لە ناوەندی هەواڵگری فیدراسیۆنەوە: جۆن مەلۆنی بەجێگری سکرتێری گشتی یەکیتی کریکاری خزمەتگوزاری وبازرگانی هەڵبژێرایەوە

کارن جۆنسن هەڵسوراوی خۆبەخشی فیدراسیۆن بە ناوەندی هەوڵگری فیدراسیۆنی ڕاگەیاند”دۆێنێ ١٤/١٢/٢٠٢٣ دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان جۆن مەلۆنی بە جێگری سکرتێری گشتی یەکیتی خزمەتگەزاری گشتی وبازرگانی PCSهەڵبژێرایەوە.”

جۆن مەلۆنی یەکێکە لەهەڵسوراوانی یەکیتی کرێکاریەکانی بەریتانیا  هەمیشە پشتگیری لە ڕێکخراوە کریکاریی وپەنابەریەکان  کردووە، چ کاتێک نوێنەری ئاسایی PCS بووە و چ لەو کاتەوەی کە بووەتە یاریدەدەری سکرتێری گشتی PCS. بە تایبەتیترهەمیشە  پشتیوان و هاوکار بووە بۆ کەمپەینەکانی فیدراسیۆن لە کاتی  هەڵمەتی دژی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی کورد وعێراقییەکان بۆ عێراقدا پرۆژە بریاری بردە نیو کۆنفرانسی یەکیتیەکەیان دژبەدیپۆرتی پەنابەرانی بۆ عێراقو ئەمسالیش برۆژ بریارێکی بردە کۆنفرانسەکەیان بۆ پشتیوانی لەبزووتنەوەی کرێکاریی ئیران.هەروەها یارمەتیدەرمان بوو لە دژایەتیکردنی سیاسەتی حکومەت بۆ ناردنی  پەنابەران بۆ ڕواندا.

شایەنی باسە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەسەرەتایی هەلمەتی بانگەشەی هەڵبژرادنی کاندیدەکان بۆجێگری سکرتیری گشتی یەکیتی کرێکاریی PCS،دەشتی جەمال سکرتیری فیدراسیۆن بە نامەی پشتیوانی وپەیامی ڤیدیوی لە هەڵمەتی دوبارە هەلبژاردنەوەی جۆن مەلۆنیدا بەشداریکردوهەروەها لەنامەیەکیشدا کە کۆپی بۆ ناوەندی هەوالگری فیدراسیۆن نێراوە دەشتی جەمال نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی جۆن مەلۆنیکردوە.

جۆن مەلۆنی بەجێگری سکرتێری گشتی یەکیتی کریکاری خزمەتگوزاری وبازرگانی هەڵبژێرایەوەجۆن مەلۆنی بەجێگری سکرتێری گشتی یەکیتی کریکاری خزمەتگوزاری وبازرگانی هەڵبژێرایەوە

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

خەڵکی ستەمدیدەی سوریا پێویستیان بەهاوکاری و بەهاناوە چوون هەیە!

مرۆڤدۆستان، خەڵکی ئازادیخواز! جارێکی دیکە دەوڵەتانی ئەمپریالیستی و بەربەریەتی سەرمایەداری و حەلیفە ناوچەیەکانیان ووڵاتی سوریایان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *