لائیحه‌ی داخوازیه‌کانی فیدراسیۆن بۆ رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران
usr_web171_1
حوزه‌یران 21, 2018
ماڵه‌وه
704 Views
سیاسه‌تی که‌مپسازی ودابڕانی په‌نابه‌ران له‌کۆمه‌ڵگا کۆتایی پێبهێنن”
٢٠ حوزەیزانی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانی پەنابەرانە، که له‌لایه‌ن ریکخراوه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانەوە لە ساڵی 1951 وە به”رۆژی جیهانی په‌نابه‌ران” ناسراوه. ئەم رۆژە له‌سه‌راسه‌ری دونیادا له‌لایه‌ن رێکخراوه‌کانی به‌رگریکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانه‌وه به‌رز راده‌گیریت. ئه‌گه‌ر چاوێک بە ئالۆگۆره‌کان و رووداوەکانی ئه‌م چه‌ند ساڵه بخشێنین… لێشاوی گه‌وره‌ی هه‌لهاتوانی ده‌ستی جه‌نگ و نائارامی، پێشێلکردنی مافه‌کانی په‌نابه‌ران وپه‌یره‌ویکردن له سیاسه‌تێکی سه‌راسه‌ری له‌دژی په‌نابه‌ران که له‌دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و زه‌خت وگوشارهێنان بۆیان دەبینین. توندکردنه‌وه‌ی سنوره‌کان و چاونوقاندن له ئاستی تراژیدیای مه‌رگی به‌کۆمه‌لی په‌نابه‌ران و لێگرتنه‌وه‌ی پێداویستیه‌کانی ژیان و زیندانیکردن و راگرتنی سالانێکی زۆر له‌که‌مپی په‌نابه‌ری و ناچاکردنیان به خۆکوشتن، روداوگەلێکی دڵهەژێنن. پەنابەران رووبه‌رووی نه‌خۆشی ده‌رونی و بەناچار سپاردنی چاره‌نوسیانن به‌چه‌ندین ده‌سته و تاقمی چه‌کداری و حکومه‌تی که شتیکیان بۆ کۆمهڵگەکانیان پێ نیه جگه له‌سه‌رکوت و کوشتن ومالویرانی و ئاواره‌یی وده‌ربه‌ده‌ری نه‌بێت. هەموو ئەو مەرگەساتانە گۆشه‌یه‌کی واقعی تاڵمان نیشان ده‌دات، که ئه‌م حکومه‌تانه له‌سه‌رو هه‌موو پیوانه نیوده‌وڵه‌تیه‌کان و بریارنامه‌یه‌ک که خۆیان ئیمزایان لێداوه له‌باره‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌ر ومافه‌کانی مرۆڤەوە، ژێر پێده‌نێن.
٢٠ حوزەیزان، 67 ساڵ به‌سه‌ر جارنامه‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌راندا تێپه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بینین هێشتا دیارده‌ی په‌نابه‌ری بەشێوەیەکی بەرفراوان به‌رده‌وامه‌و درێژه‌ی هه‌یه، له‌ژێر سایه‌ی کێشمهکیش و پیشبرکێی ئینسانکوژی دهولەته زلهیزه‌کانی دونیا و هاوپەیمانە ناوچه‌ییه‌کانیان له ده‌سته‌وتاقمی کۆنه‌په‌رستی قه‌ومی و ئاینی و تایفییەکاندا، تەنها لە پێناو باڵادەستی و کەڵەکەی سەرمایەو دزینی دەستی کاری هەرزانی چینی کرێکاردا، ژیانی ملیۆنەها ئینسانیان خستۆتە تونێلی جەنگ و کوشتار و نائارامیەکی سەرسورهێنەرەوە. ئەمرۆ بەشێکی بەرینی دونیا شانۆی جه‌نگ و کوشتاری به‌کۆمه‌ل وتراژیدیا و کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و ته‌قاندنه‌وه‌و داباراندنی بۆمب و وێرانکردنی شوێنی کار‌و ژیانی ئینسانەکانە… بەو هۆیەشەوە شەپۆلی راکردن لەدەست جەنگ و نائەمنی، ئۆردوی راکردوان و ژیانی پەنابەرێتی ناچاریی کردۆتە دێوەزمەی سەر ژیانی بەشێکی بەرین لە خەڵکی هەژارو نەدار.
هه‌ر له‌م ولاته ئه‌وروپاییانه‌ی که خۆیان به‌لانکی دیمکراسی و مافی مروڤ له قه‌له‌می ده‌ده‌ن، مافه‌کانی په‌نابه‌ران که به‌رهه‌می خه‌باتی خه‌لکی کریکار‌و زهحمهتکیشەو بە خەباتی ئەوان به‌ده‌ستهاتوه ده‌یان هه‌زار ئینسان مافی خویندن وکارکردن وهاتوچۆیان لێ قه‌ده‌غه‌یە. هەزاران پیاو ناچار بەکاری قورس لەکێڵگە وبیناسازی و شەوکاریدا کردووە. هەزاران ژن لە کاری نێو ماڵ ولەشفرۆشی تێوەگلاون و سەدان مناڵ هیچ ناسنامەو مافێکیان نیە. به ده‌یان ئینسان ته‌مه‌نی هه‌ره‌تی لاویتیان له گرتوخانه ده‌ستبه‌سه‌رکان به‌سه‌ر ده‌به‌ن وه‌یان توشی نه‌خۆشی ده‌رونی هاتوون یان له‌گه‌ل سیاسه‌تی دیپۆرتکردنه‌وه به‌ره‌و روون. جگه لەوانە مەیلی ڕەگەزپەرستی و هه‌لاواردن وبێڕێزی بەئینسانی پەنابەر له‌لایه‌ن بالی راستی ئه‌م حکومه‌تانه‌ی ئه‌وروپاوه پەرەی پێدراوە، و ته‌نانه‌ت ده‌کرینه که‌ره‌سه‌ی داشکاندنهوهی قه‌یران و کیشمهکیشهکانی باله‌کانی نیو ده‌سه‌لات و په‌لامارو هیرشه ڕاسیستی و فاشیستیه‌کان.
هه‌وال و راپۆرتی ئاژانسه مرۆییه‌کان پڕن له‌و پێشلکاری و توندوتیژیانه‌ی که له که‌مپه‌کان دژی ژنان و منالان و هاوسه‌رگیری منالان و گیچه‌لی سیکسی و لهشفرۆشیهک که رووبه‌رووی په‌نابه‌ران ده‌بیته‌وه، جگه له نه‌بوونی که‌مترین ستانداردی سه‌لامه‌ت وئاسایش تیادا، هه‌ر له راپۆرتی رێکخراوی نیوده‌وله‌تی کۆچ (IOM)دا هاتوه:
له‌سه‌ره‌تای سالی 2018 تائیستا واته له 91 رۆژدا 14651 که‌س به ڕێگای ده‌ریایی گه‌یشتونه‌ته ئه‌وروپا وه 498 په‌نابه‌ر خنکاون له‌سه‌دا 42 له‌ڕێگای ئیتالیاوه بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و ریژه‌یه‌ی تر له ڕێگای ئیسپانیا، یۆنان، قوبرسەوه بووه. رێكخراوی نیوده‌وڵه‌تی کۆچ ده‌ڵێن”له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 33 هه‌زارو 400 كۆچبه‌ر له‌ڕێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌یشتونه‌ته وڵاتانی ئه‌وروپا، له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 785 په‌نابه‌ر له ئاوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون و 45 په‌نابه‌ریان له سنوری ئاوه‌كانی نێوان یۆنان و توركیادا خنكاون یان بێسه‌روشوێن بوون.
به‌پێی ئاماری رێکخراوه‌که‌مان، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران عیراقی، له ئهیلویلی 2017وه 30 ته‌رمی په‌نابه‌ر که 26 كه‌سیان له‌ده‌ریا خنکاون به‌شیکیان و به‌هۆی سه‌ختی ژیانی پهنابهرییەوه خۆکوژیان کردووه ته‌رمه‌کانیان نیراوهتهوه هه‌رێمی کوردستان، جگه له گێرانه‌وه‌ی 287 په‌نابه‌ر که له‌لایه‌ن حکومه‌تی تورکیاوه دیپۆرتی سوریا کرانه‌وه زۆربه‌یان هاولاتی هه‌ریمی کوردستان بوون.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌روانگه‌ی ناسنامه‌ی ئینسانی ومافه‌کانی ئینسانه‌وه، بێگویدانە هه‌رجۆره ناسنامەیهکی قەومی و دینی و تایفی و رەگەزییەکان، مافی ئینسان به‌مافێکی جیهانداگر ده‌زانیت و بەرەسمیان دەناسێت. فیدراسیۆن مافه‌کانی په‌نابه‌ران به سه‌ره‌تاییترین مافیک ده‌زانیت که پیویسته په‌نابه‌ران لێی به‌هره‌مه‌ندبن، پیویسته بوار بۆ خهلاقییەت و توانای ئینسانی بدریت و کۆتایی به‌سیاسه‌تی دابراندن وئایزۆلهکردن وکەمپسازی په‌نابه‌ران بهێنرێت. فیدراسیۆن یه‌کیتی ئەوروپا ورێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، به‌رپرس ده‌کات به‌رامبه‌ر ئه‌و توندوتیژی وپیکدادان و وپه‌لاماردانی په‌نابه‌ران کهیهخسیری ژیانی ئاواره‌یی وده‌ربه‌ده‌ری که‌مپه‌کانن وداوای مافی په‌نابه‌ری و هاولاتی بوون وگویزانهوهیان بۆ نیوکۆمهلگە ئه‌وروپیه‌کان ده‌کات.
هاوکات بانگه‌وازی به‌ره‌ی ئازادیخوازی ومه‌ده‌نیه‌تی کۆمه‌ڵگە و دونیای شارستانیه‌ت و ئینسانی و هیزی ملیونی چه‌پ وکرێکاران و ئازادیخوازان ده‌کات که کۆمەڵگە بەقازانجی گێرانەوەی ئەمنیه‌ت و پێکەوه ژیان و تۆله‌رانس ڕێک بخاتەوەو په‌رچه‌می خه‌بات لەپێناو مافی هاولاتی یەکسان و بەرگری لە مافی هەڵهاتن وئەمنییهت وحورمەتی ئینسانی پەنابەر بلند ڕابگرێت.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌رۆژی جیهانی په‌نابه‌راندا لیستی ئه‌م داواکاریانه به‌رووی ئیمزاکه‌رانی لائیحه‌ی مافه‌کانی په‌نابه‌ران به‌رز ده‌کاته‌وه:
-
پیویسته ده‌ستبه‌جێ کۆتایی بهێنرێت به‌سیاسه‌تی راگرتنی په‌نابه‌ران وئاواره‌ی جه‌نگ له که‌مپه‌کانی ئاواره‌کان وئایزولهکردنیان له ژیانی شاری وگویزانهوهیان بۆ کۆمه‌ڵگەی ئارام وشایسته به ئینسان.
2- پیویسته حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو ناوچانانەی پەنابەرانی پیادەپەڕنەوە بەپەلە ناچاربکرێن سنورەکانیان بەرووی پەنابەراندا بکەنەوەو دیوارە دڕکاویەکانی سنوریان هەڵگرن، تا پەنابەران ناچارنەکرین ڕیگای سه‌ختی دەریاکان ودارستانە چڕەکان بگرنەبەر.
3- پێویستە حکومەتەکانی ئەوروپا ناچاربکرێن ئەو ڕێککەوتننامانەی کە لەگەڵ تورکیا ویۆناندا بەدژی پەنابەران و بۆ رێگەگرتن ودیپۆرتکردنەوەیان مۆریانکردووە، هەڵبوەشێننەوە.
4- ئەو پەنابەرانەی بێسەروشۆێنن و کەسوکاریان عەوداڵی دۆزینەوەیانن، حکومەتەکانی ئەوروپا و ئەو ولاتانەی پەنابەرانیان پیا تیپەردەبێت ناچاربکرێت بە بەدوا داچوون بکەن بۆ دۆزینەوەی ونبووەکان.
5- ده‌ستبه‌جێ په‌نابه‌ران لهگرتوخانه ده‌ستبه‌سه‌ره پهنابهریهکاندا ئازاد بکرێن.
6- کۆتایی هینان به جه‌نگ و ده‌خاله‌تی سه‌ربازی و میلیتاریزمی ئه‌مریکاو غه‌رب له‌لایه‌ک و روسیا‌و چین و حکومه‌ت و ئهوهیزو ده‌سه‌لاتانه‌ی به‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌دا دابه‌ش بوون. لە ولاتەکانی خۆرهەڵاتی ناوەراست وباکوری ئەفریقا.
7 – پێویستە ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا و غه‌رب ناچاربکرێن بەدهست هه‌ڵگرتن له‌سیاسه‌تی ده‌خاله‌ت و پشتیوانی له‌ده‌سته‌و تاقم و حکومه‌ته سه‌رکوتگه‌ره‌کان که‌خه‌ڵکی ئه‌و کۆمهڵگەیانهیان له‌گه‌ڵ جه‌نگ و پشێوی کۆمه‌ڵایه‌تی و نائارامی و برسێتی به‌ره‌و رووکردۆته‌وه. بەندو بەستەکانی لەگەل ئەوانەدا هەلبوەشێننەوە.
8- ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران له‌و وولاتانه‌ی له ئیستادا له‌گه‌ل جه‌نگ و کێشمه‌کێشی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی به‌ره‌وڕوون، چالاکبکرین بۆ به‌هاناوه چوونی ئاواره‌کان و په‌نابه‌ران و له‌وڕێگایه‌وه حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا ناچاربکرێن بۆ داننان به‌مافه‌کانی په‌نابه‌ران وهاوکاری ئاواره‌کاندا وگٶێزانەوەیان ..
9-. دابینکردنی ئیمکانیات و پیداویستی گونجاو به شێوه‌یه‌کی پلان دارێژراو و به مه‌به‌ستی هه‌رچی زووتر جێکه‌وتنی په‌نابه‌ر وکۆچبه‌ران له‌نیو ئه‌و کۆمه‌ڵگەیانه‌ی هانای بۆده‌به‌ن و به‌هره‌مه‌ندبوونیان له هه‌موو پێداویستیه‌کی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری به‌شیوه‌یه‌کی یه‌کسان.
-
بهڕهسمیهت ناسینی مافی په‌نابه‌ری بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که وه‌ک په‌نابه‌ری سیاسی به‌هۆی جه‌نگ وده‌عوای قه‌ومی و مه‌زهه‌بی وه‌یان بەدەلیلی جنسی له‌شۆێنی ژیانی خۆیان هه‌ڵکه‌نراون و هاوکارییان بۆ ده‌ستپیکردنه‌وه‌ی ژیانی ئاساییان.
فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بێ‌وچان ڕۆڵی خۆی لەپێناو هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسه‌تی که‌مپسازی و دژبه راگرتنی په‌نابه‌ران له گرتوخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌کان و دیپۆرتکردنه‌وه‌یان و له‌دژی راسیزم و جیاکاری و کویله‌کردنی ئینسانه‌کان ومافی هاولاتی یه‌کسان تیدهکوشیت، هاوکات بۆ به‌رگریکردن له لیستی ئه‌م داواکاریانه به‌ته‌واوی تواناوه به‌رده‌وام ده‌بێت ودڵنیایه لەم رێگه‌یه‌دا ته‌نها نییه‌و رێکخراوه‌کانی داکۆکیکار له په‌نابه‌ران بانگه‌واز ده‌کات بۆ پشتیوانیکردن له‌م داواکاریانه.
فیدراسیۆن سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
18/6/2018