ژمارەیەک  خێزانی پەنابەری کورد لە سنوری نێوان تورکیاو یۆنان بێسەرو شوێنن

لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە

تورکیا:٢٤/٣/٢٠٢٠:

هیوا خدر : بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” سێ خێزانی پەنابەری کوردی عێراق و دوو خێزانی پەنابەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی دوو هەفتەیە بێسەرو شوێنن هیچ هەواڵێکیان نیە کە بەشێکیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیەو تەندروستیان باش نیە..”

هیوا ئەوەشی ووت”  هەرچەندە بەدواداچونمانکردووە بۆ دۆزینەوەیان بەڵام هەتاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن..”

ئەمڕۆ ٢٦ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بەسەر مانەوەی پەنابەران لە سەر سنوری نێوان تورکیاو یۆنان سەرباری سەختی سەرماو سۆڵەی زستان و ترس لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.لە ئیستادا ڕێژەی ئەو پەنابەرانەدا کە  لە سنوری  پازار کۆڵێ  سەر بەشاری ئەدرنا یە ژمارەیان زیاتر لە ( ٧٠٠٠ ) حەوت هەزار پەنابەرن بەشێکیان خێزاندارن و ژمارەیەکی زۆریش منداڵیان تێدایە کە لە ژێر کەپرو چەتری نایلۆندا ژیان بەڕێدەکەن.
سەبارەت بە چارەنوسی پەنابەرانی کوردیش لە نێوان سنوری تورکیاو یۆنان لە دەروازەی ( پازار کۆڵێ ) سەر بەشاری ئەدرنا
ئەو حەوت هەزار پەنابەرە ئێستا لە نێوان ووڵاتی تورکیاو یۆنان گیریانخواردوەو ڕێگایان پێنادرێت بگەڕێنەوە بۆ نێو شارەکانی تورکیاو ڕێگاش بەکەس نادەن بچێتە ناویان چواردەوریان بەتەلبەندو پۆلیس دەور دراوە ڕۆژانە تەنها دوو ژەم خواردنیان پێدەدرێت کە دەبێت چەند کاتژمێرێک لە سەرەیا بوەستن هەرچەندە چەندین ڕێکخراو لەوێن بۆ پێدانی هاوکاری بەپەنابەران بەڵام هێشتا وەک پێویست نیە
هەر کاتێکیش پەنابەران لە سنورە تەلبەندەکانی یۆنان نزیک ببنەوە لەلایەن پۆلیسی یۆنانەوە بە بۆمبی فرمێسک

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *