په‌نابه‌رێکی کورد له ‌له‌نده‌ن ده‌می دۆریه‌وه‌ له‌نده ن گرتوخانه‌ی کۆلن برۆک 17/05/2018:

ئه‌مرۆ پینج شه‌مه‌ 17 مه‌ی له‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کدا که‌ ئاڕاسته‌ی سکرتارێتی فیدراسیۆنکراوه‌ “دانا عبدولا ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ی ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ گرتوخانه‌ی کۆڵن برۆک له‌ له‌نده‌ن راگیراوه‌ له‌ دۆێنی شه‌وه‌وه‌ له ‌ناره‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ هیشتنه‌وه‌ی له‌ زیندان ده‌می خۆی دوریه‌وه‌”

له‌ راگه‌یاندنێکی پیشتردا دانا به‌ فیدراسیۆنی راگه‌یاند”ماوه‌ی 17 ساڵه‌ له‌ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌م خاوه‌نی 4مناڵم.. وه‌ساڵی2015 جارێکی دیکه‌ دیپۆرتی به‌غدایان کردمه‌وه‌ سێ مانگ له‌سجنی فرۆکه‌خانه‌ی رایانگرتم و2ده‌فته‌ر دولارمدا تا به‌ریاندام ..”

له‌ په‌وه‌ندیه‌کی ته‌له‌فونیدا له‌گه‌ل ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ووتی”ئێمه‌ سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل هیچ ناره‌زایه‌تیه‌کدا نین که‌ ئازار به‌جه‌سته‌ بگه‌یه‌نیت به‌لام به‌داخه‌وه‌ زه‌ختو زۆری حکومه‌تی به‌ریتانیا ژیانی داناومناڵه‌کانی ناچار به‌ده‌م به‌ستنیشینکرد”

ده‌شتی ئه‌وه‌شی ووت “ئیمه‌ سه‌باره‌ت به‌دانا ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران و ئه‌منستی وهیومه‌ن رایت وه‌ج رێکخراوه‌ کانی داکۆکیکار له‌مافه‌کانی په‌نابه‌رانمان بانگه‌واز کردوه‌ تا دانا له‌و هه‌ڵومه‌رجه‌ ئازار به‌خشه‌ ده‌رکێشن و ناره‌زایه‌تی ده‌رببرن به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵسوکه‌وته‌ی حکومه‌ت به‌ریاتنیا و داوای ده‌ستبه‌جی ئازادکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ وبه‌ره‌سمیت ناسینی مافی په‌نابه‌ریان بۆیان وهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌ بکه‌ن که‌ له‌نیوان حکومه‌تی به‌ریتانیاوعیراق سه‌باره‌ت به‌په‌نابه‌ران ئیمزاکراوه‌”

له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ک له‌ په‌نابه‌ر که‌ زۆربه‌یان هاولاتی هه‌رێمی کوردستان له‌گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا ده‌ستبه‌سه‌رن و به‌هانه‌کانی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ گوایه‌ پێشتر کێشه‌ی یاساییان هه‌بوه‌ …له‌کاتێکدا ئه‌وانه‌ سزادراون و گه‌راونه‌ته‌وه‌ نیو ژیانی ئاسایی خۆیان و زۆربه‌یان ژن و منالیان هه‌یه‌، ئێستا دوایی سالانێکی زۆر ژیان دامه‌زراندنیان له‌ به‌ریتانیا‌ له‌ چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی نێوان حکومه‌تی عێراقیوبه‌ریتانیا بریاره‌  دیپۆرتی به‌غدایان بکه‌نه‌وه‌.

                                                                                                        

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *