی و داراییەکانیان.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *