پرۆژهی Watch the Med بهرامبهر پێشلکاریهکان دژی مافی پهنابهران لهدهریادا بناسن
usr_web171_1
كانونی یهكهم 2, 2017
ماڵهوه
575 Views
فیدراسیۆنی سهراسهری پهنابهرانی عێراقی(IFIR) بهپێویستی دهزانیت شهبهکهی Watch the Med به پهنابهران بناسینێت که بهرنامهیهکی نهخشهیی ئهنتهرنێتیه کار دهکات دژی ئهو پیشلکاریانهی که بهرامبهر مافهکانی پهنابهران لهسنوره ئاوییهکانی ولاتانی ئهوروپا ئهنجام دهدهرێت بهتایبهتی لهدهریایی سپی ناوهراستدا، له بهشێکی زۆر له ولاته ئهروپیهکان ئۆفیسیان ههیه وهکار دهکات له ڕێگای کۆکردنهوهی زانیاری تا فشار بخاته سهرحکومهتهکانی ئهوروپا که ڕێز لە ئەرکەکانی خۆیان بگرن و ژیانی پەنابەران لە دەریادا ڕزگار بکەن
.
(Watch the Med)
بەرنامەیەکی نەخشەییە لە ئینتەرنێتدا بۆ نیشاندانی مردنی پەنابەران و ئەو پێشێلکارییانەی دژ بە مافەکانیان لەسەر سنورە ئاوییەکانی وڵاتانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن۰ (WatchtheMed) وەک بەشێک لە کەمپینی ( Boat4people) لەساڵی ۲۰۱۲ لە دەریای ناوەڕاست دەستی بەکارکرد .
ئەمڕۆ ئەم پڕۆژەیە لە تۆڕێکی فراوانتر لە ڕێکخراو و چالاکوان و توێژەران پێک دێت۰ (WatchtheMed) لە ڕێگەی هەماهەنگی نێودەوڵەتی لەگەڵ کۆچبهران٫ ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ٫ چالاکوانان٫ توێژەران و گەشتکەرانی ناو دەریا کە لە ناو و چواردەور و دەرەوەی دەریای ناوەڕاستدا چالاکن و بە سود وەرگرتن لە زانیاری تەکنەلۆجی نەخشەیی نوێ ئامانجییەتی کە مردنی پەنابەران و پێشێلکارییەکانی دژیان تۆمار بکات کە بەرئەنجامی سیاسەتی سەربازییانەی سەرسنوری ڕژێمی وڵاتانی باشوری ئەورپایە۰ ئەو نەخشە ئینتەرنێتییە ڕێگە دەدات بە خستنە بەر دەستی ئەو حاڵەتانەی بە درێژایی جوگرافیای یاسایی و ئاڵۆزی سیاسی دەریای ناوەڕاستا ڕویان داوە۰ لە ڕێگەی ڕزگاربوان و شایەتحاڵەکان٫ هەروەها لە رێگەی شیکردنەوەی شەپۆلەکانی زەریاو تۆماری مۆبایلی و وێنەی سەتەلایتییەوە٫ دەکرێت ئەوە دیاریبکرێت کە لەچ ناوچەیەکی گەڕان و ڕزگارکردندا٫ وە لە چ ناوچەیەکی ئۆپەراسیۆنی سەربازی و ژێر دەسەڵاتی یاسایدا٫ چ حاڵەتێک ڕوی داوە۰ هەروها نیشاندنی ئەو بەلەمانەی کە لە نزیک ڕوداوەکەوە بوون۰
خستنە بەردەستی وەها زانیارییەک گرنگە بۆ دیاریکردنی گرتنە ئەستۆی بەرپرسیارێتی بەرامبەر پێشێلکارییەکان کە لە دەریادا ڕوودەدەن۰
جیا لە بنیاتنانەوەی ڕوداوەکانی ڕابردوو٫ ئەم بەرنامەیە ڕێگە دەدات بە چەندان کەسایەتی جیاواز بۆ دەستنیشانکردنی ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە لە ئارادایە۰
ئەو تۆمارە بەڵگەنامەییەی کە لەلایەن (WatchtheMed) خراوەتە گەر هەوڵێکە بۆ یارمەتی دانی ئەو ڕێکخراوانەی کە بەرگری لە مافی پەنابەران دەکەن٫ پەنەبەران لە ماف و سەلامەتیان لە دەریادا ئاگادار دەکەنەوە٫ فشار دەخەنە سەر دەسەڵاتداران تا ناچاربن بە ئەرکەکانیان لە دەریادا هەستن٫ پشتیوانی ئەو کەمپینانە دەکەن کە لەلایەن کەسوکاری مردوان و ونبوانی دەریاوە بەڕێوە دەچن٫ وە پشتیوانی ڕێکاری یاسایی دەکەن دژ بەوانەی مافی پەنابەران پێشێل دەکەن
WTM زانیاری بڵاو دەکاتەوە دەربارەی ماف و ئاسایشی ناو دەریا بۆ پەنابەران و ئەوانەی بەدەریادا گەشتدەکەن.
چۆن WTM کار دهکات:
-
ڕاپۆرتدان٫ (WTM) ئەو زانیارییانە کۆدەکاتەوە کەلە مۆبایل و ئینتەرنێتەوە نێردراون لەلایەن پەنابەران و خزمەکانیان و ئەوانەی بە ئاودا سەفەرییان کردووە لەگەڵ شایەتحڵەکانی دیکەی پێشێلکارییەکانی پێشوی ناو دەریاکان٫ وە ئەم زانیاریانە لە چوار چێوەیەکدا لە ئینتەرنێتدا نیشان دەدرێن
-
ئاڕاستە کردن،شایەتیەکان و جۆرەکانی تری بەڵگەکان لەگەڵ تەکنەلۆجیای وەکو نەخشەی دۆزینەوەی شوێنە جوگرافیەکان و وێنە سەتەلایتەکان لەیەک دەدات بۆ دروست کردنەوەی ڕووداوەکان و دیاری کردنی بەرپرسیارێتی.
-
زانیارییە زیندوەکان لەسەر پێشێل کارییەکانی ناو دەریا بەکار دەهێنێت بۆ فشارکردنە سەر دەسەڵات داران تا ڕێز لە ئەرکەکانی خۆیان بگرن و ژیانی پەنابەران لە دەریادا ڕزگار بکەن
-
ئامادەکردنی دۆزی یاسایی، زانیارییەکانو بەڵگەکان لەسەر پێشێل کارییەکانی ڕابردوو بەکار دەهێنێت بۆ پشتگیرکردنی دۆزی یاسای و کۆتای هێنان بە خۆدزینەوە لە سزادان.
-
پشتگیری کردن ، پێشوازی لە هەموو جۆرە هاوکارییەک ئەکات کە لەشێوەی توێژینەوە ، پەیوەندی کردن ، وەرگێڕان، ڕاپۆرت داندا بێت لەگەڵ هەوڵدان بۆ زیاتر دەنگ دانەوەی پێشلکارییەکان دژی مافی پەنابەران لە دەریادا۰
بۆ پهیوهندی وزانیاری زیاتر تهماشای ئهم لینکه بکه:
ژماره تهلهفونی:0033486517161