گرتنی پەنابەران لەتورکیا بەردەوامی هەیە
usr_web171_1
ئهیلول 30, 2019
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
464 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: گرتنی پەنابەران لەتورکیا بەردەوامی هەیە
تورکیا-٢٧/٩/٢٠١٩:
هیوا خدر ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاندد”گرتنی پەنابەران لە ئەستەمبوڵ و خاڵە سنوریەکان درێژەی هەیە “
هیوا ئەوەشی ووت “دوای لێدوانە یەک لەدوای یەکەکانی حکومەتی تورکیا سەبارەت بەکردنەوەی سنورەکان بەڕووی پەنابەراندا بەرەو ووڵاتانی ئەورووپی بەڵام هێشتا گرتنی پەنابەران بەچڕی بەردەوامە و نەک تەنها لە خاڵە سنورییەکاندا بەڵکو لەنێو شارەکانیشدا بەتایبەتی ئەوشارانەی نزیکی سنورەکانی یۆنان و بوڵغاریان ئێستا ڕۆژانە بەدەیان پەنابەر لە ناوەندی شاری ئەستەنبوڵ دەستگیردەکرێن ڕەوانەی زیندان دەکرێن وبەشێکیان چەند مانگێک دەخرێنە زیندانەوە..”
هەروەها هیوا ووتیشی” بێ ئەوەی کەس و کاریان ئاگاداربن لە چ شارێک زیندان کراون یاخود دیپۆرت دەکرێنەوەو ڕێگری لە هاتنەوەیان دەکەن بۆ تورکیا بە (منع الدخول ) کە لە ٣ مانگیەوە بۆ ٥ ساڵە ..”
لە ئێستادا حکومەتی تورکیا ڕؤژانە هەوڵەکانی خۆی چرکردۆتەوە لە ژیرناوی ” پاراستنی ئەمنیتدا ” لە گرتن ودەستگیرکردنی پەنابەران وتوندکردنەوەی خاڵە سنوریەکان پشکنین و سنورداکردنی ئازایەکانی خەڵکی تورکیا .
ههواڵی زیاتری پهنابهران له ماڵپهری فیدراسیۆن بخۆێنهوه:.