لەناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە:
ڕیکەوتنامەی نێوان عێراق وبەریتانیا بۆدیپۆرتی پەنابەران دەچێتە بواری جیبەجێکردنەوە
بەریتانیا -گرتووخانەی دەستبەسەری بروک هاوس:١١/١٢/٢٠٢٤:
کەسوکاری پەنابەرکۆژین شەریف لە لەندەنەوە بەناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنیان ڕاگەیاند”کە کوژینی تەمەن ٢٩سال لەساڵی ٢٠١٥وە لەولاتی بەریتانیا داوای مافی پەنابەریکردوەو لە بەرواری ١٠/١٢/٢٠٢٤ دەستگیرکراوە وتیکتی پێدراوە، بریارە ١٨/١٢/٢٠٢٤ پێچەوانە بەخواستی خۆی لەفرۆکەخانەی هیسرۆوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیودەولەتی بەغدا بکرێتەوە”
بەڵگەی ئەوەشیان بە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنداوە”کە کۆژین لەرێگەی هێڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی کاتژمیر ١٦.٠٥ئێوارە دیپۆرتی عەمان پاشان بەغدا دەکرێتەوە”
لە پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەل دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی دا سەبارەت بەدەستگیرکردنی ئەو پەنابەرە ووتی”دەستگیرکردنی کۆژین لە چوارچێوەی ڕیکەوتنامەیەکدا دەچێتە پیش کە بەدوای سەردانەکەی ئەم دواییانەی ئیڤیت کۆپەر وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بۆ عێراق و کۆبوونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆی عێراق، عبدول ئەمیر شەمەری و پاشان سەردانی هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوە لەگەل نیچیرڤان بارزانی، سەۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەو دەرەنجامەی لێکەوتەوە کەئەو پەنابەرە عێراقیانەی کە کەیسەکانیان رەدکراوەتەوە بەزۆرەملی دیپۆرت بکرێنەوە”
دەشتی ئەوەشی ووت”ئێمە سەرباری بەتوندی سەرکۆنەکردنی واژوکردنی ئەم ڕێکەوتننامە نامرۆڤانەیە، حکومەتی عیراق وهەرێم بە بەرپرس دەزانین لە تێکدانی ژیانی پەنابەرانو ئەوزەختوفشارانەی کەبەهۆی ئەم سیاسەتە دژ پەنابەریەوە رووبەرووی پەنابەرانکراوەتەوە”
ووتیشی”هەموو هەوڵەکانی خۆمان بە پشتیوانی ئازادیخوازانو رێکخراوەکانی داکۆکیکار لەمەفەکانی پەنابەران دەخەینەگەر بۆ بەرگرتن بەم سیاسەتە نامرۆڤانەیەوە وهەڵوەشاندنەوەی ئەم ڕێکەوتننامەیە”
لە ئێستەدا ژمارەیەك لە پەنابەران لەکاتی ئیمزاکردنی لە بنکەکانی پۆلیس دەستگیرکراونو لە گرتووخانە دەستبەسەرەکانی بەریتانیا ڕاگیراون ولەبەردەم مەترسی دیپۆرتکردنەوەدان بۆ عێراق وهەرێمی کوردستان .
ههواڵی زیاتری پهنابهران له ماڵپهری فیدراسیۆن بخۆێنهوه:.