په‌نابه‌رێکی کورد دوایی دیپۆرتکردنه‌وه‌ی له‌ به‌غدا زیندانی ده‌کرێت

له‌نده‌ن6/4/2018:

سه‌رکه‌وت هاوری ئه‌و په‌نابه‌ره‌ کورده‌ی دۆێنی له‌ له‌نده‌نه‌وه‌ دیپۆرتی فرۆکه‌خانه‌ی نیو ده‌وله‌تی به‌غدا کرایه‌وه‌ به‌ سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگه‌یاند”رزگار خه‌ڵکی شاری سلێمانیه‌ و ماوه‌ی 18ساله‌ له‌ ولاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات دوایی ‌ هێشتنه‌وه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌ گرتوخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری له‌نده‌ن، دۆێنی له‌ ڕێگای هێلی ئاسمانی مه‌له‌کی ئه‌رده‌نی به‌زۆرملی دیپۆرتی به‌غدای ده‌که‌نه‌وه‌ له‌وێش دوایی ئیهانه‌ت وسوکایه‌تی زیندانکراوه‌ و بێ هیچ هۆکارێک بریاره‌ محکه‌مه‌ بکرێت”

سه‌رکه‌وت ئه‌وه‌شی ووت “رزگار زۆر به‌زووی له‌لایه‌ن بالۆیزی عێراقی له‌ له‌نده‌ن پاسپۆرتی بۆ ده‌رکراوه‌ تا به‌زۆر دیپۆرت بکرێته‌وه‌”

ده‌شتی جه‌مال سکرتێری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی سه‌باره‌ت به‌ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ووتی”

پاسپۆرت ئاماده‌کردنو وه‌رگرتنه‌وه‌و زیندانیکردنی ئه‌و هاولاتیه‌ی شاری سلێمانی له‌ به‌غدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕێنمایانه‌یه‌‌ که‌ چه‌ند رۆژ به‌ر له‌ ئیسته‌وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئه‌وه‌یان راگه‌یاند:که‌بۆ رێگرتن لە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەرانی عێراقی رێنماییەكی بۆ باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەكانی لەدەرەوەی وڵات دەركردوەو داوا دەكات پاسپۆرتی گەڕانەوە بۆ هیچ پەنابەرێكی عێراقی نەكەن بەبێ ئامادەبونی خۆی”

 ئه‌وه‌شی ووت”سه‌ردانی ئه‌و گروپه‌ی حکومه‌تی عێراقی له‌ژیر ناوی لیژنه‌ی مافی مروڤ بۆ گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا نه‌خشه‌ دارشتنو هاوکاریکردن و جیبه‌جێکردنی پلانی سیاسه‌تی دژی ئینسانی حکومه‌تی به‌ریتانیا بوو به‌رامبه‌ر هاولاتیانی هه‌رێمی کوردستان له‌ده‌ره‌وه و پێویسته‌ رووبه‌رووی ناره‌زایه‌تی به‌رفراوان ببێته‌وه‌”

‌ ده‌شتی هه‌روه‌ها ووتیشی “پیویسته‌ ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی عێراق که‌ ‌دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانن ده‌ستبه‌جێ بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بکه‌ن بۆ لێپێچینه‌وه‌یان له‌ په‌رله‌مان وه‌ بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هاوکاریانه‌ی خراوه‌ته ئیختیاری‌ سیاسه‌تی ولاتانی ئه‌وروپا بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران”

 له‌ ئیسته‌دا نزیک به‌ 70 په‌نابه‌ر له‌ گرتوخانه‌ ده‌ستبه‌سه‌ره‌کانی به‌ریتانیا به‌ مه‌به‌ستی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ ڕاگیراون وتا ئێسته‌ هه‌وڵه‌‌کانی فیدراسیۆن به‌رده‌وام بۆ هاوکاریکردنو ئازادکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌.

 هه‌واڵی زیاتری  په‌نابه‌ران له‌ ماڵپه‌ری فیدراسیۆن ببینه‌:.

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *