بەکارهینانی غازی فرمێسک رێژ و ئازاردانی پەنابەران لەلایەن حکومەتی یۆنان بە توندی ئیدانە دەکەین
usr_web171_1
ئایار 4, 2019
ماڵه‌وه
611 Views
دوایی ئەوەی پەنابەرێکی زۆر بەهۆی خراپی هەلومەرجی ژیانی پەنابەرانی لە کەمپەکانی یۆنان بڕیاریاندا بەرەو سنورەکانی مەکدونیا بەڕێبکەون، رۆژی هەینی پێکدادان لەنێوان کۆماندۆکانی حکومەتی یۆنانی و پەنابەراندا ڕوویاندا لە کاتیکدا پەنابەران بەشێوەیەکی هیمانە خۆیان خێزان ومناڵەکانیان بەتەما بوون یۆنان جیبهێڵن، بەو هۆیەوە پێکدادان لەنێوان کۆماندۆکان و پەنابەران بەرپا بوو بەشێوەیەکی ئەوپەڕی دڕندانە غازی فرمێسک رێژ دابارێنرا بەسەر پەنابەران و ژمارەیەک لە پەنابەران کە لەنێویاندا ژن و منداڵان بریندار بوون، ژمارەیەکی دیکە دەستگیر کراون وابڕیار لە رێگای رێکخراوی ئای ئۆ ئێم وە بگێڕێنرێنەوە بۆ کەمپەکان، زۆربەی ئەو پەنابەرانە خەڵکی کوردستان و عێراق و سوریا و ئەفغانیین.
ئه‌م هێرش و په‌لاماردانه بۆسه‌ر په‌نابه‌رانێک کە بەهەزار دەردەسەری و لەتراژیدیای سامناکی دەریا رزگاریان بووە و یه‌خسیری ژیانی ئاواره‌یی و که‌مپ کراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خواستی خۆیان هه‌ڵیان بژاردبێت، ئه‌ویش له وڵاتێکی ئه‌وروپایی وه‌ک یۆنان‌دا، هەنگاوێکی ترە لەدریژی سیاسەتی نائینسانی یۆنان و وڵاتانی ئەوروپا کە پەنابەرانیان لەژێر خێمە و دەوارو کەمپەکاندا لە ژیانێکی مەمرەو مەژیدا راگرتووە بێ ئەوەی وەڵامێکیان پێ بدرێتەوە و چارەنوس و ئایندەیان دیاری بکرێت.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عێراقی بە توندی ئیدانەی هێرش بۆ سەر پەنابەران دەکات بە گازی فرمێسک رێژ و داوای دەست بەجێ کردنەوەی سنورەکان دەکات بەڕووی پەنابەران و ئەمنیت و سەلامەتی پەنابەران دەخاتە ئەستۆی حکومەتی یۆنان و یەکێتی ئەوروپا داوا له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ری و ده‌سه‌ڵاتدارانی یۆنان ده‌کات که‌کۆتایی به‌سیاسه‌تی ئایزۆلهکردن و کەمپسازی په‌نابه‌ران بهێنن و مافی په‌نابه‌ریان بۆ بەرەسمی بناسێنن و وڵاتانی ئەوروپا ناچار بکەن کە بەیەکسان بەرپرسیارێتی و گۆێزانەوەیان بۆ نێو کۆمه‌ڵگا ئه‌وروپیه‌کان لە ئەستۆ بگرن.
هه‌رلێره‌شدا فیدراسیۆن داوا له هه‌موو په‌نابه‌ران ده‌کات کهبهڕیزی یه‌کگرتوو ڕێکخراوی خۆیان و به به‌خه‌بات و ڕاوه‌ستانی یه‌کگرتوو و ئینسانی خوازانه‌یان بەپشتیوانی ڕێکخراوە کرێکاریی و لایه‌نه چەپەکان کە هەمیشە لەمەیداندان بۆ بەگری لەمافەکانی پەنابەران ده‌توانن خواسته‌کانی خۆیان به‌سەر یۆنان و وڵاتانی ئەوروپادا داسەپێنن. فیدراسیۆن وەک هەمیشە لە ریزی پێشەوەی داکۆکی لە مافە ئینسانیەکانی پەنابەران راوەستاوە.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٦/٤/٢٠١٩