دەقی یاداشتی نارەزایەتی کە بەبۆنەی ۸ی مارس رۆژی جیهانی ژنان درا بە نۆێنەرایەتی حکومەتی هەریمی کوردستان لەلەندەن

 یاداشتی ناڕەزایەتی و داواکاریەکانی ٨ی مارسی ئەمساڵ بۆحکومەتی هەرێمی کوردستان ئێمە وەک نوێنەرانی خۆپیشاندانی بەشێک لە کوردستانیانی دانیشتوی بەریتانیا، کە بەبۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، لەبەردەم ئۆفیسی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دۆخێکی سەخت و نامرۆڤانە کە ژنانی کوردستانی تێدا راگیراوە، کۆبوینەتەوە و ئەم یاداشتنامەیە دەخەینە بەردەم:

١/ ئێمە توڕەیی و ناڕەزایەتی خۆمان بەڕووی حوکمەت و دەزگا پەیوەندی دارەکانیدا رادەگەیەنین، لەبەرامبەر ئەم هەموو زوڵم و ستەم و بێ حورمەتیەی بە ژنان دەکرێ. لە ٣١ ساڵی دەسەڵاتدارێتی پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێمدا، ژنانی کوردستان چەند هێندەی کارەساتی ئەنفال و هەڵەبجە بەهۆی باڵادەستی فەرهەنگی دینی و قەومی و پیاوسالاری بەسەر کۆمەڵگەدا و بەهۆی نەبوونی یاسایەکی سکولار کەمافی هاووڵاتی یەکسانی بۆ ژنانی کوردستان بەڕەسمی ناسیبێ، چەندین قات قوربانی داوە. جگەلەوەی کە ژنانی کوردستان ڕووبەڕووی بێکاری و جیاکاریەکی ئاشکران لەدەست راگەیشتینان بە فرسەتی کار و کرێی یەکسان، جگەلەوەی کەهیچ بیمەو ئیمتیازاتێک بۆ ژنانی ناوماڵ و دوگیان لەئارادانیە، جگە لەو هەموو دەستدرێژی و توندوتیژەیەی کە لەخێزان و لەناوەندەکانی کار و لە کۆمەڵگەدا ڕووبەڕووی ژنان دەبێتەوە، ڕۆژنیە ژنان بە پاساوی شەرەف نەکوژرێن و ناچار نەکرێن بەخۆسوتاندن. ئیمە لەبەرامبەر ئەم دۆخەدا، حکومەتی هەرێم بە بەرپرسیاری یەکەم و ئاخر دەزانین و درێژەکێشانی هەموو ئەم دۆخە پاش ٣١ ساڵ لە دەسەڵاتدراێتی خۆماڵی، هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و لەلایەن هەر ئینسانێکی بەویژدانەوە قابیلی قەبوڵ نیە.

٢/ ئێمە لە ڕاستای باشکردنی دۆخی ژنانی کوردستاندا داوا دەکەین کە حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرێ و بەخێرایی کاربکات بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:

*/ هاندانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان به‌یاسا قەدەغە بکرێت و‌ هیچ مه‌لا و بانگخواز و كه‌سێك نه‌توانێت سوکایه‌تی به‌ژنان بکات.

*/ کوشتنی ژنان تاوانی گه‌وره‌یه‌ و پێویسته‌ بکوژانی ژنان هیچ یاسایه‌کی لیبوردن نه‌یانگرێته‌وه‌ و سزای خۆیان وه‌ربگرن.

*/ دامەزراندنی ژنان و کچانی دەرچوی زانکۆ و پەیمانگاکان.

*/ بیمەکردنی هەموو ئەو ژنانەی کاری ناوماڵ دەکەن، هەروەها پێدانی خزمەتگوزاری تەندروستی خۆڕایی بەژنانی دوگیان و مناڵەبەر، لەوانە دەرمان و نەشتەرگەری، شیرو پێوستی تر بۆ منداڵان.

*/ هەڵوەشانەوەی یاسایی فره‌ژنی پەسەندکراوی په‌رله‌مانی کوردستان

*/ هەڵوەشانەوەی یاسای باری که‌سێتی كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌تی ئیسلام دانراوه‌ و جێگرتنەوەی بە یاسایەکی سکولار کە یەکسانی هەمەلایەنەی نێوان ژن و پیاو لەهەموو بوارەکاندا بەڕەسمی بناسێنی.

لایەنەکان:

ڕێکخراوی ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەریتانیا

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی07720291516

٨ی مارسی ٢٠٢٢

 

 

 

 

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *