نامهیهکی کراوه بۆ سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان
usr_web171_1
شوبات 9, 2020
ماڵهوه
320 Views
نامهیهکی کراوه بۆ سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان
بەهاناوەچوونی خێرای ژمارەیەک لە هاولاتیانی کوردستان کە لە دەریایی نیوان یۆنان و ئیتالیادا ژیانیان لەدەستداوە، ئەرکی سەرشانی ئێوە وحکومەتەکەتانە.
هەروەک هەواڵەکانی ڕۆژی ١١/١/٢٠٢٠ ئاشکرایانکردووە، ئەمجارە دورگەی پاکسۆسی یۆنان شوێنگەی مەرگەساتێکی بەکۆمەڵی هاوڵاتیانی کوردستانە، ئەویش بەوهۆیەوە کەیەختەکەیان لە نێوان دەریایی یۆنان و ئیتالیادا تێکدەشکێ ولەئاکامدا زیاتر لە ٥٠ سەرنشین ڕووبەرووی تیا چوون ومەرگی بەکۆمەڵ دەبنەوە وسەرەنجام ١٢پەنابەر لەوانە کە زۆر بەیان هاوڵاتی هەرێمی کوردستانن، ژیان لەدەست دەدەن و ٢١ کەسی تریان لەو رووداوە رزگار دەکرێن.
بێگومان ئەو ئینسانانەی کە لەم ڕووداوە تراژیدیایەدا، گیرۆدەی مەرگ وناهەمواریەکی گەورەبوونەتەوە، هاوڵاتیانێکی کوردستانن کە لە ژێر سایەی حوکمەتەکەی ئێوەدا وبەهۆی نالەباری دۆخی ژیان و گوزەرانیانەوە ناچاربوون ئەم ڕێگای مەرگەساتە بگرنەبەر وئێستاش پێویستیان بەوپەڕی هاوکاری وبەهاناوەچونی خێراهەیە تالەم میحنەتە ڕزگار بکرێن. بۆیە ئێمە لە فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقیەوە جارێکی دیکە له سونگهی بهرپرسیارێتیەوە داوتان لی دەکات بەرپرسیاریتی خۆتان نیشان بدەن لەئاست ئەم جۆرە کارەستانەوەو لەڕێگای دامو دەزگاو بەڕیوەبەرایەتیە پەیوەنیدارەکانەوە بەهانای خێراو دەستبەجێی قوربانیانی ئەم کارەساتەوەبن ئەویش بەوەی:
١/ سەبارەت بەدۆزینەوە و ئاشکراکردنی ناسنامەی ئەو هاولاتیانەی کەقوربانی روداوەکەن دەستبەکاربن تا لانیکەم نیگەرانی ونارەحەتی و کاردانەوەی کەسوکاریان برەوێتەوە.
٢/ داواتان لێ دەکەین لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی یۆنان بە فەوری پەیوەنی بگرن و وگێرانەوەی دەست بەجی تەرمی ئەو هاولاتیانەی هەرێمی کوردستان کە ناسنامەی ژیانی پەنابەریان بە بەرۆکدا داسەپاوەو تەرمەکانیان بەگەیەننەوە نێو ئامیزی کەسوکاریان وهەروەها ئەوانەی بێ سەروشۆێنن بەدواداچونیان بۆ بکرێت.
٣/ لانی کەمی فریاگوزاری مادی ومەعنەوی پێویستیان پێبدرێ تا لەم کارەساتەدا، بارقورسی سەرشانیان کەم بێتەوە.
ئێمهوەک فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ههر لهڕێی ئهم نامهیهوه ڕایدهگهیهنین کەبەتەواوی توانامانەوە ئامادەی هەرجۆرە هاوکاریەکی پێویستین چ لە خستنە ڕووی زانیاری وڕێنوێنیەوە بۆ ناسینەوەی قوربانیەکان وچ لە گێرانەوەی تەرمەکاندا..
چاوەروانی وەڵامی شایستەتانین.
دهشتی جهمال
سکرتێری فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی
١٥/١/٢٠٢٠