گرتن و ڕزگارکردنی سەدان پەنابەر لەتورکیا
وە پەنابەرێکیش ژیانی لەدەستدا
وان:
لەماوەی تەنها یەک مانگی ڕابردوودا لەشاری وان ٨٧ کەس بەتۆمەتی قاچاخچێتی و بازرگانیکردن بەژیانی پەنابەرانەوە دەستگیرکراون و دادگایکران
هەر لەماوەی ئەومانگەدا سەرجەم ئەو خاوەن شوقانەو هۆتێلانەی پانابەرانیان لە خۆگرتبوو لەگەڵ خاوەن ئەو ئۆتۆمبێلانەی پەنابەرانیان گواستبۆوە بەبڕی یەک ملیۆن و ٤٥ هەزارو ١٦١ لیرەی تورکی سزادران
هەرلەشاری وان لەناوچەی بیتلیس ڕێکەوتی ١/١١/٢٠٢١ لەناو شەش مینوبوسدا ٦٤ پەنابەرو شۆڤیرانی سەرجەم مینوبوسەکان دەستگیرکران
هەمان ڕێکەوت هەر لەشاری وان لەناوچەی ئەدمیرت لەناو دووکانێکی چۆڵکراودا ٧٤ پەنابەری ئەفغانی و خاوەن دووکانەکەش دەستگیرکران
لەسنوری نیوان تورکیاو ئێرانیش لەناوچەی ئۆزاڵ سەر بەشاری وان لە ڕێکەوتی ١/١١/٢٠٢١ لە چاڵێکی پڕ لەئاوی باران تەرمی پەنابەرێک دۆزرایەوەو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا
مۆغەڵا:
ڕێکەوتی ١/١١/٢٠٢١ لەناوچەی بۆدروم سەر بەشاری وان لەناو بەلەمێکی چوپدا ٢١ پەنابەر رزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
ئەزمیر:
ڕێکەوتی ٢/١١/٢٠٢١ لەناوچەکانی ئۆرلاو دیکیلی و چەشمێ سەر بەشاری ئەزمیر لەچەند کاتێکی جیاوازدا ١٥٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
ئایدن:
ڕێکەوتی ٢/١١/٢٠٢١ لەناوچەی کوشاداسێ سەر بەشاری ئایدن ٤٨ پەنابەر لەبەلەمێکی چوپدا ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنان دیپۆرتکرابونەوە
هەر لە هەمان ناوچە سەر بەشاری ئایدن ڕێکەوتی ٣/١١/٢٠٢١ ٩٩ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابونەوە
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا