فیدراسیۆن ئاماری پەنابەران بۆ ساڵی 2023 بڵاو دەکاتەوە
usr_web171_1
كانونی دووهم 14, 2024
ماڵهوه, هەواڵ
223 Views
تورکیا:
بەپێی ئاماری سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە سنوری ووشکانی و ئاوی و ناوشارەکان لەساڵی 2023دا دەستگیرکراون بریتیە لە 254هەزارو هەشت پەنابەر ، کە ژمارەکە لەئاست ساڵی 2022دا کەمی کردووە کە بریتی بوو لە 285هەزارو 27 پەنابەر هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ووڵاتی تورکیا پؽدانی ڤیزای سەخت کردووە بۆ چەندین ووڵات لەنؽوانیاندا عێراق و هەرێمی کوردستان .
لەو ژمارەیەش هاووڵاتیانی هەرێمێ کوردستان و عێراق کە لەساڵی 2023 دەستگیرکراون بریتیە لە 8هەزارو 803 پەنابەر کە لەئاست ساڵی 2022دا زیادی کردووە کە بریتی بوو لە 6هەزارو 628 پەنابەر .
وە هەروەها پەنابەرانی ئەفغانی کە لەساڵی 2023دا دەستگیرکراون بریتیە لە 68هەزارو 687 پەنابەر کە لەپلەی یەکەمدان وە پەنابەرانی سوری لەپلەی دووەمدان کە بریتیە لە 58هەزارو 621 پەنابەر ،
سەبارەت بەداواکردنی مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتی لەتورکیا لەساڵی 2023دا بریتی بووە لە 19هەزارو 17 داواکاری پەنابەرێتی کە ئەم ژمارەیەش کەمی کردووە لەئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 33هەزارو 246 داواکاری پەنابەرێتی هۆکارەکەش بۆ سەخت وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی لەلایەن تورکیاوە.
پەنابەرانی ئەفغانی لەپلەی یەکەم دابوون بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی بە 13هەزارو 68 داواکاری مافی پەنابەرێتی لەساڵی 2023دا .
پەنابەرانی عێراق و هەرێمی کوردستانیش لە پلەی دووەم دابوون بە 2هەزارو 776 داواکاری پەنابەرێتی لەساڵی٢٠٢٣دا ،
وە پەنابەرانی ئێرانیش لەپلەی سێیەم دابوون بە یەک هەزارو 416 داواکاری پەنابەرێتی لەساڵی٢٠٢٣دا .
دەستگیرکردنی قاچاخچی :
وە سەبارەت بەدەستگیرکردنی قاچاخچی و ئەو کەسانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن لەساڵی2023دا بریتیە لە 10 هەزارو 482 کەس کە ژمارەکە زیادی کردووە لەئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 9هەزارو 147 قاچاخچی هۆکارەکەش بۆ ئەو ئۆپراسیۆنانە دەگەڕێتەوە کە وەزیری نوێ ی ناوخۆی تورکیا بڕیاری دەرکرد بە دەستگیرکردنی پەنابەرانی نایاسایی و قاچاخچیەکان لەناوەندی ساڵی 2023 دا کە تائێستاش پرۆسەکە بەردەوامە .
سەبارەت بە ژیان لەدەستدانی پەنابەران لەسنورەکانی تورکیا :
لەساڵی 2023دا بریتیە لە 226 پەنابەر کە ژمارەکە زۆر کەمی کردووە لەئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 345 پەنابەر کە ژیانیان لەدەست دابوو ، سەبارەت بە ڕەگەزنامەی ئەو پەنابەرانەی ژیانیان لەدەست داوە سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ئاماژە بەڕەگەزنامەکانیان ناکات لەگەڵ ئەم ئامارەشدا بەسەدان پەنابەر لەساڵی 2023دا لەکاتی پەڕینەوەیان بۆ یۆنان و ئیتاڵیاو بوڵغاریا بێ سەرو شوێن بوون لە نؽوانیاندا پەنابەرانی هەرێمی کوردستانیش هەن کە فیدراسیۆن بەدواداچوون دەکات بۆ ئەو پەنابەرە کوردانەی کە لەلایەن کەس و کاریانەوە داوا لە فیدراسۆن کراوە بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان .
سەبارەت بەداواکردنی جۆرەکانی ئیقامە لەتورکیا:
هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پلەی سێیەم دان بە 91هەزارو 109 داواکاری ئیقامە کە ژمارەکە زۆر کەمی کردووە لەئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 132هەزارو 41 کەس کە ئیقامەیان وەرگرتبوو هۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ڕاگرتنی پێدانی ئیقامە بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئەو ژمارەیەش زیاتر ئەوانەن کە ئیقامەکانیان بۆ نوێ کراوەتەوە هەر لەو ژمارەیەش 5هەزارو 990 ئیقامەیان ئیقامەی خوێندنن .
سەبارەت بە دووبارە نیشتەجێکردنی ئەو پەنابەرانەی لەتورکیان –إعادة التوطين :
بەپێی ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لەتورکیا بۆ ساڵی 2023دا کەیسی 16 هەزارو 93 پەنابەر دراوە بەو ووڵاتانەی کە پەنابەر لەهەمان ڕێکخراو وەردەگرن لەو ژمارەیەش 14 هەزارو 738 کەیسیان کەیسی پەنابەرانی سوری بوون کە 7هەزار و 647 کەیسیان پەسەند کراون و گەیشتوون بە ووڵاتانی سێیەم کە لە پلەی یەکەمدابوون ژمارەکە زیادی کردووە لەئاست ساڵی 2022دا کە بریتی بوو لە 6 هەزار و 591 پەنابەر کە بەڕێکراون بۆ ووڵاتانی سێیەم .
سەبارەت بەپەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراقیش لەتورکیا سەر بە بەهەمان ڕێکخراو کە بەپێی ئاماری فەرمی سەرۆکایەتی کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا ژمارەیان زیاتر لە 147 هەزار پەنابەرە کە لە پلەی یەکەمی پەنابەرانی نێودەوڵەتیە سەر بەڕێکخراو نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران لە کۆی 267هەزار پەنابەر بەڵام لەساڵی 2023دا لە کۆی 147 هەزار پەنابەر تەنها کەیسی 40 پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق دراوە بەو ووڵاتانەی پەنابەر لە هەمان ڕێکخراو وەردەگرن. ئوستوڕاڵیا 8 پەنابەر ، پورتوگال 2 پەنابەر ، ئەمەریکا 30 پەنابەر کە ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری لەلایەن پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق دروست کردووە کە بەتەواوی پشتگوێخراون سەرەڕای زۆری ژمارەیان لەهەمان کاتدا بێ کێشەترین پەنابەرن لەتورکیا لە ئاست گشت پەنابەرەکانی تر لەگشت ڕوویەکەوە کە لەهەمان کاتدا سەخترین ژیان بەڕێ دەکەن بەهۆی زۆرمانەوەیان و گۆڕانکاری سیاسەتی کۆچ و کۆچبەران و نالەباری بژێوی ژیان و گرانبوونی ژیان و لێبڕینی بیمەی تەندروستی وە ترسی ڕەتکردنەوەی داواکاری مافی پەنابەرێتیان .
لەهەمان کاتدا هەر لەساڵی 2023دا یەك هەزارو 460 پەنابەری هەرێمی کوردستان و عێراق لەتورکیاوە لەڕێگای هەمان ڕێکخراوەوە گەیشتوون بە ووڵاتانی سێیەم بەڵام ئەم ژمارەیە ئی ساڵانی 2014 و 2015 و 2016 کە لەلایەن ئەو ووڵاتانەی ئاماژەی پێدەکەین وەر گیرابوون بەڕێ نەکرابوون لەساڵی 2023دا بەڕێکرابوون.
ئەمەریکا یەك هەزارو 10 پەنابەر ، ئوسترالیا 312 پەنابەر ، پورتوگال 82 پەنابەر ، کەنەدا 36 پەنابەر ، بەڕیتانیا 20 پەنابەر .
ئاماری جیهانی:
بەپێی ئاماری ڕێکخراوی کۆچی نێودەووڵەتی IOMئەو پەنابەرانەی بەشێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە ووڵاتانی ئەوروپا لەساڵی 2023دا بریتی یە لە 286 هەزارو 292 پەنابەر کە 257 هەزار و 242 پەنابەریان لەڕێگای دەریاوە بووە وە 29 هەزار و 50 پەنابەریشیان لەڕێگایی ووشکانیەوە بووە کە ژمارەکە لە ئاست ساڵی 2022دا زۆر زیادی کردووە کە بریتی بوو لە 189 هەزار و 620 پەنابەر.
ئەوپەنابەرانەی لەڕێگایی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپاو ووڵاتانی تر ژیانیان لەدەستداوە و بێ سەرو شوێن بوون:
ئەوپەنابەرانەی لەڕێگایی گەیشتن بە ووڵاتانی ئەوروپاو ووڵاتانی تر ژیانیان لەدەستداوە و بێ سەرو شوێن بوون لەساڵی 2023دا بریتی بووە لە 3 هەزارو 711 پەنابەر کە ژمارەکە لەئاست ساڵی 2022دا زۆر زیادی کردووە کە بریتی بووە لە 2 هەزار و 970 پەنابەر هەر لەساڵی 2023دا 2هەزار و 644 پەنابەر لەڕێگایی پەنابەرێتی دا ڕووبەڕووی گیرخواردن و گرفت بونەتەوە.
سەبارەت بە ئاماری پەنابەران لە وڵاتانی ئەوروپا:
لە 7 مانگی سەرەتایی ساڵی 2023دا 601 هەزارو 600 پەنابەر داوای مافی پەنابەرێتیان کردووە کە لەو ژمارەیە 556 هەزار و 200 پەنابەریان یەکەم جاریان بوە کە کۆی ژمارەکە لە 25% زیادی کردبوو لەئاست ساڵی 2022دا،
وە لە کۆتایی مانگی حەوتی هەمان ساڵ دۆسیەی 955 هەزارو 200 پەنابەر بە هەڵپەسێردراوی مابوونەوە کە ژمارەکە لەئاست ساڵی 2022دا بەڕێژەی 25% زیادی کردبوو کە بریتی بوو لە 764 هەزار و 400 دۆسیەی پەنابەران .
ئاماری فەرمی فەرمانگەی فیدڕاڵی کۆچ و پەنابەرانی ئەڵمانیا زۆرترین ئەو پەنابەرانەی داوای مافی پەنابەرێتیان لە ئەڵمانیا کردبوو بەم شێوەیە بووە:
یەکەم: سوریا 102 هەزارو 930 پەنابەر
دووەم: تورکیا 61 هەزار و 181 پەنابەر
سێیەم: ئەفغانستان 51 هەزار و 275 پەنابەر
چوارەم: عێراق و هەرێمی کوردستان 11 هەزار و 152 پەنابەر
پێنجەم: ئێران 9 هەزار و 384 پەنابەر
ئاماری فەرمی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR بۆ کاروباری پەنابەران :
لەساڵی 2023دا ژمارەی پەنابەران و ئاوارەبوون بەناچاری 114 ملیۆن کەسی تێپەڕاند لەسەراسەری جیهاندا بەهۆی جەنگ و نائارامی و ناسەقامگیری سیاسی و دینیو ئابوریەوە.
لەو ژمارەیە 62 ملیۆن و 200 هەزار کەسیان ئاوارەی ناوخۆی ووڵاتەکانیان بوون کە لە کۆی ژمارەکە لە 57% پێک دەهێنن هەروەها ژمارەی پەنابەرانی سەر بە هەمان ڕێکخراو بەرزبۆتەوە بۆ 36 ملیۆن و 400 هەزار پەنابەر هەروەها لە کۆی 73 کەس لەجیهاندا یەک کەس بەناچاری ئاوارەو پەنابەر بووە وە لە کۆی 10 پەنابەرو ئاوارە 9 کەسیان لە ووڵاتانی هەژارو ئابووری لاواز دەژین هەروەها لەساڵی 2023دا 404 هەزار پەنابەرو گەڕاونەوتەوە ووڵاتەکانیان کە زۆرینەیان گەڕانەوەیان مەترسی داربوە لەسەر ژیانیان . هەروەها 2 ملیۆن و 700 هەزار ئاوارەش گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان وە ئاماژەی بەوەشدا کە زیاتر لە 5 ملیۆن پەنابەر پێویستیان بە مافی پەنابەرێتی نێودەوڵەتیە .