ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری کورد له زیندانه‌وه نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن
usr_web171_1
شوبات 24, 2018
ماڵه‌وه, ناوه‌ندی هه‌واڵگری
510 Views
له‌نده‌ن-گرتوخانه‌ی کۆڵن برۆک-23/2/2018
ژماره‌یه‌ک په‌نابه‌ری کورد که هه‌مویان هاولاتی هه‌رێمی کوردستانن له‌ڕێگای فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ن وداوا ده‌که‌ن”خه‌ڵکی کوردستان فشار بهێنن بۆ ئه‌حزبو لایه‌نه‌سیاسیانه به‌تایبه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانتاره کوردانه‌ی به‌ناوی نۆێنه‌ری خه‌ڵکی کوردستان له به‌غدا دانیشتون تا ڕێگه‌نه‌ده‌ن که حکومه‌تی عێراقی بازرگانی به‌ژیان و داهاتووی ئێمه‌وه بکات..”
هه‌ر له نامه‌که‌یاندا داوایانکردوه که حکومه‌تی عێراقی”ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه که له‌نیوان حکومه‌تی عێراقی و به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌و هیچ په‌نابه‌رێکی به‌زۆر نێراوه له فرۆکه‌خانه به‌غدا وه‌رنه‌گرنه‌وه ..”
ئه و په‌نابه‌رانه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن”له‌کاتی دیپۆرتکردنه‌وه‌دا توشی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌دا ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتدارانی به‌غداوه وه‌به بڕێکی زۆر پاره به‌ریان ده‌ده‌ن”
له‌نامه‌که‌شدا ئه‌وه هاتوه‌که”ئه‌م هه‌نگاوه له کاتێکدایه که ئێمه زۆرینه‌مان خاوه‌نی ژن‌و مناڵین وسالانێکی زۆره له‌م ولاته‌دا ده‌ژینو ژیانمان دامه‌زراندوه ..”
سه‌باره‌ت به حکومه‌ت عێراقی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێن”پێشتر حکومه‌تی عێراقی لیژنه‌یه‌کی پێک هێناوه بۆ سه‌ردانی کردنی ئیمه له گرتوخانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانکاریمان بۆ بکه‌ن به‌نایاسایی وزۆره‌ملی بمانێرنه‌وه بۆ به‌غداو وپاسپۆرتی سه‌ریعمان بۆ ئاماده بکه‌ن..”
ماوه‌ی جه‌ند مانگێکه حکومه‌تی به‌ریتانیا ده‌ستیان کردوه به ده‌ستگیرکردنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی پیش‌تر کیشه‌ی نایاسایان هه‌بوه ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی سزادراونوگه‌راونه‌ته‌وه نیو ژیانی ئاسایی خۆیان به‌لام جارێکی دیکه ده‌ستگیریان ده‌که‌ن و ڕاپیچی گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ریان ده‌که‌ن تا به‌زۆره‌ملی له‌چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنێکی نێوان حکومه‌تی عێراقی وحکومه‌تی به‌ریتانیا دیپۆرتی به‌غدا یان بکه‌نه‌وه.
ده‌قی نامه‌که‌یان هاوپێچه: