دڵنیا ببەرەوە لەوەی کە ئەتوانی داوای ڕەگەزنامەی بەریتانی بکەیت. باوترین جۆر پێی دەوترێت (Naturalisation)
دەتوانی بەم شێوە داوای ڕەگەزنامەی بەریتانی بکەی ئەگەر:
-
١٨ یاخود لەسەرو ١٨ ساڵەوە بیت. کەسایەتییەکی خاوێنت ھەبێ بۆ نمونە ھیچ تۆمارێکی تاوانباریت نەبێت، وە ھیچ فێڵێکت لە وەزارەتی ناوخۆ نەکردبێت یان تێکەڵ بە ھەراسانکردنی پەنابەری نەبوبێتی لە ماوەوی ١٠ ساڵی ڕابردوودا.
-
ئەگەر بتەوێ بەردەوام لە بەریتانیا بژی
-
فێری زمانی ئینگلیزی بوبێتیت و ئاشنای ژیانی بەریتانیا بیت.
-
مەرجەکانی مافی مانەوەت تیابێت.
-
دەبیت بەلانی کەمەوە ٥ ساڵ لە بەریتانیا ژیابیت بەر لە پێشکەشکردنی مامەڵەکە و لەو پێنج ساڵەدا نابێت زیاتر لە ٤٥٠ ڕۆژ لەدەرەوەی بەریتانیا ژیابیت و نابێت لە دواھەمین ١٢ مانگدا ٩٠ ڕۆژ لە دەرەوەی بەریتانیا ژیابیت.
-
ئەگەر لە ئەوروپاو لە وڵاتێکی دەرەوەی ناوچەی بازرگانی ئەوروپای ناسراو بە (EEA) دەژیت و لە ماوەی ١٢ مانگی ڕابردوودا لە بەریتانیا مانەوەی ھەمیشەیت وەرگرتبێت.
-
ئەگەر لە وڵاتێکی ناو ناوچەی بازرگانی ئەوروپا دەژیت دەبێت بەڵگەنامەی مانەوەی ھەمیشەیت پێبێت و پێشێلکاری ھیچ یاسایەکی پەنابەرێتیت نەکردبێ لە بەریتانیا.
مەرجەکان جیاواز دەبن ئەگەر ھاوسەرەکەت یان ھاوژینەکەت ھاوڵاتی بەریتانی بێت.
ئەگەر بە ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە ڕێکخستنی کاروباری پەنابەراندا تێپەر نەبوبێتی ئەوا ئەو کاتەی لە بەریتانیادا ژیاویت ھەژمار ناکرێت. بۆ نموونە ئەگەر وەک دیپلۆمات یان ئەندامی ھێزێکی چەکداری میوان لە بەریتانیا بیت. بەر لەپێشکەشکردنی مامەڵەکە ھەموو ڕێنماییەکان بخوێنەرەوە لە ھەندێ باردا دەتوانی تەنھا لەڕێگەی (Registration) ببیت بە خاوەنی ناسنامەی بەریتانی.
تا ئەو کاتەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بمێنێتەوە، ھیچ گۆرانکارییەک بەسەر بارودۆخ و مافەکانی ھاوڵاتیانی وڵاتانی تری ئەوروپا کە لە بەریتانیا دەژین نایەت، بەھەمان شێوەش بۆ ھاوڵاتیانی بەریتانی کە لە وڵاتانی ئەوروپی دەژین.
-
ئەگەر منداڵەکەت لە خوار ١٨ ساڵەوەیە دەتوانی تۆ مامەڵەکەی بۆ پێشکەش بکەی. پێویستیشی بە دەرچوون لە تاقیکردنەوەی (ژیان لە بەریتانیا) نییە.
بۆ زانیاری زیاتر ڕێبەری MN1 بخوێنەرەوە
کرێی تێچونی مامەڵەکە جیاوازە بۆیە دەبێت لەوبارەوە زانیاریەکان بدۆزیتەوە.
ئەگەر ھاوژینەکەت ھاوڵاتی بەریتانیا بێت ئەوا دەتوانی داوای ناسنامەی بەریتانی بکەیت ئەگەر:
-
١٨ یاخود لەسەرو ١٨ ساڵەوە بیت. کەسایەتییەکی خاوێنت ھەبێ بۆ نمونە ھیچ تۆمارێکی تاوانباریت نەبێت.
-
فێری زمانی ئینگلیزی بوبێتیت و ئاشنای ژیانی بەریتانیا بیت.
-
مافی مانەوەی ھەمیشەیت ھەبێت.
تا ئەو کاتەی ھاوژینەکەت لە دەرەوەی وڵات بۆ بۆ حکومەتی بەریتانیا ئیشنەکات یان لە ڕێکخراوێک نەبێت کە زۆر لە حکومەتەوە نزیک بێت، تۆ دەبێت بەلانی کەمەوە ٣ ساڵ لە بەریتانیا ژیابیت و نابێت لە ماوەی ئەو ٣ ساڵەدا ٢٧٠ ڕۆژ لە دەرەوەی بەریتانیا بوبێتی وە ناشبێت لە دواھەمین ١٢ مانگدا ٩٠ ڕۆژ لەدەرەوەی بەریتانیا بوبێتی. ھیچ یاسایەکی پەنابەریت نەشکاندبێ.
ڕێگاکانی پێشکەشکردنی مامەڵەکە.
سێ ڕێگا ھەیە بۆ بەدەستھێنانی ڕەگەزنامەی بەریتابی لە ڕێگەی Naturalisation وە، ئەوانیش:
-
پێشکەشکردنی مامەڵەیەکی کەسی: فۆڕمێکی تایبەت پڕدەکەیتەوە کە لەگەڵیدا زانیاری شێوازی پڕکردنەوەکەی لەگەڵدایە و پێشت نیشاندەدات ئەگەر بەڵگەنامەیەکی ترت پێویست
-
پێشکەشکردنی مامەڵەکە لە ڕێگەی بەکارھێنانی (NCS) (سیستمی پشکنینی نەتەوەیی) کە لە ڕێگەی ئەنجومەنی ئەو ناوچەیەی کە لێی دەژیت بەڕێوە دەبرێت وئەوان یارمەتیت دەدن لە پێشکەشکردنی مامەڵەکەدا
-
لە ڕێگەی نوێنەرەوە.
کە ئەم نوێنەرە دەکرێت کۆمپانییایەکی تایبەت یان کەسێک بێت کە دەتوانێت ھاوکاریت بکات لە پێشکەشکردنی مامەڵەکەدا. دڵنیا ببەرەوە کە ئەو کەسە یان دەزگایە لە نوسینگەی کۆمسیاری کاروباری پەنابەران(OISC)تۆمارکراوە. ھەروەھا دەتوانی ھەندێک پارێزەر(solicitor,barristers) بەکار بھێنیت کە لە (OISC) یش تۆمار نەکرابێ, کە لەم یانانەی خوارەوەدا خۆیان دەبیننەوە:
-
General Council of the Bar
-
Law Society of England and Wales
-
Chartered Institute of Legal Executives
-
Faculty of Advocates
-
Law Society of Scotland
-
General Council of the Bar of Northern Ireland
-
Law Society of Northern Ireland