چنار عەلی نۆێنەری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە بەرلینەوە بە سکرتاریتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند:
ڕۆژی ١.١٠.٢٠١٨ لە پەرلەمانی ئەڵمانیا ئەم بڕیارانە دەرکران
١. هەرکەسێک کە مافی پەنابەرێتییەکەی ڕەت کرابێتەوە یاخود دوڵدونگی هەبێ، ئەوا بەمەرجی ئیش یاخود
ئاوسبیڵدونگ مافی مانەوەی پێدەدرێت. ئەم بڕیارەش لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە ئەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
٢.هەروەها کۆچکردنی قاچاخ لەساڵی داهاتووەوە بەهەموو شێوەیەک بۆ ئەڵمانیا ئەوەستێنرێت و کۆچکردنی یاسایی رێگەی پێدەدرێت. ئەمەش بۆ کەسانێک دەبێت کە لە وڵاتی خۆیان فێری زمانی ئەڵمانی بووبێتن و بۆ ئێش روو لە وڵاتی ئەڵمانیا بکەن.