یانزە پەنابەر لەنێو دەریایی ئیجەدا خنکان کەهەشتان منداڵ بوون کوردیش لەنێوانیاندایە
usr_web171_1
شوبات 9, 2020
ماڵهوه
373 Views
یانزە پەنابەر لەنێو دەریایی ئیجەدا خنکان کەهەشتان منداڵ بوون کوردیش لەنێوانیاندایە
ڕێکەوتی ١١/١/٢٠٢٠ لە ناوچەی چەشمەی سەر بەشاریی ئیزمیر لەنێودەریایی ئیجەدا بەلەمێکی پەنابەران تێکشا کە (١٩)نۆزەدە پەنابەری تێدابوو ١١ پەنابەریان خنکان و گیانیان لەدەستدا کە ٨ کەسیان منداڵ بوون ٨ پەنابەریشیان لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی سنوری تورکیاوە ڕزگار کران و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و تەندروستیان باشە .
٤ لەپەنابەرەکان بەمەلەوانی گەیشتبونە نزیک کەناری دەریایی ناوچەی چەشمەی سەر بە شاری ئیزمیر بەپێی زانیاریەکانمان کورد لەنێوا خنکاوەکەندا هەیە بەڵام هەتا ئێستا لەلایەن پۆلیسی پەیوەندیداری تورکیا ناسنامەیان دیاری نەکراون و ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون
هیوا خدر/ ئەندامی ڤیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
پۆلیسی تورکیا ناسنانەی گیان لەدەستدانی دوێنێی دەریایی ئیجە ی ئاشکراکرد
بەپێی دواین لێدوانی پۆلیس سەبارەت بە گیان لەدەستدانی یانزە پەنابەری دوێنێی دەریای ئیجە ڕایانگەیاند پەنابەرەکان دوای نقبونیان لەنێو دەریادا بەڵگەنامەکانیان لەدەستداوە بەڵام بەپێی لێکۆڵینەوەکانیان زۆربەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوەو خنکاون پەنابەرانی سوری بوون کە پێدەچێت کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بن بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی بەدەستمان گەیشتوە کە بە کرمانجی هاوارو شیوەنیان بۆ ئازیزانیان دەکرد
ئەمڕۆش ڕێکەوتی ١٢/١/٢٠٢٠ لەناوچەی ئایڤاچەکی سەر بەشاری چانکاڵێ (٥٥) پەنابەری ئەفغانی دەستگیرکران کە بەنیازبوون بپەڕنەوە بۆ دورگەی لیسبوسی یۆنانی ژن و منداڵیش لەنێو دەستگیرکراوەکاندابوون
هەر ئەمڕۆ لە شاری چانکاڵێ لە چەندین ناوچەی جیاجیای سنوری دەریاداو ناو دەریادا (١٩١) پەنابەر دەستگیرکران کە زۆربەیان پەنابەری ئەفغانی بوون
هەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٢/١/٢٠٢٠ لە ناوچە سنوریەکانی نێوان تورکیاو یۆنان سەر بەشاری ئەدرنا (٣٥) پەنابەر دەستگیرکران کە پێک هاتبوون لەپەنابەرانی ووڵاتانی( عێراق، سووریا، پاکستان، بنغلادیش)
هیوا خدر/ ئەندامی ڤیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا
ڕێکەوتی١٢