زانیاری سەرەتایی بۆ ئەو پەنابەرانەی تازە دەگەنە ئەڵمانیا بەشی چوارەم:

بەشی چوارەم:
( بڕگەی ٤٧ ماددەی 1 لە بەندی پەنابەری )
٢,٢   شێوازی دەستکەوتەکان
مافە رەواکانی تۆ بەشێوازی جیا جیا دەدرێت. شێوازی ئەو فۆڕمانە بەندە بۆ ئەو قۆناغەی کە تۆ تێیدای :

حەوانەوە لە سەنتەری پێشوازی ( قۆناغی یەکەم )
لێرەدا پێداویستییە سەرەکیەکانت بۆ دابین دەکرێت بەشێوەیەکی ڕێکخراو لەفۆڕمی دەستکەوتەکان بۆ نموونە ، خواردن ، جل و بەرگ خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی هەروەها کەل و پەلی ناو ماڵی هەمیشەیی و کاتی ( کەل و پەلی ناوماڵ سەرچەف خاولی پێداویستی پاککردنەوە و کارەبا و ئاو )  هتد……
لەلایەکی ترەوە ، پێداویستیە تایبەتیەکانت واتە ئەو شتانەی بەکاریان دێنیت بۆ دابینکردنی کەسایەتیەکانت لەژیانی ڕۆژانەتدا بۆ نمونە ( پەیوەندی کردن و گواستنەوە ) بەگوێرەی ئەو ویلایەته فیدڕاڵیەی کە سەنتەری پێشوازی تێدایە ،
ئەمەش یان بەشێکی یان هەمووی بەکاش / یان بەشێوازی جیاواز لەکاش / یان پسولەی پارە کە بڕێکی دیاریکراوی تێدایە.
حەوانەوە  لە شوێنی هاوبەش یان لەخانووێک / شوقەیەکدا ( قۆناغی دووەم )
لەم حاڵەتەدا پێداویستییە سەرەتاییەکان ( بۆ نمونە خواردن و جلوبەرگ ) بەشێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی کاشەوە دابین دەکرێت.
شێوازی دابین کردنی پێداویستییە تایبەتیەکانت بەندە لەسەر شێوازی شوێنی حەوانەوەت ئەگەر شوێنی حەوانەوەت بریتی بێت لە خانووێک ، دەستکەوتەکانت بەشێوەی کاش پێت دەدرێت بۆ دابین کردنی پێداویستییە کەسییەکانت.
بەڵام لە حاڵەتی هەبوونی شوێنی حەوانەوەی هاوبەش پێداویستییەکانت بەتەواوەتی یاخود بەشێکیان بەشێوەی ئیمتیازات پێت دەدرێن.
دەسەڵاتی پەیوەندیدار بەشێوەی خۆجێیی بڕیار دەردەکات.

 بەشی پێنجەم:
( بڕگەی ٤٧ ماددەی 1 لە بەندی پەنابەری)

٢-٣ کەمکردنەوەی دەستکەوتەکان

لە هەندێك حاڵەتی تایبەتیدا ، دەستکەوتە سەرەتاییەکان ( بە شێوەێکی کاتی ) کەم دەکرێنەوە ( سەیری بەشی ١ بۆ ٢ بکە ) ئەگەر ئەمە ڕوبدات ، ئەوکاتە تەنها خواردن و شوێنی حەوانەوە ( لەگەڵ سیستەمی گەرم کردنەوە ) و چاودێریی تەندروستی وەردەگریت .
کەمکردنەوەی دەستکەوتەکان بەپێی بەرپرسیارێتی تۆ ڕودەدات ، لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا
# ئەگەر پاسپۆرتەکەت یاخود جێگرەوەی پاسپۆرتەکەت یاخود دوکێۆمێنتی پێویستی تر نەدەیتە دەستی دەسەڵاتی پەیوەندیدار بۆ مەبەستی ڕونکردنەوەی ناسنامە.
# ئەگەر چاو پێکەوتنەکەت بۆ مەبەستی پێشکەش کردنی داواکاری پەنابەری لە لقی پەیوەندیداری نوسینگەی فیدراڵی کۆچکردن و پەنابەری لە دەستدا.
# ئەگەر لە کاتی پرۆسەی بەڕێوەبردنی داواکاری پەنابەری زانیاری تایبەت بە ناسنامەکەت یاخود ڕەگەزنامەکەت ڕەت بکەیتەوە .
# ئەگەر ڕەتی بکەیتەوە لە ئامادەبوونی کۆڕسێکی گونجاوی یەکخستن یاخود پێوەرێکی گونجاوی یەکخستنی پەنابەری .
# ئەگەر ئەو کارەی پێت ڕاسپێردرا ڕەتی بکەیتەوە بەگوێرەی بەشی ٨بۆ٢ کە دواتر بڵاوی دەکەینەوە .

درێژەی هەیە…….

عمرئەحمەد هەڵسوراوی فیدراسیۆن لە ئەڵمانیا

١١/١٠/٢٠٢١

About usr_web171_1

Check Also

کارەساتی خنکانی ٥٩ پەنابەر  ئەنجامی سیاسەتی جەنگ و ماڵوێرانی وناجگیری سیاسیە کە هیزە ئیمریالیستیەکان دایانسەپاندوە

ڕۆژی  شەممە ٢٤ شوبات، یەختێك کە لە بنەرەتدا بۆ کاری ڕاوەماسی بەکاردێت و نزیکەی ١٤٠ بۆ …

پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ پەنابەران و ئازادیخوازان

راسیزم دیاردەیەکی شەرمهێنەرە و نامۆیە بە دنیای هاوچەرخ و کۆمەڵگای  بەریتانیا! پەیامێك لەدەشتی جەمالەوە بۆ …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *