هیوا خدر: بەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند “بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی٢٧/٣/٢٠٢٠ پۆلیس و هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە زەبری هێز پەنابەرانی سەرسنوری نێوان تورکیاو یۆنان لە دەروازەی ( پازار کۆڵێ ) سەر بەشاری ئەدرنایان ناچارکردووە ئەو ناوچە سنوریە چۆڵبکەن و سواری پاسیان کردوون و بەرەو شؤێنێکی نادیار ڕاپێچکران”
هیوا ئەوەشی ووت” پەیوەندیم بەچەندین پەنابەرەوە کردووە یەکێک لە پەنابەرەکان ووتی: سەرەڕای سەختی ژیانی ڕۆژانەمان لەو سنورە کە ڕۆژانە تەنها یەک ژەم نانمان وەردەگرت ئەویش پێکهاتبوو لە ( لەتێک سەموون پسکیتێک ئاوێک دەبوایە زیاتر لە( ٤ بۆ ٥ ) کاتژمێر لەسەرەدا بوەستینایە زۆر جار هەبوو بەبرسێتی سەرمان دەنایەوەو دەخەوتین
لەگەڵ ئەوەشدا بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ بە زەبری هێز سواری سەدان پاسیانکردین بەبیانووی بردنمان بۆ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا “
ئەوە پەنابەرە ووتیشی” ژمارەمان نزیکی ( چوار هەزار پەنابەر ) دەبێت ئەوانەی خێزاندارن بەجیا دەخرانە پاسەوە ئەوانەشی گەنج و سەڵ بوون بەجیا دەخرانە پاسەوەو پاشان دوای سواربوونی پاسەکان شوێنەکەیان بەتەواوەتی بەشۆڤڵ تەختکرد..”
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا داوا لەگشت ڕێکخراوە مرۆڤ دۆست و ڕێکخراوی پەنابەری ونەقابە کریکاریەکان دەکات کە بە هانای ئەو پەنابەرانەوە بچن تەواوی هاوکارییە مرۆییەکانیان پێشکەش بکەن لە خۆراک و جل و بەرگ و پێداویستیە پزیشکیە تەندروستیەکان وڕێگا نەدەن ساتوسەودا بەژیانی پەنابەرانەوە بکرێت.
https://www.facebook.com/fidrasion/videos/3056281087725604/?t=0