٢٣مارسی ٢٠١٨:
لە لیدوانێکدا ژمارەیەک پەنابەری کورد لە گرتووخانەدەستبەسەرەکانی (کۆلن بروک،مۆرتن هۆل،هارمۆندۆرس..) لە ڕێگەی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقیەوە لەسەر دۆخی نالەباری گرتوخانە دەستبەسەرەکان ومامەڵەی کاربەدەستان وژیانیان لە بەریتانیا ، پەیامیک ئاڕاستەی ڕای گستی خەلکی کوردستان دەکەن وداوا دەکەن”فشار بهێنن بۆ حزب ولایەنە سیاسی وپەرلەمانتارەکان لە بەغدا کە ڕێگە نەدەن حکومەتی عێراقی هاوکاری حکومەتی بەریتانیا بکات بۆ ناردنەوەی پەنابەران و وەرگرتنەوەی پەنابەرانی بەزۆر نێراوە لە فرۆکەخانەی بەغدا وئەوریکەوتننامانە هەلبوەشینەوە بە ژیانی پەنابەرانەوە…”
هەروەها ئەوەش دەڵین “زۆربەیان سالانێکی زۆرە لەبەریتانیا ژیان بەسەر دەبەن وبەهۆی مامەلەی نادروست وفشاری دەزگا ئەمنیەکانی بەریتانیاوە چەند پەنابەر رووبەرووی تێکجونی دەروونی وخۆکوژیکردۆتەوە..”
ئەم لیدوانانە لەلایەن لوقمان حمە رەش هەلسوراوانی فیدراسیۆن لە بەریتانیاوە سازدراوە تەواوی پەیامی پەنابەران بۆ رای گشتی خەلکی کوردستان لەم لینکە ی خوارەوە گۆێ لێبگرن: