بۆ زانیاری لەسەر چارەنوسی پەنابەرێک پێویستمان بە هاوکاری ئێوەیە!
usr_web171_1
حوزهیران 17, 2019
ماڵهوه, ناوهندی ههواڵگری
478 Views
لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
کەس وکاری ئەرسەلان حەسەن ئەحمەد. لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەرای پەنابەرانی عێراقی لە شاری سلێمانی ئاگادارکردوە کە …لەکاتی پەرینەوەی لە رووبارێکدا لەشاری ئەدرنە- تورکیا لەگەل براو وخالۆزایەکی دیار نامێنیت و چارەنوسی نادیارە. هەر بۆ زانین، کە خۆشبەختانە برا و خاڵۆزاکەی سەلامەتن و گەڕاونەتەوە کوردستان، تەنها ئەرسەلان چارەنوسی نادیارە. ئەم ڕووداوە لە بەرواری ٣١/٧/٢٠١٨ ڕویداوەو لەو کاتەوە خێزان و هاوسەرو مناڵەکانی بە ئومێدی دۆزینەوەو دووبارە شادبوونەوە شەوگارەکانیان بەڕێدەکەن
ئەرسەلان حەسەن ئەحمەد خێزاندارە و خاوەنی ٣ مندالە وخەڵکی شاری سلیمانیە.
لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەردەوامە لەبەدواداچوون بەشۆین کەوتنی ئەم کەیسە و هاوکات داوا لە سەرجەم پەنابەران وئینسان دۆستان دەکات هەر زانیاریەکتان دەست کەوت فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لقی کوردستان ئاگادار بکەنەوە. وە پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونەی خوارەوە:
هاوژین محمد ئەمین
ژمارەی تەلەفون:٠٧٥٠٨٢٢٨١٩٢