سامان سابیر گەیشتەوە نیو ئامێزی کەس وکاری
usr_web171_1
ئهیلول 30, 2019
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
1,225 Views
لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
سامان سابیر گەیشتەوە نیو ئامێزی کەس وکاری
سلێمانی-٢١/٩/٢٠١٩:
هاوژێن محمد بەرپرسی نوسینگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند” سامان سابیر ئەو هاولاتیەی شاری سلێمانی کە ماوەیەک بوو لە یەکێک لەزیندانەکانی تورکیا دەستگیر کرابوو وکەسوکاری هەواڵیان لێ نەبوو دوایی ئازادکردنی خۆشبەختانە ئەمرۆ گەیشتەوە نیو ئامیزی کەس وکاری..”
هاوژین ئەوەشی ووت ” ئەمرۆ ئیبراهیم سابیر برای سامان سابیر سەردانی ئۆفیسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیان کرد و سوپاسی هەوڵەکانی فیدراسیۆنیان کرد لە بەدوادا چوون لەسەر چارەنوسی سامان..”
سامان سابیر ئەحمەد )تەمەنی 44 ساڵەو خەڵکی قەرەچۆتانەو لەشاری سلێمانی نیشەتجێ بووە ،دوای روو کردنە تورکیا لەبەرواری ٢٨/٦/٢٠١٩. پەیوەندی کردوە بە کەسوکاریەوە کە گوایە لە زیندانی شاری گازی ئەنتاب لەتورکیاو لەو زیندانە زیندانی کراوە. لەو بەروارەوە کەس وکاری هیچ هەواڵ و زانیاریەکیان لەسەر چارەنوسی سامان سابیر نەماوە پاش پەیوەندیان بە ئۆفیسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە شاری سلێمانی وئاگادارکردنەوەی نۆێنەرایەتی فیدراسیۆن لە تورکیا وبەدودا چوونەکانی فیدراسیۆن وئاڕاستەکردنی نامە بە حکومەتی تورکیا وتوانرا کەس وکاری لە چارەنوسی سامان ئاگادار بکرێتەوە…