با لە ٨ی مارسی ئەمساڵدا پێکەوە بە یەک دەنگ بڵێن ” نا بۆ کوشتنی ژنان”
usr_web171_1
ئازار 16, 2019
ماڵه‌وه
654 Views
٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی و ڕاوه‌ستانه‌وه‌یه دژ به نایه‌کسانی و جیاکاری و ستهمکێشی ژنان له جیهاندا. چه‌وساندنه‌وه وهه‌ڵاواردن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ژنان یه‌کێکه له دیارده ناهه‌موار و قیزه‌ونه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری. هه‌ربۆیه خه‌بات بۆ کۆتاییهێنان بە نایەکسانی کۆمەڵایەتیی نێوان ژنان و پیاوان وه‌ک به‌شێک له‌خەبات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستەمی سەرمایەداری، پێویستی به کارێکی دەستبەجێه بۆ ڕیشه‌کێشکردنی یه‌کجاره‌کی ئه‌م سیسته‌مه و به‌دیهێنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و یه‌کسان، خاڵی له سته‌م و چه‌وسانه‌وه و نایه‌کسانی ئینسانه‌کان.
١٠٨ ساڵ به‌سه‌ر رۆژی جیهانی ژناندا تیپه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا بێ مافی و نایه‌کسانی و هه‌ڵاواردن و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌و فرسەتی کار‌و خۆیندن و کەمی کرێ و پله دوویی تا گێچه‌ڵی سێکسی له‌مه‌یدانی کاردا به‌رامبه ر ژنان و ده‌ستدریژی سێکسی بۆ سه‌ر منداڵان و بێمافی به‌رامبه‌ر به ژنان و مناڵانی په‌نابه‌ر له کهمپەکاندا، یه‌خه‌ی به‌کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری گرتووه، ته‌نانه‌ت له‌دونیای ئه‌مڕۆدا، به‌شێکی زۆر له‌و مافانه‌ی ژنان کە به‌رهه‌می ڕه‌نج و خه‌بات و تیکۆشانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی وئازادیخوازی بوون یان ههڵوهشینراونهتهوه وه‌یا له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی لێسهندنهوهدان، به‌ڵام له‌گه‌ل هه‌موو ئه‌مانه‌شدا به‌ره‌نگاری و جوڵانه‌وه دژ به ستهمکێشی و ئه‌پارتایدی ژنان، خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م مافه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و مه‌ده‌نیه‌کانی ژنان ڕانهوهستاوە.
ژنانی کوردستان سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌بارودۆخێکی نایەکسانی ئابووری و کۆمەڵایەتی دا له‌چاو پیاواندا ڕاگیراون، ڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌ڕووی یاسای دینی وکه‌لتوری دارزیوو و پیاوسالاری کراونه‌ته‌وه و سه‌ره‌نجام ئه‌م ژێرده‌سته‌یی و جیاکاریه جنسیه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی کردۆته نسیبی كه‌سایه‌تی ئینسانی ژنان.
کوشتنی ژنان و منداڵان، خۆسوتاندن و خۆکوژی وئهتککردن، سوکایەتیکردن، گێچەڵی سێکسی به‌رامبه‌ر به‌ژنان تا ده‌ست ئاوه‌ڵاکردنی ره‌ها بۆ مینبه‌ری مزکه‌وته‌کان له دژی ئازاد ی‌و مافه‌کانی ژنان و ته‌نانه‌ت هاندان بە پێوەر و ڕێسای کۆنەپەرستانە له‌لایه‌ن بانگخوازان وپیاوانی ئاینیه‌وه، له‌وانه‌ش هاندانی به‌شودانی کچان له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا که پێچه‌وانه‌ی پێوانه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه له‌باره‌ی مافه‌کانی منداڵانه‌وه.. هه‌موو ئه‌م راستیانه‌ش ژنانی کوردستانی ژێرسایه‌ی ئه‌حزابی ناسیونالیستی کوردی له‌دۆخیکی ناهه‌موارو نامرۆڤانه‌و سته‌مگه‌ریدا ڕاگرتووه.
ته‌نانه‌ت ئه‌م زوڵم‌و سته‌مگه‌ریه‌ی که له‌ناوخۆی کوردستاندا به‌رامبه‌ر به‌ژنان ده‌کرێت له‌ده‌ره‌وه‌ش قوربانیانی خۆی له‌ژنانی په‌نابه‌ری کوردستان سه‌ندووه. به‌ڕاده‌یه‌ک که‌ژنانی په‌نابه‌ری نێو کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌وروپا له چه‌ند ساڵی ڕابردودا شاهیدی ده‌یان تراژیای کوشتن و بێمافی وچهساندنهوه، حاڵه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی کهکێشهکانیان له‌ئۆفیسی فیدراسیۆن تۆمارکردووه لێشاوێک له‌توندوتیژی خێزانی و کارکرده‌کانی فه‌رهه‌نگی پیاو سالاری و ئیسلامی، تا زیندانیکردنی ژنان له‌ماڵ و بێبه‌شکردنیان لهتێکهڵاو بوون وداهاتی شه‌خسی و فێربوون.. ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی ژناندا، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ده‌بێ سنوریک بۆ ئه‌م سته‌مگه‌ری و زوڵم و بێمافیه‌ی سه‌ر ژنانی کوردستان دابنرێت و کۆمه‌ڵگا حه‌ساس بکریته‌وه به‌رامبه‌ر به‌تراژیدیای کوشتنی ژنان ، ئه‌وه‌ش له ریزی پیشه‌وه‌دا بانگه‌وازی هه‌ڵسوڕاوانی یه‌کسانیخوازی و ئازادیخوازی ژنان ده‌کات دژ به کوشتنی ژنان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن و یه‌کده‌ست بێنەمهیدان له پیناو و پاشهکشپێکردن به فه‌رهه‌نگی داڕزیوی بنەماڵەیی و پیاوسالاری وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌و پێداگری لەسەر کۆتاییهێنان بەو زەمینە مادی و کۆمەڵایەتیانەی کە ستهمکێشی ژنانی بەرهەمهێناوە و به‌رگریكردن له‌به‌هاکانی ئازادی و یهکسانیو مافه جیهانداگره‌کانی ئینسان.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی وه‌ک هه‌میشه له‌هاوکاری و ئامۆژگاریی یاسایی بۆ ژنانی په‌نابه‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به کێشه‌و گیروگرفته‌کانیان و دامه‌زراندنی ژیانێکی نۆێ و که‌مکردنه‌وه‌ی ئێش و ئازاره‌کانیان و تیکهڵابوون لە کۆمەڵگادا و دورخستنه‌وه‌یان له توندوتیژی به ئاڕاسته‌ی ژیانێکی ئاسوده‌و ئارام و خۆشگوزه‌ران به‌رده‌وامه.
بژی ٨ی مارس ڕۆژی خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی و ڕاوه‌ستانه‌وه دژ به نایه‌کسانی و جیاکاری و ستهمکێشی ژنان
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
مارسی ٢٠١٩