فیدراسیۆن سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئێستای په‌نابه‌ران په‌یوه‌ندی به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یکگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌رانه‌وه کرد
usr_web171_1
ئازار 25, 2020
ماڵه‌وه
381 Views
هیوای خدر ناوه‌ندی هه‌واڵگری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئاگادارکردوه‌وه که سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناهه‌مواری په‌نابه‌ران له تورکیا په‌یوه‌ندی کردوه‌و به رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کردوه له شای ئه‌نقه‌ره‌و ووتی” سەرلەبەیانی ڕێکەوتی ٢/٣/٢٠٢٠ کاتژمێر ٩:٤٨ دەقیقە پەیوەندیم کرد بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR سەبارەت بەم دۆخەی ئێستای پەنابەران کە دەوڵەتی تورکیا خوڵقاندوویەتی سەرەتا پێم ووتن تورکیا بەناوی پەنابەری سوریەوە سنورەکانی کردۆتەوە بەڵام جگە لەسوریەکان پەنابەرانێکی تری یەکجار زۆری ووڵاتانی ( عێراق ، ئێران ، ئەفغانستان ، پاکستان ، ئەفریقیا ) لێرەن و ناونوس کراون لای ئێوه‌و له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنمایەکانی ڕێکخراوەکەتان هه‌ڵسوکه‌و‌تیانکردوه ئێستا لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پاسیان بۆ دەگیرێت و ڕەوانەی سنورەکان دەکرێن بێ ئەوەی بزانن چ چارەنوسێک چاوەڕێیانەو چیان بەسەردێت ئایا هەڵوێستی ئێوە چیە؟..”
هیوا ووتی له وه‌ڵامدا رایانگه‌یاند” ئێمه هیچ هەڵوێستمان نیە و بە هیچ پەنابەرێکمان نەوتوە بە نایاسایی سنوری ووڵاتانی ئەوروپا ببەزێنن.. هەروەها ووتیشیان: ئێمە لەسەر کاری خۆمان بەردەوامین هەرپەنابەرێک کەیسەکەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران ڕەوانەی ئێمە بکرێت ئێمە کاری بۆ دەکەین و بەفەرمی ڕەوانەی ووڵاتانی سێیەمیان دەکەین هەروەها ووتیان هیچ پەنابەرێک لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدا نیە ..”
هیوا ئه‌وه‌شی ووت”لە پرسیارێکی تریشمدا لێم پرسین ڕێژەیەکی زۆری پەنابەرکه لای ئێوه ناونوسکراون لەسنوری یۆنان پەڕیونەتەوە دواتر لەلایەن پۆلیسی یۆنانیەوە دەستگیرکراون هەرچی بەڵگەنامەی کەسێتی وەک پاسپۆرت و ناسنامەی پەنابەرێتی و کارتی سەر بەڕێکخراوەکەتان لێیان سێندراوەو فڕێدراون ئایا ئێوە ئەو کارتی پەنابەریەی سەر بەڕێکخراوەکەتان دوبارە دەدەنەوە بە پەنابەران.. لەوەڵامدا ووتیان: ئێمە لە هیچ دۆخێکی پەنابەران بەسەریاندا دێت بەرپرس نین هیچ کارتێکی تر تایبەت بەپەنابەران نادەینەوە بەپەنابەران بەڵام بۆ پرسیارکردن لە چۆنێتی کەیسەکانیان ئەگەر ژمارەی کەیسەکانیان لەبەر مابێت پەیوەندیمان پێوەبکەن ئێمەش بۆیان سەیردەکەین…”
هیوا ئه‌وه‌شی پرسیوه” ڕێژەیەکی زۆری پەنابەرانی عێراقی بۆ ماوەی ٧ ساڵ بۆ ٨ ساڵ لە ڕێکخراوەکەتان ناویان تۆمارکردووە پاپەندی تەواوی ڕێنمایەکان بوون بەڵام ئێوە نه‌ک هیچتان بۆ نەکردوون بەڵکو کەیسی پەنابەرانی عێراقیتان پشتگوێخستوە…به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ وەڵامێکیان پێ نه‌بوو..”