فیدراسیۆن بۆ سۆراخی هاولاتیەکی شاری سلێمانی گەیشتە سنوری نێوان تورکیا ویۆنان
usr_web171_1
تشرینی یهكهم 26, 2019
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
478 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
فیدراسیۆن بۆ سۆراخی هاولاتیەکی شاری سلێمانی گەیشتە سنوری نێوان تورکیا ویۆنان
هاوژین محمد بەرپرسی نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دوایی ئەوەی کەسوکاری ئەرسەلان حەسەن لقی کوردستانی فیدراسۆنیان ئاگادارکردوە سەبارەت بە چارەنوسی ئەرسەلان ، سکرتێری فیدراسیۆن) دەشتی جەمال( رۆژی ٢٦/٩ گەیشتە شاری ئەدرنەوە وئەنز دوا نوقتەی سنوری نیوان تورکیا ویۆنان وە بۆ سواخی ئەرسەلان لەگەل بنکەی پۆلیسی ئەو شارانەوە وپۆلیسی دەریاوانی ئەنز کۆبووە…”
هاوژین ئەوەشی ووت”بنکەی پۆلیس بە سکرتێری فیدراسیۆنیان ڕاگەیاندوە ناوی ئەرسەلان لەنیو ئەو لیستەدا نیە کە تەرمەکانیان لەنێوان سالی ٢٠١٨ وە ٢٠١٩ دا لەو سنورە دۆزراونەتەوە..”
هەروەها وتیشی”بنکەی پۆلیس بە سکرتێری فیدراسیۆنیان ووتوە سەردانی بنکەی جەندرمەی شاری ئینز بکات، ئەوانیش هەمان رۆژ سەردانیان کردون بەوهۆیەوەی کۆمپیتەرەکەیان ئەو رۆژە کاری نەکردوە بەلینیانداوە ئەوانیش بەولیستەدا بچن کە لەوبەروارەدا دۆزراونەتەوە وئەگەر ئەرسەلان لەنیو ئەو ناوانەدا بوو ئەوا فیدراسیۆن ئاگادار بکەنەوە..”
ئەرسەلان حەسەن هاولاتی شاری سلیمانیەوە خاوەنی سی مندالە لەبەرواری ٣١/٧/٢٠١٨ لەکاتی پەرینەوەی لەرووباری نیوان بولگاریا وتورکیا لە نزیک شاری ئەدرنە دیار نامێنیت. فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە هەواڵەکانی بەردەوامە بەشۆین ئەرسەلان وسەرجەم ئەو لیستە لە هاولاتیانی بێ سەروشۆین بوو لە ڕێگای ژیانی پەنابەریدا..