ئەزمیر:
ڕێکەوتی ١/٨/٢٠٢١ لەناوچەکانی دیکیلی و سەفیریهیسار سەر بەشاری ئەزمیر ٦١ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دوای گەیشتنیان بەسنورەکانی یۆنان دیپۆرت کرابونەوە،
چەنەکاڵێ:
ڕێکەوتی ١/٨/٢٠٢١ لە ناوچەی ئەسیسیان سەر بەشاری چەنەکاڵێ ٦٣ پەنابەر ڕزگارکران و دوو قاچاخچیش دەستگیرکران،
مۆغەڵا: لەڕیکەوتەکانی ٢٩و٣٠ /٢٠٢١/٧ لەناوچەی مارماریس ٢٢ پەنابەر ڕزگارکران کەپێشتر پەنابەرەکان دوای گەیشتنیان بەسنورەکانی یۆنان لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە
ئایدن:
لەڕێکەوتی ٢٨/٧/٢٠٢١ لەناوچەی دیدیم سەر بەشاری ئایدن ٥٧ پەنابەر ڕزگارکران کە پێشتر لەلایەن پۆلیسی ئێشکگری دەریایی یۆنانەوە دیپۆرتکرابوونەوە.
هیوا خدر: ئەندامی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەتورکیا