وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا له په‌یوه‌ند به په‌نابه‌رانه‌وه دوو بڕیاریدا
usr_web171_1
تهمموز 7, 2019
ماڵه‌وه, ناوه‌ندی هه‌واڵگری
442 Views
ئه‌ڵمانیا:18 /6/2019:
چنار عه‌لی نۆێنه‌ری فیدراسیۆن له به‌رلین به فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ڕاگه‌یاند “لە کۆبونەوەی وەزیرانی ناوخۆی ئەڵمانیا لە ١٢/٠٦/٢٠١٩-١٤/٠٦/٢٠١٩ تەنھا دوو خاڵی پەیوەندیدار بە پەنابەرانەوە تاووتوێ کراوە:
١. بڕیار دراوە بە درێژەپێدان بە بڕیاری ناسراو بە Abschiebestopp (Stop deportation) بۆ سوریا. واتا جارێک نابێت کەس دیپۆرتی سوریا بکرێتەوە تا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لە بارودۆخی ئاسایشی سوریا دڵنیا ئەبێتەوە. ئەگەر کەسانێکیش دیپۆرت بکرێنەوە تەنھا ئەوانەن کە سەر بە ڕژێمی ئەسەدن و تاوانکارن.ھەرکەسێک کە ژیانی لەلایەن حکومەتی سوریاوە بکەوێتە مەترسییەوە، دیپۆرت ناکرێتەوە.
٢. ئەو پەنابەرە ئەفغانیانەی،کە تاوانیان کردوە یان مەترسیان لەسەرە یان لەکاتی چاوپێکەوتن بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری درۆیانکردوەو زانیاری ھەڵەیان داوە یان ئەوانەی کە فەرمانی دەرکردنیان ھەیە، دێپۆرت دەکرێنەوە. ئەم بڕیارەش جارێ بەم شێوەویە درێژەی پێ دەدرێت.